دەروازە:وەرزش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەرزش چییە؟


کۆمەڵێک تۆپی جیاواز کە لە وەرزشە جیاوازەکاندا بەکاردێن

وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . ھەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد...

وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات.

زیاتر...


ھەنووکە ٤٬٢٦٣ وتار لە دەروازەی وەرزشدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ئامڕاز و هێمای یارییەکانی ئۆڵمپیک
ئامڕاز و هێمای یارییەکانی ئۆڵمپیک

یارییەکانی ئۆڵمپیک یان ئۆڵۆمپیاد (بە ئینگلیزی: Olympic Games) ڕووداوێکی وەرزشی جیھانییە، یاریزانانی جۆرەھا وەرزش بەشداری تیادا ئەکەن ، ھەموو چوار ساڵ جارێک سازئەدرێ . کاتی خۆی لە یۆنان ساز ئەکرا ، بەڵام دواتر خانەدانێکی فەڕەنسی کە ناوی (پیێر فریدی بارون دی کۆبەرتان) ، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمی زایینی زیندووی کردەوە. بۆیە لە ساڵی (١٨٩٦ز) تا ئێستا ھەموو چوار ساڵ جارێک سازکراوە ، تەنھا لە ماوەی ھەردوو جەنگی جیھانی یەکەم و دووەمدا نەبێ . لەساڵی (١٩٢٤ز)شدا یاری ئۆڵۆمپی زستانەش دامەزرا. بەڵام لەوەتەی ساڵی ١٩٩٤ز ئەم یارییانە ناوە ناوە لەساڵی جیا جیا سازئەکرێن بەھۆی ڕێکەوتنی یارییە ئۆڵۆمپییە ھاوینییەکان. مێژووی ئۆڵۆمپی دابەشدەکرێت بۆ دوو قۆناغ، یەکەمیان مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن، لەگەڵ مێژووی ئۆڵۆمپی نوێ. شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵۆمپی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایینی لە وڵاتی یۆنان بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە و کە چوارساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایینی.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

دیگۆ مارادۆنا لەکاتی ڕاهێنەرایەتی یانەی وەسڵی ئیماراتی لەساڵی٢٠١٢.
دیگۆ مارادۆنا لەکاتی ڕاهێنەرایەتی یانەی وەسڵی ئیماراتی لەساڵی٢٠١٢.

دیێگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا لە ٣٠ـی ئۆکتۆبەری ١٩٦٠ لە لانۆس، بۆینس ئایرس لە ووڵاتی ئارجەنتین لەدایک بووە، ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینییە، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دەزانن ، درێژی باڵای مارادۆنا١٦٥ سانتیم بووە یاری لەھێڵەکانی ناوەڕاست و ھێرشبردن کردووە ، ناوبراو یەکێکە لەباشتری یاریکەرانی جیھان لەو سەردەمەی خۆی یاری لێی کردووە ، مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئارجەنتینی بووە لەگەڵ یانەکان لەساڵانی ١٩٧٦ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بووە وە لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین لە ١٩٧٧ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بووە ، مارادۆنا ھەمیشە وەک سەرسەری یان ژمارە دە یان کوڕە ئارجەنتینیەکە ناسراوە ، لەدوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ ھەڵسا بە کارکردن وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێێ ئارجەتین لەساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ڕاھینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاھێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بھێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەھێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

«خودا گەورەترینە، منیش گەورەترین بۆکسۆر»

محەممەد عەلی کلای

پۆلەکان

بابەتەکان

تۆپی پێ پاڵەوانیەتییەکان یارییەکانی ھێز یارییە ئۆڵۆمپییەکان


ھونەرەکانی جەنگ یاریزانان یارییە ئێلەکترۆنییەکان ڕێکخراوەکان
Source




ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان