دەروازە:تەکنۆلۆژیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەکنۆلۆژیا چییە؟

بەخێربێن بۆ دەروازەی وتارەکانی تەکنۆلۆژیا!

تەکنۆلۆژیا یان فەنیاری (بە ئینگلیزی: Technology) بریتییە لە فەن، ڕێکار و بەکارھێنانی ئامێر، دەزگا و ڕەوتانێک بۆ ڕەواندنی ئاریشەکانی مرۆڤ.

تەکنۆلۆژیا چالاکیی مرۆڤە، ھەر بۆیە لە زانست و ئەندازیاری کۆنترە.

زیاتر...

ھەنووکە ٦١٣ وتار لە دەروازەی تەکنۆلۆژیادا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ھێنانەبەرچاوی ڕێدۆزییەکان لە بەشێکی ئینتەرنێتدا.
ھێنانەبەرچاوی ڕێدۆزییەکان لە بەشێکی ئینتەرنێتدا.

ئینتەرنێت سیستمێکی جیھانگرە پێکھاتوو لە تۆڕی کۆمپیوتەری کۆمپیوتەرییەکانی پێکەوە بەستراو کە بۆ ڕاژەگەیاندن بە ملیاردان بەکارھێنەری سەرانسەری جیھان چەپکە پرۆتۆکۆڵی ستانداردی ئینتەرنێت (TCP/IP) بەکاردەھێنێت. ئینتەرنێت ڕایەڵەیەکی پێکھاتوو لە ڕایەڵەکانی ترە کە داگری ملیۆنان ڕایەڵەی خۆماڵی و گشتی، زانستگایی، بازرگانی، و حکومەتین و لە ڕێگای ڕیزێکی بەرین لە تەکنۆلۆژیاکانی ئەلەکترۆنیکی و تیشکیی تایبەت بە ڕایەڵەوە پێکەوە بەستەرکراون. ئینتەرنێت ھەڵگری جۆراوجۆر سەرچاوەی زانیاری و ڕاژەیە. ئەوانەی کە زۆرتر لە ھەموو جێگەی ئاماژەن، یەکێک بەڵگەنامە سەروودەقەکانی پێکەوە بەستەرکراوی تەونی بەربڵاوی جیھانییە (کە سەرچاوەی زانیارین)، و ئەوی تر ئەو پێکھاتە بنەڕەتییەیە کە پاڵپشتیی پۆستی ئەلەکترۆنیکی (ئیمەیل) دەکات (کە ڕاژەیەکە).

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کارخانەیەک لە سەرەتای ١٩٠٠.

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ستیڤ پاوڵ جۆبز ناسراو بە ستیڤ جۆبز (Steve Jobs)، (ماوەی ژیان:٢٤ی شووباتی ١٩٥٥ تا ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) داھێنەری ئەمەریکی و کەسایەتیی ناسراو لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. ستیڤ جۆبز، لە رۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٥ لە سانفڕانسیسکۆ لە دایکبووە و ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە کێشەی تەندروستی ھەبووەو لە ساڵی ٢٠٠٤دا دوچاری جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی پەنکریاس ھاتووە و لە ساڵی ٢٠٠٩دا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ کراوە، لە سەرەتای ٢٠١١ەوە پشووی وەرگرتووەو لە رۆژی ٢٤ی مانگی ئابی ٢٠١١ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند وکی جۆبز بەڕەگەز عەرەب و خەڵکی سوریایە و ناوی عەبدولفەتاح جەندەلیە، ئێستا باوکی جۆبز کە تەمەنی ٨٠ ساڵە و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئوتێل و گازینۆی بۆمتاون لە شاری ڕینۆی ھەرێمی نیڤادا. لە ماوەی ژیانیاندا ھەم ستیڤ و ھەم باوکی ناسنامەی خۆیان شاردۆتەوە نەیان وتووە کە باوک و کوڕن. جەندەلی باوکی ستیڤ لە ١٨ ساڵیەوە بۆ خوێندن لە سوریاوە چووەتە زانکۆی ئەمریکی لە لوبنان، لە گەڵ ھاوڕێ قوتابیەکانیدا لە دژی دەسەڵاتی بەشارە خوری خۆپیشاندانی کردووە، چونکە ناوبراو ویستویەتی زیاتر لە دەسەڵات بمێنێتەوە. کە بارودۆخی سیاسی لوبنان تێک دەچێ، جەندەلی دەچێ بۆ ئەمریکا و دەچێتە دانشگای کۆلۆمبیا بۆ خۆێندن، دوای ساڵێک دەچێتە دانشگای وسکسن و ھەر لەو دانشگایە ماستەر و دکتۆراش لە ئابوری و زانستە سیاسیەکان بەدەس دینی. جەندەلی لە دانشگا ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک سویسری ئەڵمانی دەناسێ بە ناوی جوان کارول و پەیوەندی دەگرن، بەڵام کە ماڵی باوکی کچە دەزانن ڕازی نابن و جیایان دەکەنەوە.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە تەکنۆلۆژیا ھەیە و ناتوانیت بیدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان


دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان