دەروازە:فیلم
دەروازەی فیلمگەڕان...وتاری ھەڵبژێردراودەستپێک فیلمێکی زانستی خەیاڵی و ھەستبزوێنە، لەنووسین و بەرھەمھێنان و دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلانە. فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران لیۆناردۆ دی کاپریۆ، جۆسێف گۆردن-لێڤیت، ئێلن پەیج، ماریۆن کۆتیارد، کێن وەتانابی،تۆم ھاڕدی، سیلیان مەرفی و مایکڵ کەینە. دیکاپریۆ ڕۆڵی دزێکی پڕۆفیشناڵ دەبینێ کەوا کاری سیخووڕیکردنی پیشەسازیە لەڕێگای چوونە نێو بیری کەسە دەوڵەمەندەکان. دواتر ھەلی ئەوەی دەدرەتێ کەوا تاوانەکانی بسڕێنەوە ئەگەر ھاتوو سەرکەوتوو بێ لەچاندنی بیرۆکەیەک لەنێو مێشکی میراتگری یەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکان. دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٠ فیلمی (Insomia) بەکۆتا ھات، نۆلان ھەستا بەنووسینی چیڕۆکێکی ٨٠ لاپەڕەیی دەربارەی "خەون دزەکان" و ئەوکات بیرۆکەکەی بۆ فیلمێکی ترسێنەر دانابوو بیرۆکەکەی پێشکەشی کۆمپانیای وارنەر بردەرز کرد. کۆمپانیاکە پێیوابوو نۆلان پێویستی بەلێھاتوویی زیاتر ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فیلمە بودجە-زەبەلاحانە، بۆیە نۆلان لەپڕۆژەکە کشایەوە ھەستا بەکارکردنی لەسەر سیانەی فیلمی باتمان لەنێوان ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١٢) ھەروەھا فیلمی (The Prestige) لەساڵی ٢٠٠٦. لەم نێوانەدا و لەساڵی ٢٠٠٩ بۆ ماوەی شەش مانگ چاککاری بۆ سیناریۆکە کرد و پێشکەشی کرد. فیلمەکە لە شەش وڵاتی جیاواز و چوار کیشوەری جیاواز کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، و کاری وێنەگرتنەکەی لە ١٩ی تەمووزی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد و لە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٩ بەکۆتا ھات. تێچووی فیلمەکە ١٦٠ ملیۆن دۆلار بوو و بڕەکەی لەنێوان کۆمپانیای وارنەر برۆس و لێجندەری پیکجەرز دابەش کرا، بەھۆی سەرکەوتنی نۆلان لەفیلمی (The Dark Knight) ھەوادارێکی زۆر لەسەرەتا چاوەڕوان بوون و ھەر زوو فیلمەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە. وێنەی ھەڵبژێردراوپۆستەری فیلمی کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان. ئەکتەری ھەڵبژێردراوسکۆت ئێدوارد ئەدکینز (بە ئینگلیزی: Scott Edward Adkins؛ لەدایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی ئینگلیزە، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، جمناستیک، ھونەری جەنگی. ئەو ڕۆڵی جەنگاوەر و زیندانی ڕووسی یوری بۆیکای گێڕاوە لە فیلمەکانی (بێ ڕکابەر ٢: دوایین پیاو ڕادەوەستێت) ھەروەھا لە دووبەشی دیکەی ئەو فیلمە (بێ ڕکابەر ٣: ڕزگارکردن) لە ساڵی ٢٠١٠) و (بۆیکا: بێ ڕکابەر لە ساڵی ٢٠١٨). ڕۆڵی کێیسی بۆومانی گێڕانەوە لە فیلمی ھەردوو بەشی فیلمی نینجا لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣. سکۆت لە فیلمەکانی فیلمی (سەربازی جیھانی: ڕۆژی ژماردن) ،(The Bourne Ultimatum) ,(Zero Dark Thirty) دەرکەوتووە. ھەروەھا ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Wolf Warrior و ip man 4. ڕۆڵی پاڵپشتی گێڕاوە لە فیلمەکانی Doctor strange و the Expendables 2 بینیوە. زیاتر...
پۆلەکاندیالۆگی ھەڵبژێردراوسەرباز ڕایبن: «وتەکە چییە؟ «ئەگەر خوا لەگەڵ ئێمە بێت، ئەی دەبێت کێ لەگەڵ ئەوان بێت؟»» وتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |