دەروازە:ئەپڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

کۆمپانیای ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Computer Inc) کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای فرەنەتەوەیی ئەمریکییە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کووپەرتینۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکایە. ئەپڵ گەورەترین کۆمپانیای تەکنۆلۆژیایە لە ڕووی داهاتەوە (کۆی گشتی ٣٦٥.٨ ملیار دۆلاری ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢١) و، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢، گەورەترین کۆمپانیای جیهانە لە ڕووی سەرمایەی بازاڕەوە، چوارەم گەورەترین فرۆشیاری کۆمپیوتەری کەسییە بەپێی فرۆشتنی یەکەکان و دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبایلە. یەکێکە لە پێنج کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەمریکی، شانبەشانی ئەلفابێت (گووگڵئەمازۆن، مێتا (فەیسبووک)، و مایکرۆسۆفت. زیاتر...


ھەنووکە ٥٨ وتار لە دەروازەی ئەپڵدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

ستیڤن پاوڵ جۆبز ناسراو بە ستێڤ جۆبز (Steve Jobs)، (ماوەی ژیان:٢٤ی شوباتی ١٩٥٥ تا ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) داھێنەری ئەمریکی و کەسایەتیی ناسراو لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، لە ساڵی ١٩٥٥ لەدایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. ستیڤ جۆبز، لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٥ لە سانفڕانسیسکۆ لەدایک بووە و ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە کێشەی تەندروستی ھەبووە و لە ساڵی ٢٠٠٤دا دوچاری جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی پەنکریاس ھاتووە و لە ساڵی ٢٠٠٩دا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ کراوە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

کۆمپانیا و پارکی ئەپڵ

وتاری پەیوەندیدار

کاتژمێری ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Watch) کاتژمێرێکی زیرەکە کە کۆمپانیای ئەپڵ لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لەگەڵ ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس پەردەی لەسەر لادا. لەم کاتژمێرەدا ئەپڵ ٢ نەرمەکاڵای تەندروستی بە شێوەی دیفۆڵت دابین کردووە بە ناوی Workout and Fitness. تایبەتمەندییەکانی تر بریتین لە پیشاندانی لێدانی دڵ و دژە ئاو و پشتگیری Siri. ھەروەھا دەتوانرێت کاتژمێری ئەپڵ لەگەڵ ئایفۆن ھاوکات بکرێت بۆ بەکارھێنانی ھەندێک نەرمەکاڵا وەک نەخشەی ئەپڵ. ئەم کاتژمێرە یەکەم بەرھەمی نوێیە کە لە دوای خستنەبازاڕی ئایپادەوە ناسێنراوە و دوای مردنی ستیڤ جۆبس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی ئەم کۆمپانیایە. بێگومان لە ساڵی ٢٠١٧دا کاتژمێرێکی ئەپڵ واتچێکی جیاواز بڵاوکرایەوە کە توانای دانانی سیمکارتی ھەیە و دەتوانێت پەیوەندی سەربەخۆ لە ئایفۆن بکات و ڕامەکەی بۆ ٨ گێگا بەرزبووەتەوە

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان