دەروازە:پۆلیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٣٠ وتار لە دەروازەی پۆلیسدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

پۆلیس ڕێکخراوەیەکی دەوڵەتییە بۆ ئاگاداری کردن لە سەلامەتی، تەندروستی و دارایییەکانی خەڵک و پێشگری کردن لە تاوان و ئاڵۆزیی مەدەنی. ئەم ناوە لە وشەی یۆنانی «πόλις» بە مانای شار وەرگیراوە. جگە لە ڕاهێنانی جەستەیی و لەشجوانی و لێهاتوویی پیشەیی وەک زۆرانبازی ئازاد، پێویستە هەموو هێزێکی پۆلیسی خۆبەخش لە بوارەکانی وەک شۆفێری، زانستی کۆمپیوتەر، کارامەیی تەکنیکی و تاکتیکی، چەک، ئەنترۆپۆلۆژی، مافە مەدەنییەکان، تاوانناسی و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردنی ڕەگەزی ڕابهێنرێت.

وتاری ھەڵبژێردراو

پۆلیسی ژاپۆن (بە ژاپۆنی: 日本警察، بە ئینگلیزی: Japan police) بریتییە لە لایەنی بەرپرس لە جێبەجێ کردنی یاسا لە ژاپۆندا، ئەوان بریتیین لە یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنان، کە لە لایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە دروست کراوە. و پۆلیسی ژاپۆنی دابەش دەبێت بۆ چەند بەشێک بەپێی ناوچەکان، وەک پۆلیسی تۆکیۆ، شیزوئۆکا، ئۆساکا، گونما، ناگانۆ، کاناگاوا، نارا، کیۆتۆ و سایتاما. و ھەموو بنکەیەکی پۆلیسی ناوچەکە شوێنی بنکەی پۆلیسی ھەرێمی لە پارێزگاکەی دەکەوێت بێجگە لە پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت و پۆلیسی ھۆکایدۆ.

پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت (بە ژاپۆنی: 警視庁، بە ئینگلیزی: Tokyo Metropolitan Police) ئەو بەشەیە کە زۆرترین دەرکەوتنی ھەیە لە زنجیرەی کۆناندا ئەمەش چونکە ڕووداوەکانی چیرۆکە سەرەکییەکە ھەموو کات لە تۆکیۆی پایتەخت ڕوو دەدات. سەرۆکایەتی پۆلیسی تۆکیۆ لە لایەن باوکی ھاکوبا ساگورووە دەکرێت. و زۆرێک لە لێکۆڵەر و پشکنەرەکان لە پۆلیسی تۆکیۆدا کار دەکەن وە لێیان میگۆری و واتارو تاکاجی و میواکۆ ساتۆ و یۆمی و شیراتۆری نیزابۆرۆ و چیبا و ماتسۆدا جینپێ (مرد لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا).

زیاتر...

وتار

مۆزەخانەی پۆلیس ئەم مۆزەخانەیە لە قوبرسە، بۆ مێژووی جێبەجێکردنی یاسا لە وڵاتدا تەرخان کراوە. لەلایەن بنکەی پۆلیسی «ئەی» بەڕێوەدەبردرێت، مۆزەخانەی پۆلیس بە گشتی کراوەیە، دووشەممە بۆ ھەینی لە نێوان (٠٩٠٠–١٣٠٠) و کرێی چوونەژوورەوە نادرێت. مۆزەخانەی پۆلیسی قوبرس لە ساڵی ١٩٣٣ لە سەردەمی داگیرکاری بەریتانیا (١٨٧٨–١٩٥٩) دامەزراوە. ئەو کاتە سەرۆکی پۆلیسی بەریتانیا بوو، لە حکوومەتی کۆلۆنیال، W.C.C بازنەیی نارد بۆ ھەموو بنکەی پۆلیسی بەش کە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی مۆزەخانەی پۆلیسن، پاشان بە مۆزەخانەی تاوان ناسرا، داوای لە ھەموو ئەفسەرانی بەرپرس لە بەشەکانی لێکۆڵینەوەی تاوان لە ھەر ناوچەیەک کرد، ھەر نموونەی تاوانبارێکی نائاسایی بنێرن، نموونەی پەیوەندیدار بە جانتای مەترسیدار یان شتی سەرنجڕاکێش کە گونجاوبێت بۆ نمایشکردن لە مۆزەخانەکەدا، لە بارەگای پۆلیس. سەرەتا مۆزەخانەی پۆلیس لە بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان لە بارەگای پۆلیس داندرابوو. ساڵی ١٩٥١ بۆ قوتابخانەی ڕاھێنانی پۆلیس گواسترایەوە، لەو کاتەدا لە سترۆڤۆلۆس و لە ساڵی ١٩٧٥ گواسترایەوە بۆ بارەگای پۆلیس لە ئەتالاسە لە نزیک بارەگای پۆلیس.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ لە خانووەکە کار کردراوە، کە لە سەردەمی داگیرکاری بەریتانیا دروست کراوە و دەیان ساڵە وەک شوێنی نیشتەجێبوونی پۆلیس بەکار ھاتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەو خانووە گۆڕدرا و بە تایبەتی فراوان کرا بۆ ئەوەی پێویستییەکانی مۆزەخانەکە پڕبکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە لە دوای ڕێوشوێنێکی سەرۆکی ئەو کاتەی پۆلیس بەڕێز «تاسۆس پاناییۆتۆ» کە دەتوانێ کۆکراوەیەکی دەوڵەمەندتر لە پێشانگاکانی پەیوەندیدار بە پۆلیس و ھەروەھا بەرفراوانتر بوونی بایەخە مێژوویییەکانی تێدا بکات، کە دەکرێت لەلایەن گەشتیارانەوە سەردانی بکرێت. لەو کاتەی کرایەوە تا ساڵی ٢٠٠٣ مۆزەخانەی پۆلیس بە تایبەتی لەلایەن خوێندکارانی قوتابخانەی ڕاھێنانی پۆلیس سەردانی دەکرا، لەو کاتەدا و لەم دواییانەشدا ئەکادیمیایی پۆلیس وەک بەشێک لە ڕاھێنانەکانیان سەردانیان دەکرد

زیاتر...

وتار

مافیاکە، پۆلیسەکە، شەیتانەکە (بە کۆری: 악인전) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی کۆریای باشوورە، لە ساڵی ٢٠١٩ لە دەرھێنانی لی وۆن تای بڵاوکرایەوە. لەم فیلمەدا "ما دۆنگ سیۆک، کیم مو یۆل، کیم سونگ کیو" ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. گێڕانەوەکە لە بازنەی سێ کەسایەتییەکە دەسوڕێتەوە: بکوژێکی زنجیرەیی، و مافیایەکی گەورە، و پۆلیسێکی بەھێز، پۆلیسەکە و مافیاکە ھێزەکەیان یەکدەخەن و دەبنە تیمێک بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەرووی بکوژەکە ببنەوە و بیگرن. فیلمەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە کۆریای باشوور بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا، ھەروەھا لە بەشی "نیشانەکانی نیوەشەو" لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠١٩ و ھەروەھا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەنتازیا ٢٠١٩ نمایشکرا. چیرۆکی فیلمەکە دەڵێت: ئۆتۆمبێلێکی پیاوێک لەلایەن کەسێکی نامۆوە لێیدەدرێت و لەکاتی وێنەگرتنی زیانەکان کە داوای بیمەی ئۆتۆمۆبیلەکەی دەکات دەکوژرێت. یۆنگ تای سوک پۆلیسێکە، بە شوێنی تاوانەکەدا تێدەپەڕێت و گومانی ئەوە دەکات کە کاری بکوژێکی زنجیرەیی بێت، بەڵام پلە باڵاکەی باوەڕی پێناکات. جانگ دۆنگ سوو سەرۆکی تاوانەکانە، لەکاتێکدا دوای کۆبوونەوەیەک لە ڕێگای ماڵەوەیە. ھەمان بکوژ خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی دەدا و لە کۆتاییدا ھەوڵی کوشتنی دەدات. شەڕێکی دڕندانە بەدوای خۆیدا دێنێت و ھەردووکیان بریندار دەبن. لە کۆتاییدا بکوژەکە ھەڵدێت دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە دۆنگ سوو دەدات. دۆنگ سوو لە نەخۆشخانە دەبێت و پاسەوانەکانی وا گریمانە دەکەن کە ھێرشەکە لەلایەن باندێکی مافیای ڕکابەرەوە ئەنجامدراوە، کە ھێرشی پێچەوانە دەکەنەوە بۆیان. بەڵام دۆنگ سوو (مافیاکە) پێی وایە بکوژەکە ئەندامی باندێکی ڕکابەر نەبووە چونکە پێدەچوو جوڵەکانی ھەڕەمەکی و بێ ئامانج بن....

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

نمایشکردنی ئۆتۆمۆبیلێکی فۆردی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری نیویۆرک لە ساڵی ٢٠٢٢

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان