دەروازە:زانست
زانست
پەڕەیەک لە کتێبی (الجبر و المقابلة)ی زانا خەواریزمی کە لە ساڵی ٨٣٠ز دا نووسیویەتی
زانست تێکۆشانێکی بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و زۆرکردنی تێگەیشتن و زانینی مرۆڤ لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی یاسامەندەوە. بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازگەلی دەستبەسەرداگیراو، زانستمەندان، بەڵگەی شیاوی ڕوانین بۆ دیاردە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان کۆدەکەنەوە، دراوەگەلی شیاوی پێواندنی گرێدراوی ڕوانینەکان تۆماردەکەن، زانیارییەکان شیدەکەنەوە، ئەوکات سەبارەت بە چۆنیەتیی کارکردنی شتەکان ڕاڤەی بیردۆزی ئاوادەکەن. پێڕەوەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی ئەم دوو قۆناغە لەبەردەگرن: ١- پێکھێنانی گریمانەکان سەبارەت بە چۆنیەتیی کاری دیاردەکە. ٢- تاقیکردنەوە، کە ئەم گریمانەگە لە ژێر ھەلومەرجی دەستبەسەرداگیراودا ھەڵدەسەنگێنێت. ھەروەھا زانستمەندان، لێیان چاوەڕواندەکرێت کە زانیارییەکانیان بڵاوبکەنەوە تاکو زانستمەندانی دیکە بتوانن بۆ دووبارە پشکنینی دەرەنجامەکانی ئەوان تاقیکردنەوەی ھاوشێوە بکەن. لە ئاکامەکانی ئەم ڕەوتە توانای تێگەیشتنی باشتر لە ڕووداوەکانی ڕابردوو و ھەروەھا پێشبینیکردنی باشتری ڕووداوەکانی داھاتووی ھاوچەشنە. دەزانی؟
وتاری هەڵبژێردراو
ھەروەھا بەرھەمھێنەرانی فیلمە فێرکارییەکان پشت ئەبەستن بە جۆرێکی تایبەت لە وێنە جووڵاوەکان ، بۆ ھاریکاریان بۆ ڕوون کردنەوەی بیرو بۆچوونە سەختەکان یان ئەم بابەتانەی کە ناتوانرێ ڕوون بکرێنەوە، بە دیمەنی ڕاستەقینە، ھەروەھا ئەتوانرێ وێنە جووڵاوەکان و، دیمەنە جووڵاوەکان، کە بە شێوەیێکی سینەمایی وێنەیان دەگیرێ یەکبخرێن . خشتەی خولی
ژیاننامەی هەڵبژێردراوئەلخەواریزمی (بە عەرەبی: الخوارزمي) ناوی تەواوی (ئەبو عەبدوڵڵا موحەممەد کوڕی موسا ئەلخەواریزمی ئەلقورتبی) زانایەکی موسوڵمانی فارس بووە. وتراوە کە لە ساڵی (٧٨٠ز - ١٦٣ه) لە دایکبووە و لە ساڵی (٨٥٠ز - ٢٣٥ه) کۆچی دوایی کردووە. ئەلخەواریزمی زانایەکی گەورە بوو لە بوارەکانی (بیرکاری ، گەردوونناسی ، جوگرافیا) وە هەروەها یەکێک بوو زاناکانی (دار الحکمة) لە شاری بەغدا. یەکێک لەو زانا عەرەبانەی کە لە ڕیزی پێشەوە دێت لە بواری بیرکاریدا و ئەو کارانەی ئەو کردی بووە هۆی بەرەو پێش بردنی زانستی بیرکاری لەو سەردەمەدا. لەو سەردەمەدا پەیوەندی بە خەلیفەی عەبباسی (مەئمون) کردووە و چووە بۆ (دار الحکمة) لە بەغدا. یەکەم کەسە کە کتێبی لەسەر جەبر داناوە ، کە ئەم ناوە خۆی داینهێناوە ، توانی هاوکێشە پلە دووەکان شیکار بکات ، گرنگترین کتێبەکانی بریتین لە : (کتاب الزیج) کە دوو بەرگە و (کتاب العمل بالإسطرلاب) لە گەردوونزانیدا و ، (صورة الأرض) و (تقویم البلدان) لە جوگرافیادا و (الجبر و المقالبة) و (کتاب الهندسة) و (الحساب الهندی) لە بیرکاریدا ، کە تێیدا ڕووبەری شێوەکانی وەک : بازنە و سێگۆشە و چوارگۆشە و مەعین و بڕگەکەی دیاری کردووە ، یاسای لۆگاریتمی گشتی داناوە کە تا ئەمڕۆ بەناوی ئەوەوەیە ، و ئەو بنەما بیرکارییانەی کە دایناون لە زۆرێک لە زانستەکانی ئەمڕۆدا بەکاردێن بە تایبەتی لە زانستی فەزا و فڕۆکەوانی دا ، زانایانی ڕۆژئاواش دانیان بە لە پێشدەستی و کارە گەورەکانیدا ناوە. پۆلەکان و بابەتەکانئایینجوگرافیا[×] ئۆقیانووسەکان
[×] دوورگەکان
[×] زنجیرە چیاکان
[×] ناوچەکانی جیهان
[×] نیمچەدوورگەکان
[×] چیاکان
[×] کەنداوەکان
[×] گۆلەکان
پۆلەکانکار بۆ ئەنجامدان
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||

