بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەرمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەرمۆ
دامەزران٧٠٩٠s BCE
Cultureشارستانی نیۆلیسیک
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیچەمچەماڵ
پۆتانی شوێن٣٥°٣٣′٢١″N ٤٤°٥٥′٤٩″E
ڕووداوە بەرچاوەکانarchaeological excavation، archaeological excavation، archaeological excavation
کۆتاییھاتن٤٩٥٠ BCE
Director of archaeological fieldworkRobert John Braidwood
Map

چەرمۆ (لە ئینگلیزیدا بە Jarmo دەنووسرێت) پێگەیەکی شوێنەوارناسییە کە لە نزیکی دێی «کانی سارد» لە ڕۆژھەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانیدایە. یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکانە کە تا ئێستا دۆزراوەتە کە کۆنترین ئاسەوارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ٧٠٩٠ی پێش زایین. ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە و لە ٨٠٠ مەتر بەرزتر لە ئاستی دەریاکاندایە [١] .

دۆزینەوە و دەرخستنی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٠ دا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسەواری عێراقی دۆزیویەتەوە و لە ساڵانی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٥ لە لایەن شوێنەوارناسی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکا «ڕۆبێرت برێدوود» (Robert Braidwood) بە شێوەی زانستی و لە سێ وەرزدا پشکنینی تێدا کراوە.[٢] بەڵام وەرزی چوارەمی پشکنینەکان کە بڕیار بوو لە ١٩٥٨دا بکرێت بە ھۆی شۆڕشی ١٤ی تەمموز لە عێراقدا ئەنجام نەدراوە.

گوندی چەرمۆ

[دەستکاری]
ھەندێک لە ئاسەوارەکانی چەرمۆ کە ئێستا لە مۆزەخانەی زانکۆی شیکاگۆدان

پشکنینەکان گوندێکی بچووکی دەرخستووە کە ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە کە مێژووی ئاوەدانییەکەی بە تاقیکردنەوە carbon-14 لە کۆنترین شوێنیدا ٧٠٩٠ی پێش زایین و لە دوایین بەشیشیدا بۆ ٤٩٥٠ی پێش زایین دیاری کراوە. لە سەرانسەری پێگەکەدا شوێنەواری ١٢ خولی شارستانییەت دۆزراوەتەوە. زۆربەی شوێنەوارەکانی گوندی چەرمۆ ھی دوو خولی کۆنتری ئەو پێگەیەن کە ھاوکات بووە لەگەڵ شارستانییەتی شانەدەر.

گوندەکە ٢٥ ماڵی ھەبووە کە بە کاگڵ و بەرد درووست کراون. لەوانەیە نزیکەی ١٥٠ کەس دانیشتووی ھەبووبێت. چەند ئامرازێکییان بەکارھێناوە کە لە جۆرە بەردێک دروست کراوە کە لە لای دەریاچەی واندا دەست دەکەوێت و ھەروەھا ھەندێ شتیش دۆزراوەتەوە کە لە کەنداوی فارسەوە ھاتوون، کە ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە بازرگانی و مامەڵەیان لەگەڵ ناوچەکانی تردا ھەبووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Othman، Didar. «( چەرمۆ) لە ئاوێنەی مێژوودا». History Of Kurdistan. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ [١] ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. L. S. Braidwood et al., Prehistoric Archeology Along the Zagros Flanks, Oriental Institute Publications 105, 1983, ISBN 0-918986-36-2
  • R.J. Braidwood, Jarmo: A village of early farmers in Iraq, Antiquity, vol. 24, pp. 189–195, 1950,
  • J. M. Adovasio, The Textile and Basketry Impressions from Jarmo, Paléorient, vol. 3, iss. 3, pp. 223–230, 1975

گرێدان بۆ دەرەوە

[دەستکاری]

پۆتانەکان: 35°34′N 44°55′E / 35.567°N 44.917°E / 35.567; 44.917