دەروازە:شانشینی یەکگرتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی شانشینی یەکگرتوو

Flag of the United Kingdom
Flag of the United Kingdom
Coat of Arms for the United Kingdom
Coat of Arms for the United Kingdom

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور (بە ئینگلیزی: (United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland) ھەوروەھا دەناسرێت بە شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و کۆماری ئیرلەندی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئایرلەندی، تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەرەنساوە.

زیاتر…

ھەنووکە ٥١٢ وتار لە دەروازەی شانشینی یەکگرتوودا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

شاری ھەڵبژێردراو

لەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پردی پەڕینەوە یان پردی تاوەری شاری لەندەن. یەکێکە لە سیماکانی شارەکە. کە درووستکراوی سەدەی نۆزدەیە.

پۆلەکان


وتاری ھەڵبژێردراو

کۆتاییی دونیای نەفرەتی (بە ئینگلیزی: The End of the F***ing World) زنجیرە درامایەکی تەلەڤیزیۆنی بەریتانیی کۆمێدیای ڕەشە، لە ڕۆمانێکی گرافیکی لەژێر ھەمان ناو وەرگیراوە، کە لە نووسینی چارڵز فۆرسمنە. ھەر ھەشت ئەڵقەی زنجیرەکە بۆ یەکەم جار لە کەناڵ ٤ لە شانشینی یەکگرتوو لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ پەخش کران، دواتر ھەر ھەموو بەشەکانی لە ئۆڵ ٤ بڵاوکرایەوە. ئەم بەرھەمە بە ھاوبەشی لەگەڵ نێتفڵکس بەرھەم ھاتووە، کە دواتر لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە سەرتاسەری جیھان لەسەر تۆڕی نێتفڵکس بڵاوکرایەوە. ئەم زنجیرەیە باس لە جێمس (ئەلێکس لاوتەر)ی ١٧ ساڵان دەکات، کە پێی وایە پەشێوی دەروونی ھەیە، ھەروەھا باس لە ئەلیسا (جێسیکا باردن)ی قوتابی سەرەڕۆی ھاوپۆلەکەی جێمیس دەکات، کە دەرفەتی ڕاکردن لە ژیانە ناخۆشەکەی ماڵی لە جێمس دەبینێت.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئالان ئۆلاڤ واکەر (لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٩٧ لە نۆرسامپتن، شانشینی یەکگرتوو) دی جەی و بەرھەمھێنەری تۆماری نەرویژییە. ناوبانگی ئالان بە زۆری بۆ تاکەگۆرانییەکەی بە ناوی «کاڵبوو» دەگەڕێتەوە کە چەندین خەڵاتی بردەوە، لەوانە، خەڵاتی ئەڵماس لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا و خەڵاتی پلاتینیۆم لە زیاتر لە ١٠ وڵات، لەوانە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو. ئالان یەکەم ئەلبومی، بە ناوی جیھانی جیاواز، لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکردەوە. ئەو پلەی ٣٦ھەمینی وەرگرت لە پێرستی باشترین دی جەیەکانی ساڵی ٢٠١٨ی کۆواری دی جەی.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە بەریتانیا یەکێکەلە زلھێزەکانی جیھان و زلھێزە گەورەکانی بواری ئابووری و سەربازی.
  • ...کە وشەی (ئینگلتەرا - England) لە دەستەواژەی (وڵاتی فریشتە - Angle-land)ەوە ھاتووە.
  • ...کە ڕێژەی دانیشتوانی بەریتانیای زیاترەلە ٦٥ میلیۆن کەس.
  • ...کە ڕووبەری وشکانی بەریتانیا ٢٤٥،٠٠٠ کیلۆمەتری دووجایە.
  • ...کە دراوی فەرمی وڵاتەکە پاوەندی ئیستەرلینیە.
  • ...کە گشت یاسا و بڕیارەکانی وڵات لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەردەچن، چوونکە وڵاتە دەستووری نیە.

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان