دەروازە:ئێڤەنێسنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئێڤەنێسنس


ئێڤەنێسنس گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە‌، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا. دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی فۆڵێن لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. فۆڵێن زیاتر لە ١٧ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی CBS. دوای ساڵێک ئێڤەنێسنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.

زیاتر لەبارەی ئێڤەنێسنسەوە...

دەروازە:ئێڤەنێسنس/نوێکردنەوەی پەڕە

ژێرپەڕە

بێنجمن ڕۆبێرت «بێن» موودی (لەدایکبووی ٢٢ی کانونی دووەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانی نووسێکی ئەمریکییە، چەند ئامێرێکی مۆسیقا دەژەنێت وەک: تەپڵ، گیتار، پیانۆ، هەروەها ئەکتەریشە. ناسراوە بە دۆزەرەوە و گیتارژەنی سەرەکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنس. دوای وازهێنانی لە ئێڤەنێسنس، ئەو لەگەڵ چەند هونەرمەندی جیاجیا کاری کردووە و ئێستا ئەندامی گرووپی ڕۆکی وی ئار زە فۆڵێن و «زە ھەیڵۆ میتد»ە. موودی لە لیتل ڕۆکی ئارکنساس لە دایک بووە، ئەیمی لی لە کەمپێکی گەنجان ناسی و دواتر بوون بە هاوڕێ. دواتر بەیەکەوە دەستیان کرد بە گۆرانی وتن لە بازار و قاوەخانە ناوخۆییەکان. کاتێک دەستیان کرد بە فرۆشتنی سیدی دێمۆکانیان، کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بووبە سپۆنسەریان و یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی بۆ بڵاو کردنەوە بە ناوی فۆڵێن کە سەرکەوتنێکی بێ وێنەی تۆمار کرد. دواتر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ موودی گرووپەکەی بەجێھێشت و وتیان کە بەهۆی "جیاوازی هونەرییەوەیە."

زیاتر...

ژێرپەڕە

ئێڤەنێسنس لە ٢٠١٥دا، ڕاست بۆ چەپ: ترۆی مەکلاوەرن، ئەیمی لی و جێن ماجورا

ژێرپەڕە

  • ...کە نووسینەوەی دەرگا کراوەکە ١٨ مانگی پێچووە؟
  • ...کە ئەیمی لی سکاڵای لە تۆمارەکانی وایند-ئەپ کرد؟
  • ...کە بێن موودی لە نیوەی گەشتەکەی فۆڵێندا گرووپەکەی بەجێھێشت؟
  • ...کە موودی و لی دوو ھاوڕێی نزیک بوون؟
  • ...کە گۆرانی سڵاوی ئەلبومی فۆڵێن و گۆرانی وەک تۆی دەرگا کراوەکە بۆ خوشکە مردووەکەی لی نووسراون؟
  • ...کە ئەیمی لی لە پەیمانگای پوڵساکی خوێندوێتی؟
  • ...کە لی بۆ ماوەی ٩ ساڵ وانەی پیانۆی کلاسیکی پێ وتراوەتەوە؟

لەم مانگەدا

ژێرپەڕە

ئۆریجن ئەلبومێکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠دا بڵاو کراوەتەوەو ٢.٥٠٠ کۆپی لێ فرۆشراوە. ئەم ئەلبومە لە ١١ تراک پێک ھاتووە و گۆرانی چرپە و خەیاڵی تێدا بووە کە دواتر لە ئەلبومی فۆڵێن نوێ کراونەتەوە و بەکار ھێنراون. ئەلبومەکە بەرھەمھێنراوە بۆ دابەشکردن لەلایەن ھاوڕێیەکی لی و موودی، بەڵام تەنھا چەند ھەزار دانەیەکی کەمی لێ بەرھەمھێنرا و دوای ماوەیەکی کورت لەدوای ئەوەی جیھان گرووپەکەی ناسی، ڕاستەوخۆ دوای بڵاوکردنەوەی فۆڵێن، ئەم ئەلبومە لەسەر ئینتەرنێت دەفرۆشرا و بەھۆی دەگمەنییانەوە، نرخی ھەر دانەیەیان دەگەیشتە سەرو ٤٠٠ دۆلار. ھەرچەندە بە ئەلبومێکی تەواو ناودەبرێت، ئەیمی لی بە دێمۆ ئەم ئەلبومە ناودەبات و ھانی گوێگرانی ئێڤەنێسنس دەدات کە لە ئینتەرنێتەوە دایبگرن لەجیاتی ئەوەی بیکڕن. ئەلبومەکە وەشانی کۆنتری گۆرانییەکانی وەک: چرپە، ئەفسانەیی و نەمرەکەم لەخۆ دەگرێت، کە دواتر دەرکەوتن لەسەر یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی گرووپەکە بەناوی فۆڵێن.

زیاتر...

ژێرپەڕە

پەڕگە:Evlacrymosa.jpg

لەکریمۆسا گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نوسراوەتە. گۆرانییەکە نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، ڕۆکی گۆتیکی و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی دی ماینەر نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ ئی ماینەر تاکو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.

زیاتر...

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

ژێرپەڕە

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت



پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان