بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

فرانکفۆرت (بە ئینگلیزی: Frankfort) پایتەختی ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکایە و ناوەندی شارستانی فرانکڵین کاونتییە. وەک شارێکی چینی حوکمڕانی نێوخۆیی پۆڵێن کراوە. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا، ژمارەی دانیشتووانی ٢٨ ھەزار و ٦٠٢ کەس بووە. فرانکفۆرت دەکەوێتە سەر ڕووباری کنتاکی، شارێکی سەرەکییە لە ویلایەتی کنتاکیی، و کە پارێزگاکانی فرانکڵین و ئاندەرسن لەخۆدەگرێت. لە پلەی چوارەمی بچووکترین پایتەختی ویلایەتەکانە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ١٣ھەمین شاری پڕ دانیشتووانە لە ویلایەتی کنتاکیی.

پێش دامەزراندنی فرانکفۆرت، شوێنەکە خاڵێکی پەڕینەوە بوو کە پێی دەگوترا فۆرد بەسەر ڕووباری کنتاکییەوە، کە لەلایەن بوفالۆکانەوە بەکاردەھێنرا و وەک ڕێڕەوێکی سەرەکی لە ئەمریکای کۆلۆنیالیزمدا کاری دەکرد. گەڕانچییە ئینگلیزەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵانی ١٧٥٠ ھاتنە ناوچەکە. ناوی فرانکفۆرت لە ڕووداوێکەوە سەرچاوەی گرتووە لە ساڵی ١٧٨٠ کاتێک پێشەنگێک بە ناوی ستیڤن فرانک لە پێکدادانێکدا لەگەڵ ئەمریکییە ڕەسەنەکان کوژرا. بۆیە ناوی لێنرا «فرانک فۆرد» بۆ ڕێزلێنان لەو کەسە. لە ساڵی ١٧٨٦ کۆبوونەوەی گشتیی ڤیرجینیا ١٠٠ دۆنم زەوی تەرخان کرد بۆ دامەزراندنی شارۆچکەی فرانکفۆرت. دوای ئەوەی کنتاکی لە ساڵی ١٧٩٢ بوو بە ویلایەت، فرانکفۆرت وەک پایتەختی ئەو ویلایەتە ھەڵبژێردرا.

شارەکە دەکەوێتە ناوەوەی ھەرێمی بلووگراس لە ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکا. ڕووباری کنتاکی بەناو شارەکەدا دەڕوات، ناوەندی شار و ساوت فرانکفۆرت لە بەرامبەر ڕووبارەکەدان. ناوچەکانی دەرەوەی شار بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای فرانکفۆرت ناودەبرێن. فرانکفۆرت بە چوار وەرزدا تێدەپەڕێت: لە وەرزی زستان بە شێوەیەکی گشتی فێنکە لەگەڵ ھەندێک بارینی بەفر، لەکاتێکدا وەرزی هاوینی گەرم و شێدارە.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
بایدن کاتی قسەکردنی لەبارەی کشانەوەکەی
بایدن کاتی قسەکردنی لەبارەی کشانەوەکەی

ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٦٧٬٥٧٦ وتار و ١٣٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٣٬٧٥٤ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٣٥ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٦٧٬٥٧٦ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.