دەروازە:کوردستان/کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناساندن[دەستکاری]

بەخێر بێن بۆ دەروازەی کوردستان لە ویکیپیدیا

کوردستان (بە مانای ناوچەی کوردەکان) ناوچەیەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن. کوردستان دەکەوێتە خۆرهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمینیا. سنووری کوردستان زۆر قورسە دیاری بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئەو وڵاتانە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن، بەڵکو زۆرتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی لێدەبەن.

وتاری هەڵبژێردراو[دەستکاری]

لەیلا زانا، لەدایکبووی ٣ی ئایاری ١٩٦١ لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، ژنە سیاسەتمەداری کورد و ھەوەڵین ژنی کوردە کە توانی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە ساڵی ١٩٩١، بەڵام لە ھەمان ساڵ‌دا بە ھۆی سوێند خواردن بە زمانی کوردی لە مەڕاسمی سوێندخواردنی پەڕلمانی تورکیا بۆ ماوەی دە ساڵ لەگەڵ سێ پەرڵمانتاری کوردی‌تر زیندانی کرا و ساڵی ٢٠٠٤ بە ھۆی فشارەکانی یەکێتیی ئەوروپا ئازاد کرا.


لەیلا زانا بە ھۆی ھەوڵ و ماندوبوونەکانی لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا و دەستەبەرکردنی مافی کوردان تا ئیستا، زیاتر لە ٦ خەڵاتی گرنگی جیھانی بە دەست ھێناوە کە بریتین لە:

  • ساڵی ١٩٩٥ لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە خەڵاتی ساخارۆفی پێبەخشرا بەڵام بە ھۆی زیندانیبوونی تا ساڵی ٢٠٠٤ نەیتوانی ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
  • خەڵاتی دەزگای رافتۆی نەرویجی بۆ ئاشتی لە ساڵی ١٩٩٤ وەرگرتووە. ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤی وەرگرت.
  • ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ئاخنی ئەلمانی بۆ ئازادی رادەربڕین پێبەخشراو.
  • لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٥ تا ١٩٩٨ کاندیدکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل.
  • لە شاری رۆمای ئیتاڵی رەگەزنامەی فەخری ئەو وڵاتەی پێبەخشرا.
  • ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی خوان ماریا باندریسی ئیسپانی بەخشرایە لەیلا زانا.


زیاتر...

شارێکی کوردستان[دەستکاری]

  • لە شارەکانی کوردستان

سنە، یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەم شارە ھەروەھا ناوەندی پارێزگای کوردستان و شارستانی سنەیە. خەڵکی شاری سنە، بە زاراوەی ئەردەڵانی کە یەکێک لە لقەکانی سۆرانییە، قسە دەکەن. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی ٣١١٠٠٠ کەسە، کە دوای کرماشان و ورمێ سێھەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

بەر لە ساڵی ١٠٤٦ ک.م، سنە گوندێکی بچووک بووە کە تایفەیەک بە ناوی کەوش زێڕینە لەوێ نیشتەجێ بووون. سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچی مانگی، بوو بە والیی کوردستان. بە فەرمانی پادشای سەفەوی (شاسەفی، شەشەمین پاشای سەفەوی)، قەڵاکانی زەڵم، حەسەن ئاوا و پاڵەنگانی وێران کرد و لە گوندێک بە ناوی سنە بارگەو و بنەی دامەزراند و کردیە پایتەختی کوردستان [٣]. ئەو سەرەتا، قەڵایەکی حکوومەتیی لە سەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزی بیست میتر درووست کرد و لە دەرەوەی قەڵاکە دا، بازاڕ و مزگەوت و ماڵی کردەوە (جێگەی ئەو قەڵایە، ئەمرۆکە دەکەوێتە ناوەندی شار، ئەو شوێنەی کە خەڵکی سنە پێی دەڵین: بان باشگا. ھۆکەی ئەوەیە کە ئەو شوێنە لە زەمانی دەسەڵاتی پەھلەوی دا باشگای ئەفسەران بووە و ئێستاش بنکەی ناوەندیی بەسیجە). سولەیمان خان ناوی ئەو قەڵا نوێیەی نا «سنەدژ» (دژ یانێ قەڵا) کە عەرەبی‌کراوەکەی دەبێتە سنندج.

لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، میرنشینی ئەردەڵان تاوێک ھاوپەیمانی سەفەوییە بوو و تاوێک ھاوکاری عوسمانی دەکرد. لە ١٧٣٣دا کەریم خانی زەند سنەی داگیر کرد. دوای ماوەیە ئابلۆقە خەسرەوخان دەسەڵاتی ئەو بەشەی کوردستانی گرتە دەست. لە ١٧٩٩ تاکوو ١٨٢٤ ئەمانوڵاخان کوڕی خەسرەوخانی ئەردەڵان حوکمڕانی دەکرد لە سنەدا. ئەو ھەولێکی زۆردا بۆ درووست‌کردەنەوە و بەرەو پێش‌بردنی کاروباری شارەکە.

لە ناودارانی ئەم شارە:

زیاتر...

ئەرکەکان[دەستکاری]

  • دروستکردنی لیستی ناوی گوندەکانی کوردستان: (نموونە)

پرۆژەکان[دەستکاری]

لە ویکیپڕۆژەی جوگرافیای کوردستان، دەتوانن زانیارییەکان سەبارەت بە گوند و شارەکانی کوردستان، کۆ بکەنەوە.

پۆلەکان[دەستکاری]

* مێژووی کوردستان:

* ئایینەکانی کوردستان: ئیسلام، ئێزەدی، یارسان، ئاشووری،


* کەسایەتییە کوردەکان:


  • لە دنیای نووسین و سیاسەت و ھونەر:

نووسەرانی کورد:

لە باکووری کوردستان

ئەحمەدی خانی · ئۆسمان سەبری · جگەرخوێن · مەلای جزیری · فەقێ تەیران

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

مستەفا بێسارانی · جەلال مەلەکشا · ژیلا حسەینی · سەید کامیل ئیمامی · سوارە ئیلخانی‌زادە · شامیی کرماشانی · شەریف سنەیی · عومەر سوڵتانی · قانع · محەمەد نوری · مەستوورەی ئەردەڵان · میرزا عەبدۆلقادری پاوەیی · ناری · ھەژار · ھێمن · وەفایی

لە باشووری کوردستان

پیرەمێرد . ئەحمەد محەممەد · ئەحمەد موختار جاف · ئیسماعیل خوڕماڵی · حەریق · حەسیب قەرەداخی · حەمەساڵح دیلان · دڵدار · ڕەشاد موفتی · رەشید نەجیب · ڕەفیق حیلمی · زێوەر · سالم · شێخ رەزای تاڵەبانی · شێرکۆ بێکەس · عەبدوڵڵا پەشێو · فایەق بێکەس · کاکەی فەلاح · کوردی · گۆران · مەحوی · مەولەوی · موفتی پێنجوێنی · ناتیق · نالی · ھەردی · وەلی دێوانە

لە ڕۆژئاوای کوردستان

قەدریجان





  • ھونەرمەندانی کورد :
  • لە گۆرانیبێژانی کورد:

گۆرانیبێژە کوردەکان|دێرینەکان: عەلی مەردان، شەماڵ سایب، قادر کابان، ھابە کەرکووکی، حەسەن زیرەک، تاھیر تۆفیق، فواد ئەحمەد، کەریم کابان، محەمەد جەزا، قادر دیلان، ئەحمەد شەماڵ ، مشکۆ ھەولێری

گۆرانیبێژە کوردەکان|سەردەمی ئێستا:

زیاد ئەسعەد، ناسر رەزازی، عەدنان کەریم، زەکەریا عەبدوڵڵا ، ئەردەلان بەکر، ھاوتا ئەسعەد، مەرزیە فەریقی، میکایل، کەمال محەمەد، عارب عوسمان، عبدولقەھار زاخۆیی، عەزیز وەیسی، ئەیوب عەلی، بەھجەت یەحیا، چۆپی فەتاح، شەھێن تاڵەبانی، دیار قەرەداخی، دانا عبدولجەبار، عەتا قەرەداغی، ئەژدەر وەھبی، ھەردی سەلاح، قادر ئەسعەد، لەیلا فەریقی، نەتالییا، نوری گەرمیانی، پەیوەند جاف، رۆژ کەریم، سەرکەوت قوربانی، سامان عومەر، شڤان پەروەر، تەنیا ئەدرێس، ئومێد باڵەبان، تارە رەسول.


  • لە ھونەرمەندانی شانۆ:


* جوگرافیای کوردستان:

کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمینیا.




* شار و قەزاکانی ھەرێمی کوردستان:

پارێزگای ھەولێر:

ناوەندی ھەولێر - دەشتی ھەولێر - سۆران - شەقلاوە - چۆمان - کۆیسنجق - مێرگەسۆر - خەبات - ڕەواندوز

پارێزگای سلێمانی:

ناوەندی سلێمانی - قەرەداغ - شارەزوور - سەید سادق - ھەڵەبجە - پێنجوین - شارباژێر - ماوەت - پشدەر - ڕانیە - دووکان - دەربەندیخان - کەلار - کفری - چەمچەماڵ - خانەقین


پارێزگای دھۆک:


پارێزگای کەرکوک:



* گوندەکانی کوردستان:

دەروازەکان[دەستکاری]