زیاد ئەسعەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زیاد ئەسعەد
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٦٦
ھەولێر
بنەچەکورد
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر
ئامێرەکاندەنگ
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٣–٢٠٠٣

زیاد ئەسعەد (لەدایکبووی ١٩٦٦، ھەولێر) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ھۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە. لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی تەیراوە لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٣ بە گۆرانی دوعادەکەم (ئاواز و ھۆنراوەی قادر سەیاحی) دەستی کردووە بە گۆرانی و یەکەم کاسێتی لە ساڵی ١٩٨٨ بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا خاوەنی ٥ ئەلبوومە. ئەو لەوەتەی ١٩٩٣ کوردستانی جێھێشتووە و لە ئەورووپا لە سوێد دەژی.[١] زیاد ئاوازی بۆ زۆرێک لە گۆرانیبێژە کوردییەکان داناوە، ژمارەیەکیش لە گۆرانیبێژان گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.[٢][٣]

بەھۆی دەرنەکەوتنی لە شاشەکان و میدیاکانەوە، ماوەیەکی زۆرە مشتوومڕ لەسەر باری تەندروستی و دەروونی زیاد ئەسعەد دروست بووە.[٤] زۆرێک لە ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانی باس لەوە دەکەن کە ئەو ھیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "زیاد ئەسعەد بە بەرھەمێکی نوێ بێدەنگی دەشکێنێت". www.rudaw.net. Retrieved 2022-04-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "لۆکە زاھیر گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە". www.xendan.org. Retrieved 2022-04-24.
  3. ^ "ئیدریس ساڵح گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە". www.xendan.org. Retrieved 2022-04-24.
  4. ^ "پارێزەری زیاد ئەسعەد: ئەوانەی قسە لەسەر زیاد ئەسعەد دەکەن دەدرێنە دادگا". www.wishe.net. Retrieved 2022-04-24.
  5. ^ "زیاد ئەسعەد سەلامەتە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-04-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ Corporation, Nalia. "تەلعەت تاھیر لەبارەی تەندروستی زیاد ئەسعەدەوە چی دەڵێت؟". nrttv.com. Retrieved 2022-04-24.