دەروازە:ھونەرەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ھونەرەکان

Nuvola apps package graphics
بەخێربێن بۆ دەروازەی ھونەرەکان

ھونەر چییە؟

مۆسیقا و وێنەکێشان دوو کرداری ھونەرین
مۆسیقا و وێنەکێشان دوو کرداری ھونەرین

ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر.

کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت.

زیاتر لەبارەی ھونەرەوە...

دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە

وتاری ھەڵبژێردراو

فرێدریک فرانسوا شۆپان (لەدایکبووی ١ ی ئازاری ١٨١٠ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩)، ئاوازدانەر، ھونەرمەندی داھێنەر و پیانۆژەن ی گەورەی پۆڵەندی بوو، یەکێک بوو لە گەورە مامۆستایانی مۆزیکی رۆمانتیک. شۆپان لە ١ی ئازاری ١٨١٠ لە گوندی "زیڵا زوفا فۆلا" لە دۆکی ئۆف وارسۆ لە باوکێکی فەرەنسی- کۆچکردو و دایکێکی پۆڵەندی لەدایکبووە، و بە منداڵی سەرسورھێنەر دادەنرا (بەکوردی باو: منداڵێکی موعجیزە) لە پیانۆژەنیندا، لە ٢ ی تشرینی دووەمی ١٨٢٢ دا و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، وارساوی بەجێھێشت بۆ نەمسا، پاشان بە نیازی گواستنەوە بوو بۆ ئیتاڵیا، سەرھەڵدانی شۆڕشی پۆڵەندا پاش ٧ رۆژ دوای ئەوە، و دامرکاندنەوەی لەلایەن ڕووسیاوە، وای کرد کە شۆپان یەکێک بێت لە ھەزاران کۆچکردووی پۆڵەندی، ناسراو بە "کۆچی گەورە". لە پاریس، شۆپان وایکرد کە ژیانێکی ئارامتر و خۆشتری ھەبێت ھەم وەک ئاوازدانەر، ھەم وەک مامۆستای پیانۆ، ھەروەھا نمایشی گشتیشی دەکرد.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

تابلۆی دایک، لەلایەن ویلیلم بوگروو

ژێرپەڕە

  • تەنھا وێنەی ڤان گۆخ کە لەماوەی ژیانیدا فرۆشرا ناوی زە ڕێد ڤینیارد بوو، کە لەلایەن ھونەرمەندێکی بەلجیکییەوە کڕدرا بەناوی ئانا بۆک
  • ٢١ لە گرانترین وێنەکان کە فرۆشران چواریان ھی ڤان گۆخ بوون و چواری تریشیان ھی پیکاسۆ
  • لە ١٩١٢–١٩٤٨ ھونەرەکان بەشێکبوون لە یارییەکانی ئۆڵمپیک
  • ئەو شارۆچکەیەی لە وێنەی شەوە ئەستێراوییەکەی ڤان گۆخدایە شارێکە لە باشووری فەڕەنسا، ئەو کاتێک ئەو وێنەیەی کێشاوە کە لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی بووە

لەم مانگەدا

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (لەدایکبوون: ١٦ کانونی یەکەم ١٧٧٠) لە شاری بۆن لەدایکبووە. ئاوازدانەر و پیانۆژەنێکی ئاڵمانی بوو. بە یەکێک لە کاریگەرترین ئاوازدانەرانی تەواوی سەدەکان دادەنرێت. بتھۆڤێن یەکەم کاری مۆسیقی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵاندا پێشکەشی جیھانی ئاواز و ھونەر کردووە. لە تەمەنی بیست ساڵاندا چووە بۆ ڤیەننا و بۆ ماوەی ساڵێک لای ئاوازدانەری گەورەی کلاسیک جۆزێف ھایدن خوێندوێتی، زۆر بە خێرایی پیانۆژەنێکی ڤێرتوزۆی لێ دەرچووە. بتھۆڤێن خاوەنی نۆ سیمفۆنی و پێنچ پارچە ئاوازی ناسکە کە بە ئامێری پیانۆ دەژەنرێن، لەگەڵ چەند پارچە مۆسیقایەکی تر کەبە ئامێری کەمانن، ئەو کەسایەتییە خاوەن گەلێک ئاوازی جوانە کە وەک پێشەکی بۆ ئۆپێرا دایناوە. جوانترین شاکارەکانیشی سیمفۆنی پێنچ و شەش و نۆیە. ھەر لەتەمەنی لاویێتیدا دایکی بەھۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە بتھۆڤێن کردووە. لە دوای تەمەنی ٢٥ سالییەوە کێشەی بۆ دروست بووە لەگەڵ گوێچکەیدا، دواتر کەڕ بووە و پاشان بە تەواوی بیستنی لەدەست داوە. لە ساڵی ۱۹۸۲ کۆچی دوایی کردووە. بێتھۆڤن بە دامەزرێنەری سەردەمی رۆمانتیک دادەنرێت، ھەرچەندە کاری ھەیە لەسەردەمی کلاسیکدا بەڵام دامەزرێنەری مۆسیقی و سەردەمی رۆمانتیکە.

زیاتر...

ژێرپەڕە

فلوتە ئەفسوناوییەکەی مۆزارت، پێشکەش کرا لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بانگۆک ئۆپێرا.

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

ژێرپەڕە

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت



پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان