دوورگەکانی ھاوایی
| دوورگەکانی ھاوایی | |
|---|---|
| ناو بە زمانی فەرمی | Hawaiian Islands |
| ناونراوە لەدوای | John Montagu, 4th Earl of Sandwich، Hawaii |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ھاوایی |
| ناوچەی کاتی | Hawaii–Aleutian Time Zone |
| پۆتانی شوێن | ٢٠°٤٥′٠″N ١٥٦°٩′٠″W |
| بەرزترین خاڵ | چیای ماونا کیا |
| ئەندامی | Man and the Biosphere Programme |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٬٢٠٥ مەتر |
| ڕووبەر | ١٦٬٦٣٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| UNESCO Biosphere Reserve URL | http://www.unesco.org/mabdb/br/brdir/directory/biores.asp?code=USA+32&mode=all |
| پێڕست | list of islands of Hawaii |
![]() | |

دوورگەکانی ھاوایی ئەمانە کۆمەڵە دوورگەیەکەن کە لە ھەشت دوورگە پێکدێن و بەم ناوە ناونراون، سروشتی ئەم دوورگانە لە نێوان مەرجانی، گڕکانی و شاخاویدا جیاوازە، و ھەندێک لەم دوورگانە نزیکەی ٢٤٠٠ کم لە دوورگەی ھاوایەوە بەرەو باشوور دوورن. ئەم دوورگانە پێشتر بە «دوورگەکانی ساندویچ» دەناسران، کە ئەم ناوە لەلایەن جیمس کووکەوە بۆیان ھەڵبژێردرابوو.
ئەم دوورگانە سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان، جگە لە یەکێک لە دوورگەکان کە زۆر لە سنوورە سیاسییەکانی ئەمریکاوە دوورە.
ئەم دوورگانە لە زنجیرە چیا گەورەکان پێکدێن کە بە «چیا دەریایییەکانی ھاوای» ناسراون، و بەھۆی چالاکییە گڕکانییەکانەوە لەم دوورگانەدا دروست بوون. ئەم دوورگانە نزیکەی ٣٠٠٠ کم لە نزیکترین کیشوەرەوە دوورن.
جیمس کووک لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٧٧٨دا سەردانی ئەم دوورگانەی کرد و ناوی «دوورگەکانی ساندویچ»ی لێنان وەک ڕێزێک بۆ یەکێک لە کاربەدەستانی بە ناوی «ئێرل ساندویچ»، ئەم دوورگانە تا ساڵی ١٨٤٠ بە دوورگەکانی ساندویچ ناودەبران؛ لەو کاتەوە ناوی «ھاوای» دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد و بەسەر ناوە کۆنەکەدا زاڵ بوو.
کۆی ڕووبەری دوورگەکانی ھاوای دەگاتە ١٦،٦٣٦.٥ کم چوارگۆشە (٦،٤٢٣.٤ میل چوارگۆشە)؛ بەبێ ھەژمارکردنی دوورگەی میدوەی، کە بە دەرەوەی سنوورە سیاسییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت. ئەو دوورگانەی کە لەژێر دەسەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادان، بە ویلایەتی ژمارە ٥٠ی ئەمریکا دادەنرێن.
لە ڕۆژاواوە بۆ ڕۆژھەڵات، ھاوایی پێکھاتووە لە ئەم دوورگانەی خوارەوە:
