دەروازە:ژاپۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ژاپۆن

ژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本) (بە ئینگلیزی: Japan) یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. زنجیرە دوورگەکانی ژاپۆن پێک ھاتووە لە ٦٬٨٥٢ دوورگە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتوانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. ھەموو جیھان دەیانویست زانیاری بدۆزنەوە دەربارەی ئەو وڵاتە نامۆیە و کلتوور و داب و نەریتی. لەھەمان کاتیشدا خەڵکی ژاپۆن دەیانویست دەربارەی ئەم جیھانە بزانن. لەو کاتەوە تا ئێستا ژاپۆن بووە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی سەر زەوی. ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ١٢٧ میلیۆن کەس. ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو، لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

سەرکێشیەکانی سەندیباد (بە ژاپۆنی: アラビアンナイト シンドバットの冒険 Arabian naito shindobatto no bôken) بریتییە لە زنجیرەیەک وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی، لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی نیپۆن ئەنیمەیشنە لە دەرھێنانی فومیۆ کورۆکاوەیە .(Fumio Kurokawa) لە ١ی تشرینی یەکەم ١٩٧٦ یەکەم زنجیرەی نمایش کرا کە لە ٥٢ زنجیرە پێک ھاتووە، سەرکێشیەکانی سەندیباد لە بنەرەت دا لەنێو چیرۆکەکانی ھەزار و یەک شەو ھەڵقوڵاوە، وە تێیدا سەندیباد دەریاوانێکی عەرەبە لە شاری بەغدا ئاواتی گەشت کردنە بەدەریادا و ھەندێک جاریش بە ھاوەڵی حوشترەکەی بە بیاباندا ڕێ دەکا. سەندیباد پاڵەوانی زنجیرەکەیە کوری بازرگانێکی بەناوبانگی بەغدایەبەناوی ھەیسەم، ھاوڕێیەکی ھەیە بەناوی حەسەن کە کوڕە ھەژارێکە گۆزەی ئاو دەفرۆشێت لە بەغدا، سەندیباد لەگەڵ حەسەنی ھاوڕێی سەردەخەنە سەر کۆشکی پاشای بەغدا، کە پاڵەوانێتی سێڕکی تێدا نمایش دەکرا بەجۆرێک لەسەرانسەری جیھانەوە ھاتبوون، دەبێتە جێگای سەرسوڕمانی سەندیباد ھەربۆیە بڕیار دەدات لەگەڵ مامە گەڕیدەکەی گەشتێک بەجیھان بکات و سەمەرەی زیاتر ببینێت، مامە گەڕیدەکەی باڵندەیەکی ھەیە کەدەتوانێت بدوێت وەکو مرۆڤ، پاشان دەبێت بە ھاوڕێی سەندیباد بەدرێژایی سەرکێشیەکانی ئەم باڵندەیە ناوی یاسەمینە بوو.

زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

شاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町 コナンと風車のまち:北栄町商工会) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست بووە، دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری. ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جووڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنانی تێدا لەدایک بووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە. وە ئەم شارە بچووکە لە ناو شارێک دروست کراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدا دانراوە.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

گۆشۆ ئۆیاما (بە ژاپۆنی: 青山 剛昌 Hokuei-chō) (ناوی ڕاستەقینەی یوشیماسا ئۆیامایە) (لەدایک بووی ۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳ لە پارێزگای تۆتۆری) ئەو نووسەر و وێنەکێشێکی مانگای ژاپۆنییە، وە نووسەری زنجیرە درامای ڵێکۆڵەر کۆنانە، چەند زنجیرە و مانگایەکی نووسیوە کە یەکەمیان لەھەشتاکاندا بووە و بریتییە لە ماجیک کایتۆ Magic kaitou وە مانگای یایبا. وە ۲۱ ساڵە، بەشێوەیەکی ڕێکتر لە ساڵی ۱۹۹٤ دەستی کرد بە نووسینی ڵێکۆڵەر کۆنان Meitantei Conan وە ئێستا بەیەکێک لە درێژترین زنجیرەکان دادەنرێت لە جیھانی ئەنیمێ وە ژمارەی زنجیرەکانی ٨٥٤ تێپەڕاندووە وە ۱۲ ئۆڤا و ۲۰ فیلم. وە دوو فیلمی تری بەرھەم ھێناوە (ڵێکۆڵەر کۆنان دژی لۆپینی سێیەم_ بەشی یەکەم و دووەم)، وە کۆتا فیلمی کۆنان بریتییە لە ڕەشترین کابوس کەلە سینەما نمایش کرا لە ۱٦ نیسان ۲۰۱٦.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

شاری تۆکیۆ لە شەودا

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان