دەروازە:ڕوەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی ڕوەک! دەروازە:ڕوەک

ڕوەک چییە؟

ڕووەک یان گیا بوونەوەرێکی زیندووە چەندین شێوە و قەبارە دەگرێتە، خۆی ھەر لەوردیلە گژوگیای ئاویی زیان بەخشەوە تاکو دەگات بە درەختە گەورە بەرزەکان. رووەک لەلایەنێکی زۆر گرنگەوە جیاوازی دیاری ھەیە لەگەڵ گیانلەبەرانیتردا. ئەویش ئەوەیە کە لەڕێگای تیشکی خۆرەوە دەتوانێ خۆراک بۆ خۆی ئامادەبکا. بەلام گیانلەبەرانیتر بۆ دابینکردنی خۆراک پشت بەڕووەک دەبەستن، چونکە ناتوانن ئەمە بکەن


ھەنووکە ١٣١ وتار لە دەروازەی ڕوەکدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

گەڵا، پەلک، ئەندامێکە لە گیا، لە چرۆی سەر لقەوە ھەڵدەدا و فۆتۆسەنتێزی لە ئەستۆدایە. گەڵاکان بە ڕێکوپێکی لە سەر لقی گیاکان دانراون. گەڵا لە دوو بەشی سەرەکی پێک ھاتووە:

  • پانکە: بەشی کارای گەڵایە کە تژی لە سەوزێنەیە، ھەناسەدان و فۆتۆسەنتێزی تێدا بەڕێوە دەچێ.
  • دووچکە: باریکە کلکێ کە گەڵا بە لاسکەوە دەلکێنێ و لە شانەی نێرۆکی پێکھاتووھ.گەڵای ھەر ڕوەکێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە. ئەم تایبەتمەندییە لە پلەی یەکەمدا دەگەڕێتەوە بۆ جینیتیکی ڕوەک و لە پلەی دووھەمدا بە ھۆکارەکانی ژینگە، وەک ڕووناکی، شێ و دەما بەستراوە.

زیاتر…

وێنەی ھەڵبژێردراو

بەڕوو یان بەلوو

ئایا زانیوتە؟

ئایا زانیوتە ڕوەک دەمارەخانەی ھەیە و لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی یارمەتی دەرییەتی ؟

زانای ھەڵبژێردراو

گریگۆر جۆھان مەندل (گۆکردن: /ˈmɛndəl/؛ بە چیکی: Řehoř Jan Mendel؛ لەدایکبووی ٢٠ی تەممووزی ١٨٢٢ – مردووی ٦ی کانوونی دووەمی ١٨٨٤) زانا و ئەندامێکی ئۆگۆستینی و سەرداری پەرستگەی تۆماس ئابەی بوو لە برنۆ، مارگراڤییەتی مۆراڤیا. مەندل لە خێزانێکی ئەڵمانی زمان ھاتووەتە دنیاوە لە بەشی سیلیسیای ئیمبراتۆرییەتی نەمسا (کۆماری چیکی ئێستا) و پاش مردنی وەکو دۆزەرەوەی زانستی سەردەم لە بۆماوەزانییدا ناسرا. ئەگەرچی جوتیاران چەندین ساڵ ئاگاداری ئەوە بوون کە دووڕەگکردنی ئاژەڵ و ڕووەک دەکرێت ھەندێک تایبەتمەندی خوازراوی لێ بە جێ بێت، تاقیکردنەوەکانی مەندل لەسەر ڕووەکی پۆلکە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٨٥٦ بۆ ١٨٦٣ دا ئەنجامدرا، زۆرێک لە یاساکانی بۆماوەیی ھێنایە کایەوە کە ئێستا بە یاساکانی مەندل ناسراون لە بۆماوەدا.

مەندل کاری لە حەوت تایبەتمەندی ڕووەکی پۆلکەدا کرد: بەرزی ڕووەک، شێوە و ڕەنگی توێکڵ، شێوە و ڕەنگی تۆو، شوێن و ڕەنگی گوڵ. ئەو ڕەنگی تۆوی بە نموونە وەرگرت و ئەوەی ڕوونکردەوە کاتێک کە پۆڵکەی سەوزی یەک ڕەگ و پۆڵکەی زەردی یەک ڕەگ جووت ڕەگ دەکرێن، نەوەکەیان ھەمیشە تۆوی زەرد بەرھەم دەھێنێت. ھەرچۆنێک بێت لە نەوەی دواتردا کۆڵکە سەوزەکان بە ڕێژەی ١ سەوز بە سێ زەرد پەیدا دەبنەوە. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم دیاردەیە، مەندل ھەردوو زاراوەی بەزیو و زاڵی داھێنا وەک ئاماژەکردن بە ھەر تایبەتمەندییەکی دیاریکراو (لە نموونەی پێشوودا، سیفەتی سەوز کە وا دەردەکەوێت لە یەکەم وەچەخستنەوەدا بە تەواوی لەناوچووبێت، سیفەتی بەزیوە و زەردەکەش سیفەتی زاڵە). ئەو لە ساڵی ١٨٦٦ دا ئەم کارەی بڵاوکردەوە کە تێیدا کاری کۆمەڵێک ھۆکاری نادیاری ڕوونکردەوە کە لە ئێستادا بە بۆماوە ناسراوە و ئەوەش دیاریکردنێکی پێشبینیکراو بوو بۆ تایبەتمەندی ئەندامەکان.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان