پێترا
پێترا | |
---|---|
شوێن | پارێزگای مەعان، ئەردەن |
پۆتانەکان | 30°19′43″N 35°26′31″E / 30.32861°N 35.44194°Eپۆتانەکان: 30°19′43″N 35°26′31″E / 30.32861°N 35.44194°E |
ڕووبەر | ٢٦٤ کیلۆمەتری دووجا[١] |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٨١٠ m (٢٬٦٥٧ پێ) |
دروستکرا لە | ئەگەری ھەیە پێنج سەدە پێش زایین[٢] |
سەردانیکەران | ١٬١٣٥٬٣٠٠ (لە ٢٠١٩) |
لایەنی سەرپەرشتیکار | دەسەڵاتی ھەرێمیی پێترا |
وێبگە | www.visitpetra.jo |
Criteria | کلتووری: i ،iii ،iv |
Reference | ٣٢٦ |
Inscription | ١٩٨٥ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" session) |
پێترا یان بەترا[٣] شوێنەواری شارێکی مێژوویییە لە پارێزگای مەعان لە باشووری شانشینی ئوردونی ھاشیمی ھەڵکەوتووە. بەھۆی تەلارە داتاشراوەکانی لە شاخ و گاشەبەردەکانی لەگەڵ کەناڵە ئاوەڕۆیە دێرینەکانی ناوبانگی دەرکردووە. لەکۆندا پێیان دەگوت «پەمەیی» یان بە «شارە پەمەیییەکە» بانگیان دەکرد، کە ئەمەش بەھۆی ڕەنگی تاوێرەکانییەوە بوو.[٤][٥]
شاری پێترا بەنزیکەیی ساڵی ٣١٢ی پێش زایین وەک پایتەختی نەبتیەکان دامەزرا.[٦] بۆ ماوەیەکی درێژ خاوەنی پێگە و بایەخێکی باڵا بوو، کە ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەکەی بوو کە لەسەر ڕێگای ئاوریشم ھەڵکەوتبوو، و کەوتبووە نێوان شارستانییەتەکانی میزۆپۆتامیا، ئیسرائیل و میسر. شارەکە ڕۆڵێکی گرنگی لە کایەی بازرگانی شارستانییەتەکانی دەوروپشتی ھەبوو. شارەکە بە قەدباڵ و ڕووی کێوێکی لەتبوو ھەڵکەندراوە. لە کۆمەڵە کێوێکی تاوێری بەزیو، کە پێکھاتەکەی درێژەپێدەری ھەمان پێکھاتە بیابانییەکەی باکووری نیمچە دوورگەی عەرەبییە. بە دیاریکراوی دۆڵی عەرەبە، کە لە دەریای مردووەوە تاوەکو کەنداوی عەقەبە درێژ دەبێتەوە.[٧]
پاشماوەی شارەکە بۆ شوێنەوارناسان بەدرێژاییی ماوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بە شاردراوەیی مابوویەوە، تاوەکو لە ساڵی ١٨١٢، خۆرھەڵاتناسێکی سویسری بەناوی یوھان لۆدفیگ بێرکھارت ھات و دۆزییەوە. لە ساڵی ١٩٨٥، شوێنەواری شارەکە خرایە سەر میراتی جیھانی لە ڕێزبەندی شوێنەوارە مێژوویییەکانی ڕێکخراوەی یونێسکۆ.[٨] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧، وەک یەکێک لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان ھەڵبژێردرا.[٩]
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا پێترا بووەتە یەکێک لە دروشمەکانی ئوردەن، و سەرنجڕاکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئوردەنە.[١٠] ھەروەھا یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی سەرۆکەکانی وڵاتان.[١١] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، شارەکە ئاھەنگی یەک میلیۆن گەشتیاری بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا گێڕا.[١٢]
جوگرافیا
[دەستکاری]شاری پێترا کەوتووەتە قەزای پێترا کە سەر بە پاڕێزگای مەعانە، بە دووری ٢٢٥ کیلۆمەتر لە باشووری شاری عەممانی پایتەختی ھەڵکەوتووە، لەبەری خۆراوای، ڕێگای بیابانی ھەیە کە بە شاری عەقەبە و کەنداوی عەقەبەی دەبەستێتەوە. پێترا بە دووری ٣٦ کیلۆمەتر کەوتووەتە بەشی خۆراوای شاری مەعان کە مەڵبەندی پاڕێزگای مەعانە. شارەکە کەوتووەتە دامێنی "زنجیرە چیاکانی شەرات" بە بەری "دۆڵی عەرەبە". سروشتی ناوچەکە بەگشتی بیابانی و وشکە. ڕووبەری گشتیی قەزاکە ٩٠٠ کیلۆمەتری دووجایە، بەڵام ڕووبەرە شوێنەوارییەکەی ٢٦٤ کیلۆمەتری دووجایە. شوێنەواری پێترا بەرچاوترین شوێنی قەزای پێترایە، بەڵام شاری "وادی موسا "مەڵبەندی کارگێڕیی قەزاکەیە.[١٣]
تایبەتمەندیی پێترا لەوەدایە کە شارێکی تەواو ھەڵکۆڵدراوە لە گاشەبەردی لمین و ڕەنگی بەرد و خاکەکەی پەمەیییەکی جوانە ھەر بۆیە ناویان ناوە «شارە پەمەیییەکە». گەشتیاران دەتوانن بەھۆی ترومبێل تا کەناری شارەکە بڕۆن؛ و لەوێوە خزمەتگوزاریی جۆربەجۆر بۆ چوونە ناو تاشەبەردە داتاشراوەکان لە دەروازەی شارەکە فەراھەم کراوە. تاشە بەردەکان وەک درزێکی گەورە لێک جیا بوونەتەوە کە پێی دەڵێن «سیق».[١٤]
زەویناسی
[دەستکاری]لە گرنگترین دیمەنە جیۆلۆجییەکانی ناوچەکە ئەوەیە کە سەرجەم چینە مێژوویییەکانی خاک و بەردەکەی لە بارەی تەمەن و سەردەمی دروستبوونیان ڕوون و ئاشکرایە. ناوچەکە تەواو کەوتووەتە ژێر کاریگەریی کشان و ترازانی دەریای مردوو، و توێژەران تێبینییان کردووە کە بەردی گرانێتین و ھەندێکیشیان سپیباون بەتایبەت لە دۆڵی نەملە کە کەوتووەتە باکووری خۆراوای شارەکە. تەمەنی ناوچەکە بە ٦٥٠ میلیۆن ساڵ خەملێنراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کامپرییەکان.[١٥][١٦]
ناوچەی پێترا بە ناوچەی بەردی فشەڵ و لماوی دانراوە کە کانزای فلدسبار لە پێکھاتەکەیدا ھەیە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کامپری و ئۆردۆڤیچی، کە کاتی خۆی بەھۆی ڕووباری بارانەوە ناوچەکەی تەڕ و شێدار کردووە. ھەروەھا تێبینی تاوێری سەردەمی کریتاسی لە بەشی سەرەوەی کراوە کە لەکاتی دروستبونیدا بەھۆی چینی کالسیلۆری و جۆراسی لە تەڕبوون و شێداری دابڕاوە. ھەروەھا پێکھاتەی جیۆلۆجیی تر ھەن وەک بەردی ئیسفەنجی و ناوبۆش، کە پێکھاتە جیۆلۆجییەکەی بە ڕەنگی بلێسەدار جوانپۆش کراوە، ئەمە جگە لە ھەبوونی کانیاو و مێرگ و ئەشکەوت. بۆیە دەسەڵاتی ھەرێمەکە بە ھاوکاریی بەرێوەبەرایەتیی ناوەندی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئوردەن، ھەڵساوە بە کردنەوەی پڕۆژەی گەشتیاریی جیۆلۆجی. ئەم ئەزموونە بە شێوەیەکی ناوازە لە شانشینەکە سەرکەوتوو بووە.[١٦][١٧]
ژیانی وشکانی
[دەستکاری]دار کاژی فینیقی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ناوچەکە تا دەچێت بۆ ناوچەی باکووری شام لە سووریا گەشەی کردووە، کە جۆرێکی میوەیییە و لە ڕەگەزی سنەوبەرەکانە.
پێترا کەوتووەتە باشووری ناوچەی شام، لەنێوان دۆڵی عەرەبە و بیابانی نەگڤ. لە ناوچەکە جۆرەھا درەختی بەتەمەن خۆی لەگەڵ ژینگەکەی گونجاندووە وەک: داری بەلەڤییە (بە لاتینی: Bellevalia). ھەروەھا جۆرەھا داری بۆیرھاڤیا (بە لاتینی: Boerhavia) و کۆمیکارپەس (بە لاتینی: Commicarpus) ھەین کە ھەموویان لە پۆلی دارە بەتەمەنەکانن (بە لاتینی: Nyctaginaceae).
ناوچە بیابانییەکەی کە بەری نەقیبی پێ دەگوترێت بەوە جیا دەکرێتەوە کە بە دەوەنێکی بیابانی ڕووپۆش کراوە، کە درێژەپێدەری دەوەنەکانی کیشوەری ئەفریقایە. ئەم دەوەنانە قەدێکی دارینیان ھەیە پێیان دەڵێن خەرەک (بە لاتینی: Calotropis procera)، ھەروەھا زۆر جۆر لە درەختە میوەیییەکانی شامی ھەیە وەک: "سەوسەن" کە زیاتر لە سی جۆری ھەیە. ھەروەھا زیاتر لە پەنجا جۆر ڕوەکی لە ڕەگەزی "سیر" ھەیە. لەگەڵ زیاتر لە چل جۆر لە ڕوەکە گەنمییەکان، لەگەڵ سی و پێنج جۆر لە ڕوەکە "کوژارک"یەکان، بەجۆرێک تا بیابانی سینا ناوچەکەیان داپۆشیوە.
بەڵام سەبارەت بە ئاژەڵان تەنھا حوشتر و کەر و ئەسپ و ئاسکی بیابانی لێ دەژیت، کە ئەمەش بەھۆی وشکی و گەرمیی ناوچەکەیە.[١٨]
کەش و ھەوا
[دەستکاری]زانیاریی کەشوھەوا بۆ «پێترا» | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
نێونجی بەرزترین پلە | ١١٫٠ (٥٢) |
١٣٫١ (٥٦) |
١٦٫٦ (٦٢) |
٢٠٫٩ (٧٠) |
٢٥٫١ (٧٧) |
٢٨٫٦ (٨٣) |
٢٩٫٨ (٨٦) |
٣٠٫٠ (٨٦) |
٢٨٫١ (٨٣) |
٢٤٫٦ (٧٦) |
١٨٫٢ (٦٥) |
١٣٫٤ (٥٦) |
٢١٫٦٢ (٧١) |
نێونجی کەمترین پلە | ٢٫٢ (٣٦) |
٢٫٨ (٣٧) |
٥٫٦ (٤٢) |
٨٫٧ (٤٨) |
١١٫٧ (٥٣) |
١٤٫١ (٥٧) |
١٦٫١ (٦١) |
١٦٫٥ (٦٢) |
١٤٫٢ (٥٨) |
١١٫٢ (٥٢) |
٧٫١ (٤٥) |
٣٫٤ (٣٨) |
٩٫٤٧ (٤٩٫١) |
نێونجی بارین میلیمەتر | ٤٥ (١٫٧٧) |
٣٨ (١٫٥) |
٣٦ (١٫٤٢) |
١٢ (٠٫٤٧) |
٤ (٠٫١٦) |
٠ (٠) |
٠ (٠) |
٠ (٠) |
٠ (٠) |
٢ (٠٫٠٨) |
١٥ (٠٫٥٩) |
٤١ (١٫٦١) |
١٩٣ (٧٫٦) |
سەرچاوە: Climate-Data.org,Climate data |
مێژوو
[دەستکاری]پشکی شێرینە لە دروستکردنی پێترا بەر نەبتییەکان دەکەوێت. بەر لە نەبتیەکان ئەدۆمیەکان لە ناوچەکە دەژیان کە گەلێکی ناڕێک و ڕێگر بوون، و بەردەوام لە دوژمنکاریی دراوسێکانیان بوون. ئەدۆمییەکان لە نێوان ساڵانی ١٢٠٠–٥٣٩ی پ. ز. لە ناوچەکە نیشتەجێبوون، بەڵام ھیچ گرنگییەکیان بە ھەڵکۆڵین و بەکارھێنانی تاشەبەردەکان نەدا، بەڵام لە دروستکردنی گۆزە و قورکاری دەستڕەنگین بوون. پیشەسازیی پەیکەرتاشی لە ئەدۆمییەکانەوە بۆ نەبتییەکان و عەرەبەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی گوازرایەوە. نەبتییەکان لە سەدەی شەشەمی بەر لە زایین لە ناوچەکە نیشتەجێ بوون.[١٩] ئەدۆمیەکان بەشێکی زۆر و گرنگی ناوچەکەیان لەژێر دەستدا بوو کە دەروازەی یەکتربڕینی ڕێگا بازرگانییەکانی ناوچەکە بوون و باج و سەرانەیان لە کاروانچییەکان کۆدەکردەوە. ئەدۆمیەکان لەلایەن جولەکەکانەوە بەسەرکردایەتیی پێغەمبەر سلێمان لەناوچەکە دوورخرێنرانەوە کە دواتر بۆماوەی سەد ساڵ خاوەندارییەتیی ناوچەکەیان کرد. دواتر بابلییەکان ھێرشیان کردە سەریان و دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرت. ھەمدیسان ئەدۆمییەکان سەریان ھەڵدایەوە و دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرتەوە. دواتر نەبتییەکان پەیتاپەیتا بەرەو شارەکە ھاتن و شان بە شانی ئەدۆمییەکان بە ئاشتی ژیان.[٢٠]
نەبتییەکان
[دەستکاری]نەبتییەکان بەرەبەرە دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت و کردیان بە پایتەختی وڵاتەکەیان کە لە ساڵی ٤٠٠ی پ. ز. تاوەکو ١٠٦ی ز. بەردەوام بوو. سنوورەکەی لە شاری عەسقەلان لە ئیسرائیل تاوەکو بیابانەکانی خۆڕھەڵاتی شام دەستی پێ دەکرد، و لە باکووریشەوە لە شاری دیمەشق بەرەو باشوور تاوەکو کەناراوەکانی دەریای سوور دەستی پێ دەکرد. لە ساڵی ٣٠٠ی پ. ز. نەبتییەکان بە تەواوی دەستیان بە سەر ناوچەکەدا گرت، ماڵ، تەلار، بازاڕ و گۆڕستانەکانیان لە قەدباڵ و بنمیچی کێوەکە دروست کرد. شارەکە گەشەسەندنی زۆری بەخۆوە بینی بەجۆرێک لە سەدەی یەکەمی بەر لە زایین ژمارەی دانیشتووانی پتر لە ٣٠٠٠٠ کەس بووە. لە ساڵی ١٦٨ی پ. ز. پەیڕەوی سیستەمی پاشایەتیی دیموکراتییان کردووە، بە جۆرێک پاشا لەبارەی ھەموو کردەوەکانی تووشی لێپرسینەوە دەبوو.
پێترا گرنگییەکی ئابووری مەزنی ھەبوو، چونکە ھەڵکەوتبووە نێوان ڕێگای بازرگانیی ھەرسێ شارستانییەتی میزۆپۆتامیا، میسر و شام، بۆیە شارەکە بووبووە مەڵبەندێکی بازرگانیی گرنگ بە جۆرێک کاروانچییەکان بەھاراتیان لە باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی دەھێنا و ئاوریشمیان لە غەززە و دیمەشق ھاوردە دەکرد، لەگەڵ خەنە لە عەسقەلان و گۆزە و پێویستیی ماڵ لە شارەکانی سوور و سەیدا دەھێنا، و ھەرچی مرواری و کوتاڵیش ھەبوو لە کەنداوی فارسەوە دەھات.[٢١]
نەبتییەکان لە پێترا بە زمانی ئارامی دەدوان. شارەکە بووبووە پایتەختێکی ڕۆشەنبیریش لە نێوان شارەکانی فینیقی و یۆنانییەکان. پیت و نووسینی عیبری لەم شارە گەشەسەندنی زۆری بە خۆوە بینی.[٢٣][٢٤][٢٥] بە جۆرێک نووسینی خاڵدار دروست بوو. نەبتییەکان لە سەدەی یەکەمی بەر لە زایین برەویان بە کاری گۆزەگەری دا لەگەڵ نەخش و نیگاری تەلارسازی و نژیاروانی لەژێر کاریگەریی تەلارسازیی ڕۆمانی دا. بەھۆی جەنگی درێژخایەنی نێوان فینیقی و کەنعانییەکان، پێترا لەم نێوەندەدا پایەی دیپلۆماسیشی بە دەست ھێنا. ھەر بۆیە پێترایییەکان بەھێزتر و دەوڵەمەندتر بوون. ئەم خۆشگوزەرانییەیان لە نەخش و نیگاری تەلارەکانیان ڕەنگی داوەتەوە.[٢٠][٢٦]
نەبتییەکان لە سەرەتادا توانییان دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرن، لەگەڵ ھەبوونی ھەوڵی تر لە ھێزی دەرەکی، بەڵام توانییان دەوڵەتەکەیان لە چوارچێوەی ناوچەی ئوردەنی مێژوویی جێگیر بکەن بە جۆرێک کە لە ھەر شاڵاو و دەست بەسەرداگرتنێک پارێزراو بوو. لە گرنگترین شاڵاوە سەربازییەکان، شاڵاوی سلوقییەکان (یۆنان)بوو لە ساڵی ٣١٢ی پ. ز. کە توانییان شکستیان پێ بێنن. لە شاڵاوی دووەمی یۆنانییەکان (گریکییەکان) شارەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کەوتە ژێر ئابلۆقەی یۆنان، بەڵام دواتر نەبتییەکان لە ئەنجامی ھێرشێکی پێچەوانەوە لە بەری دەریای مردوو توانییان ئەم ئابلۆقەیە بشکێنن و یۆنانییەکان دوور بخەنەوە. دواتر جوولەکەکان بە پاڵپشتی ڕۆمانییەکان و بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ پێترا شاڵاوێکیان ئەنجامدا بۆیە بە یەکجاری دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتەوە و بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی.[٢٧][٢٨][٢٩][٣٠][٣١]
ڕۆمان و بێزەنتییەکان
[دەستکاری]بە سەرکردایەتیی ژەنەڕاڵ پۆمپای ڕۆمانییەکان توانییان لە ساڵی ٦٠ی پ. ز. دەست بەسەر شارەکەدا بگرن، کە ئەمەش دوای ئابلۆقەدان و گرتنی سەرچاوەی ئاوی شارەکە بوو. پێترا لە ساڵی ١٠٦ی ز. بوو بە ھەرێمێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی و شاری پێتراش بوو بە پایتەختی ھەرێمەکە.[٢٢]
لە دوای ھاتنی ڕۆمانەکان، پێترا شەپۆلێکی نوێی شارستانیی بە خۆوە بینی. مەڵبەندە بازرگانییەکەی گەشەسەندنی زیاتری بەخۆوە بینی، و بووە مەڵبەندی بازرگانیی ھیندستان، ڕۆم، و فارس و عەرەبەکان. ڕۆمانییەکان دەستیان بەسەر سەرجەم ڕێگا بازرگانییەکاندا گرت و لەسەر شێوازی خۆیان دەستیان بە دروستکردنی تەلار و بازاڕ کرد، لەناو دڵی شارەکە شانۆیەکی کراوەی پەیژەداریان دروستکرد، و پەرستگای کۆشکی خاتوونیان سازکرد. ئەم کۆشکە تاوەکو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان لەسەر توانا و پایەی خۆی ماوە کە بازاڕێکیش لە پاڵی دروستکراوە. لەوێوە کاروانچییەکان چاویان بە یەکتر دەکەوت، مامەڵەی خەنە، عەنبەر، عاج و کوتاڵیان دەکرد. پێترا بۆ ماوەی دوو سەدە بە گرنگی و شکۆمەندی مایەوە، بەڵام کەم کەمە گرنگیی خۆی لە دەست دا، کە ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆمانییەکان بیریان لە دروستکردنی شاری تر لە ناوچەکە وەک شاری «تەدمور» لە باکوور کردەوە. تەدمور توانیی جێی پێترا بگرێتەوە بەوەی ڕێگای ئاسانتر و نزیکتر بوو، و ڕۆمانەکانیش سەرباز و سووپایان لە ڕێگاکانی پێترا کەمکردەوە. پاشان ئایینی مەسیحی (کریستیانی) بوو بە ئایینی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی. پێترا کاتیدرالی مەسیحیی لێ کرایەوە و زۆرینەی تەلارەکانیشی بۆ کڵێسا گۆڕدران.[٢٠][٣٢] دواتر بێزەنتییەکان ھاتنە سەر حوکم و، شارەکە جگە لە تەپۆڵکەیەک ھیچی تری لێ نەمایەوە. تاوەکوو سەدەی پێنجەمی زایینی، ئایینی مەسیحی تاکە شت بوو کە لە پێترا مابوویەوە.[٣٣]
چاخەکانی ناوەڕاست
[دەستکاری]ئەو خەڵکەی لە شارەکە مابوونەوە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون تا ھاتنی ئاینی ئیسلام لە ساڵی ٦٣٦ی ز.، بەڵام لە ساڵانی ٧٤٦ و ٧٤٨ دوو بومەلەرزەی گەورە شارەکەیان ھەژاند، کە ئەمە بووە ھۆی ئەوەی شارەکە بەتەواوی لە خەڵکەکەی چۆڵ بکرێت. ناوی پێترا و دەوروپشتی لە بەڵگەنامەکانی ھێرشی خاچ پەرستان ھاتووە، کە ئاماژە بەوە دەکات ناوچەی دۆڵی موسا ناوچەیەکی تەڕ و شێدارە، مێرگ و کانیاوی ھەیە، ھەروەھا ئاماژە بە کڵێسایەکی دێرین دەکەن لە کێوی ھاروون. لە ساڵی ١١٠٠ خاچھەڵگران بە سووپایەک لە سەرباز و سوارچاک، و بە سەرکردایەتیی پاشای فەرەنجی بەلەدوینی یەکەم ھێرشێکیان کردە سەر پێترا؛ دوو قەڵای لە شوێنەکە دروستکرد.[٣٤] دواتر مەمالیکەکان لە پێترا لەسەر کێوێک کە بەرزییەکەی ١٣٥٣ مەتر بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە، مەزارگەیەکیان بۆ پێغەمبەر ھاروون دروستکرد، لەگەڵ گرنگیدان بە مەزار و شوێنە پیرۆزەکانی، بەڵام شارەکە لە ماوەی حوکمی عوسمانییەکاندا تا دووبارە دۆزینەوەی لە ساڵی ١٨١٢دا بە قۆناغی سڕبووندا ڕۆیشت.
مێژووی ھاوچەرخ
[دەستکاری]لەگەڵ دەستپێکی گەشتی خۆڕھەڵاتناسان بۆ خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی نۆزدەھەم، پاشماوەکانی پێترا لە ساڵی ١٨١٢ و لەسەر دەستی خۆرھەڵاتناسی سویسری یوھان لۆدفیگ بێرکھارت، کە قوتابیی زمانی عەرەبی و ئیسلامی بوو لە سووریا دۆزرانەوە کە بە جلوبەرگی عەرەبی ھات و خۆی وەک موسڵمانێکی ھیندستان ناساند. وەھای نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بۆ پێغەمبەر ھاروون ھاتووە؛ بەم جۆرە دانیشتووانی ناوچەکە ڕێنیشاندەری بوون بۆ شارە پەمەیییەکە.[٣٥][٣٦] لە کتێبێک لەژێر ناوی "گەشتەکانی سووریا و ماڵە پیڕۆزەکان" (١٨٢٨) وێنەی پێترای خستە سەر بەرگی کتێبەکەی.
لە ڕووی کارگێڕییەوە پێترا گرنگیی زیاتری پێ درا، لەگەڵ دروستبوونی میرنشینی خۆرھەڵاتی ئوردەن (١٩٢١)، بە جۆرێک بەڕێوەبەرایەتییەکی ناحیەی لە دۆڵی موسا بۆ دامەزرا. لە ساڵی ١٩٧٣ یەکە کارگێڕییەکەی لە ناحیەوە بۆ قەزا بەرز کرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠١ ناوی قەزاکە لە قەزای دۆڵی موساوە بۆ قەزای پێترا گۆڕدرا، بەڵام شاری دۆڵی موسا ھەروەک مەڵبەندی قەزایەکە مایەوە.[١٣]
بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە کەلتورییەکانی ئوردەن بە ھاوکاری کۆمەڵێک لە توێژەری خۆراوایی ٢٢ کنە و ھەڵکۆڵینیان ئەنجام دا، کە لە ئاکامدا ھەردوو ناوچەی پێترا و بەیزا خۆیان نیشان دا.[٣٧] لە ساڵی ١٩٨٥ەوە شاری پێترا لە ڕێزبەندی شوێنە مێژوویییەکانی جیھاندایە لە ڕێکخراوی یوونێسکۆ، کە ئەمەش بەپێی پاراستنی شارەکە لە ڕووی سرووشتی و مێژوویی و جوگرافیدا، ھەموو بەشە مێژوویییەکانی دەستنیشانکراوە. ھەر لە سەردەمی ئەدۆمیەکان، یۆنانییەکان، نەبتییەکان، ڕۆمانەکان، بێزەنتییەکان، خاچھەڵگران و مەمالیکییەکان.[٣٨] لەوساکەوە چەندین دەزگای کارگوزاریان بە مەبەستی پاراستن و چاککردنەوەی شوێنەوارەکانی دامەزراندووە؛ و لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ پاراستنی پێترا لێژنەی نیشتمانی دامەزراوە کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای زانست و تەکنۆلۆژیاوە سەرپەرشتی دەکرێت. گەلێک لە کۆمەڵە و ڕێکخراوەی ناحکوومی ئامادەباشی خۆیان بۆ ھاوکاریکردنی لێژنەکە نیشان داوە. ژمارەی گەشتیارانی لە ساڵی ٢٠١٠ گەیشتە ٩٠٠٠٠٠ گەشتیار، و بەپێی پێشبینییەکانی ڕێکخراوەی یوونێسکۆ، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیارانی بۆ ١٫١٣میلیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا بەرزبێتەوە.[٣٩]
لە ٧ی تەممووزی ٢٠٠٧، پێترا وەک یەکێک لە حەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھان تۆمار کرا،[٤٠] ئەمەش دوای بەدەستھێنانی دەنگی تەواو، بەھۆی بانگەواز و پڕوپاگەندەی تەواوی حکوومەتی ئوردەنی لە ڕێگەی ھاندانی خەڵک بەھۆی ڕۆژنامە، گۆڤار، ڕادیۆ و تەلەڤیژیۆنەکانی ئوردەن بوو.[٤١][٤٢]
لە ساڵی ٢٠٠٩، دەستەیەکی سەربەخۆ بۆ کارگێڕی و ئابووری پێترا وەک بەشێک لە دەسەڵاتی ھەرێمی پێترای گەشتیاری دامەزرا، کە ئامانج لێی پەرەسەندنی ھەرێمەکە لە ڕووی گەشتیاری، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە و، بە بەشداریی توانای مرۆییی ناوخۆییی ھەرێمەکە بوو.[٤٣]
تەلارسازی
[دەستکاری]تەلاری نەبتییەکان بەگشتی و تەلارەکانی پێترا بە شێوەیەکی تایبەت زۆر لە ژێرکاریگەری ھونەری تەلارسازی میسری و ئاشوری و ئەگریکییەکاندا بوون. ئەم کاریگەرییەش لە کۆشک و مەزارگا و گۆڕە نەخشدارەکانی پاشاکانیان دەبینرێت، گۆڕەکان بە تاشەبەردی بڕدراو دروستکراون. نەبتییەکان گرنگی زۆریان بە گۆڕەکانین داوە، بە جۆرێک ویستویانە بە شێوەی ئەم جیھانە «ژیانەکەی تر» برازێننەوە بە کۆشک و نەخشی جوان بۆ مردوەکانیان، سەبارەت بە گۆڕی پاشاکانیان ئەوە نەبتییەکان زیاتر بەناوبانگ بووینە. توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەندازیارانی نەبتی سەرجەم ھونەر و ئەندازەکانی شارستانییەتەکانی نزیکیان کۆکردووەتەوە و بە تامێکی پێترایانە دایان ڕشتووەتەوە. دەتوانی گەلێک لەم گۆڕانە ببینی لە شوێنە جیاجیاکانی بە تایبەت لە ڕێگای سەرەکی بەر لە گەیشتن بە سیق. لە گۆڕە ھەرە بەناوبانگەکانی: گۆڕەکانی «شکۆمەندان» و «گۆزە» و «دووھەیوان».[٤٤][٤٥][٤٦][٤٧][٤٨][٤٩]
تەلاری نەبتییەکان دروستکراوە بە ئامرازگەلێک کە لە ژینگەی ناوچەکە بەردەست بوون، لەگەڵ بەکارھێنانی نەحتکاری لە بەرد و لمی تەپۆڵکاوی ناوچەکە کە گۆڕ و خانوو و بازارەکانیان لێ دروستکردووە، ھەموو جۆرە بەردەکانیان بەکارھێناوە بەگشتی، بۆ نموونە لە بیابان بەردی بازلتی ڕەشیان ھێناوە لە گۆشە جیاوازەکانی تەلارەکان بەکاریان ھێناوە. یاخود لە زۆرینەی پەرستگا مەزنەکان ھونەری تەلارسازی قۆقزیان ئەفراندووە بێ ھەبوونی ستوون یان ڕاگرێک لەسەر خاکەکەی، ھەروەھا بنمیچی خانوو و کۆشکەکانی بە بەرد داڕێژراون دواتر چینێک قور یان خۆڵیان بە سەر داکردووە ئەمەش بۆ پێشگیری لە دزەکردنی ئاوی باران و فێنکی ژوورەکان لە گەرمای ھاویین.[٥٠][٥١][٥٢] سەبارەت بە کەرستە لاوەکییەکانیش، تەختەیان بەکارھێناوە بۆ ڕاگرتنی بنمیچ و دەرگا و پەنجەرەکان، ئەمەش بەھۆی ھەبوونی داری زۆر لە دۆڵی موسا و خودی پێترا. نەبتییەکان کارامە بوون لە دروستکردنی سوندەک و ستونی خانووەکان لە دار و تەختە، بەڵام بەھۆی بومەلەرزەکان شوێنەوارێکی ئەوتۆیان لێ نەماوەتەوە جگە لە «کۆشکی خاتوون».[٥٣]
لە ڕوویەکی ترەوە، سیستەمی ئەندازەی ئاوەڕۆکانییەتی کە سیستەمێکی ناوازەی ناوچەکە بووە، بە جۆرێک ئاوی بارانی کۆکردووەتەوە و ئاوەڕۆی پیسیشی بردووەتە دەرەوەی شار، وەک مێرگێک ژیانی لەناو دڵی بیابان دروستکردبوو. سیستەمە ئاویەکەی بریتی بوو لە بەنداوێکی مەزن بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران دواتر لە ڕێگای کەناڵی بەردی مەرمەری ئاوەکەی گەیاندووەتە ھەموو گۆشەیەکی شارەکە.[٢٢]
نەخشەسازی شار
کۆشک و تەلارەکان بەپێی نەخشەی گشتی شارەکە دروستکراون، شەقامی سەرەکی شارەکە لە ژێرکاریگەری تەلارسازی ڕۆمانی دروستکراون، دواتر "شەقامی یەکاد" لە ناوەڕاستی شار ڕەت دەبێت و شارەکە دەکات بە دوو لەتەوە، ئەندازیارانی بۆ ڕێکی شەقامەکان تاشەبەرد و کێوەکانیان تاشیوە لەگەڵ ھەبوونی ھەر دەروازەیەک بۆ ھەرشەقامێک، ئاوەڕۆشیان ھەبووە تاوەکو لەوەرزی زستان لافاو دروست نەبێ، بە جۆرێک جۆگەلە و زێرابەکانیان خستووەتە ژێڕ شەقامەکان. ھەموو شەقامەکانیش دەچوونەوە بەردەم گۆڕەپانی "خەزنە ".[٤٤]
شەقامی پەرستگاکان بە گرنگترین شەقامەکانی پێترا ھەژمار دەکرێت، ھەربۆیە ڕۆمانەکان لە دوای گرتنی شارەکە لە ساڵی ١٠٦ز سەرلەنوێ نۆژەنیان کردەوە. پانی شەقامەکە شەش مەترە، کۆشکەکانی سەر شەقامەکە لە کۆشکی یەک نھۆمی و دوو نھۆمی پێک ھاتبوون، لەبەشی چەپی شەقامەکە کۆمەلێک پەیژەبەند دروستکرابوون کە دەیان ڕوانییە گۆرەپانێکی کراوە بە ناوی «بازار»، لەم بازاڕە سەرجەم چاڵاکی و کارە بازرگانییەکانی لێ بەرێوە دەچوو. ھەروەھا بە دڵی شارەکەش دادەنرا، بازارێکی بە جۆش و خڕۆش بوو تاوەکو سەردەمی بێزەنتییەکان لە سەدەی پێنجەم و شەشەمی زاینی ھەر باوی ھەبوو.[٥٤]
ھەروەھا شەقامێکی تری گرنگی ھەبوو بەناوی "شەقامی نمایشەکان"، کەوتبووە نزیک گۆڕەپانی "خەزنە"، دواتر "سیق " دەستی پێدەکرد بە پانی پێچاوپێچ و جیاواز، لە "سیق" چەندین گۆڕی ڕازاوە و کەناڵی ئاوی سەرنج ڕاکێش ھەبوون لە بەر ئەوەی ھەردوو سەری کراوە بوو گەشتیار و بازرگانان وەک دەروازەیەکی شارەکە بەکاریان دەھێنا، لە سیق زۆرینەی بەگزادە و بازرگانان و دەولەمەندانی شار پیاسەیان تێدا دەکرد.[٥٥]
شوێنەوارە مێژوویییەکانی ناو پێترا
[دەستکاری]تاوەکو ئێستا پتر لە ٣٠٠٠ شوێنەواری جۆربەجۆر لە پێترا دۆزراونەتەوە کە ٨٠٠ دانەیان بەردەستە بۆ نمایشی گەشتیاران لە گرنگترینیان:[٢٤][٥٦][٥٧]
سیق
[دەستکاری]ڕێگای سەرەکی و بەردەوامی پێترا بووە. بریتییە لە لەتبوونی بەردین بە درێژایی ١٢٠٠ مەتر و پانی ٣ بۆ ١٢ مەتر، بەرزییەکەی دەگاتە ٨٠ مەتر. بەشی زۆری خۆرسک و سرووشتە، بەڵام نەبتییەکان کاری نەخش و ھەڵکۆڵینیان بۆ کردووە، سیق لە گۆڕەپانی خەزنە کۆتایی دێت.
لە دەستپێکی شەقامی سیق گومەز و قەوسی دەروازەکەی شار بەدی دەکرێت، لەگەڵ ڕێڕەو و ئاوەڕۆکانی، کە جگە لە ئاوی باران ئاوی لە دۆڵی موسا و عەیون گواستووەتەوە بۆ شارەکە. ھەروەھا چەند بەنداوێکی لاوەکیشی ھەیە ئەمەش بۆ نەگەڕانەوەی ئاوی پیس بۆ شارەکە دروستیان کردووە، زەوی سیق بە بەردی گلکاری و نەخشدار داڕێژراوە کە بەشێکی زۆری تا ئەمڕۆ ماوەتەوە. لە تەنیشتەکانی سیق پەیکەری خواوەند و دروشمە پیرۆزەکان دانراون. ئەمەش بۆ پاراستنی ئاو بووە لە دەمی شەیتان، چونکە نەبتییەکان ئاویان لا پیرۆز بووە و چاودێریان کردووە.[٥٨][٥٩]
لە بەری چەپی سیق چەندین پەیکەر ھەن کە بە «پەیکەرەکانی ساپینۆس» ناسراون، ھۆکاری ناونانیان بەم ناوە بەھۆی ئەوەوە بوە کە بەشێوازی یۆنانی دروستکراون. کە ئاماژەیان پێدراوە ساپینۆس کوڕی ئەسکەندەری مەزن بووە، لە دەرعا ھاتووە و ئەم پەیکەرانەی دروستکردوە بۆ دژایەتی کردنی خواوەندی نەبتییەکان. لە نەخشە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانی تر وێنەی پیاوێکە پێشرەوی کاروانێک لە حوشترەکانی دەکا، چونکە نەبتییەکان بە بازرگانی بەناوبانگ بوون ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی دەوڵەمەند بوونیان.[٥٨][٦٠][٦١]
خەزنە
[دەستکاری]خەزنە تەلارێکە ھەڵکۆڵدراوە لەسەر ڕووی کێوێکی بەردین، بەناوبانگترین و گرنگترین شوێنەوارەکانی شاری پێترایە، نەبتییەکان دروستیانکردوە لە دەروازەی ناوەوەی پێترا بە جۆرێک ھەر گەشتیارێک سەردانی شارەکە بکات لە شەقامی سیقەوە ڕاستەوخۆ دێتە پێشی. خەزنە ناوێکە ھۆزە دەشتەکییەکانی ناوچەکە لێیان ناوە بەھۆی ھەبوونی نەخشی گۆزەیەکی گلکاری لە ترۆپکی تەلارەکە، کە پێیان وابووە پڕە لە زێڕ، بەڵام لە ڕاستیدا دروشمێکی شاھانەیییە. خەزنە لە دوو نھۆم پێک ھاتووە و بە پانی ٢٥ مەتر و بەرزی ٣٩ مەتر. کاتێک لە سەدەی نۆزدەھەم دۆزرایەوە پتر لە سەدان ھەزار مەتر لە لمی کەوتبووە سەری و دایپۆشیبوو، نھۆمی یەکەمی شەش ستوونی نەخشداری ھەیە کە ھەیوانێکی تەختی لەسەر ڕاگیراوە بەرزی ھەر ستونێک لە نھۆمی یەکەم ١٢مەترە، بەڵام بەرزی شەش ستونەکەی نھۆمی دووەم ٩مەترە، قەبارەی گۆزەکەی سەرەوەشی ٣٬٥ مەترە.[٦٢][٦٣]
چەندین دیمەنی پان و پۆری ھەیە لە ناوچەوانەکەی لەگەڵ چەندین نەخشی ئەندازەیی میسری و ھیلینستی لەگەڵ نەخشەسازی نەبتییەکان. چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە لە بارەی دروستکردنی خەزنە، ھەندێک لە شوێنەوارناسان پێیان وایە بۆ پەرستگا دروستکراوە ھەندێکیشیان وای بۆ دەچن وەک کۆگای بەڵگەنامەکان بەکارھاتووە، بەڵام دوایین کاری کنە و پشکنینەکان ئەوە دەردەخەن کە گۆڕ بووە چونکە چەندین گۆڕی یەک خێزان دۆزراوەتەوە لە دامێنەکەی، لەکاتی ئێستا گەشتیاران دەتوانن گۆڕەکە ببینن کە تێلبەند کراوە، مێژوونووسان پێیان وایە ئەم تەلارە بۆ پاراستنی شکۆی مردووەکان دروستکراوە. ئێستا خەزنە وەک گلکۆیەک ھەژماردەکرێت، گلکۆی حارسی چوارەم کە لە سەدەی یەکەمی زایین حوکمی نەبتییەکانی کردووە.[٦٢]
بەشی ناوەوەی لە سێ سنگە بەرد پێک ھاتووە، دووانیان لە تەنیشتەکانییەتی یەکێکیش لە ناوەڕاست. دووانەکەی تەنیشت تەنھا چەند گۆڕێک بوون، بەڵام ئەوەی ناوەڕاست بەرز و کەلەگەتە و سێ گۆڕی لەژێر دروستکراوە بەرزی سنگەبەردەکە ١٢٬٥مەترە، کە سێ گاشەبەرد وەک پایە خراوەتە ژێڕی، لە بەشی دەرەوەی خەزنە لە تەنیشتەکانی چەندین کونی ئەندازەیی ھەیە، پێیان وایە ئەم کونانە وەک گیرە لە کاتی دروستکردنی بەکارھاتوون. لە بەشی ھەرەسەرەوەی خەزنە جۆگەیەکی ئاو دروستکراوە بە پانی ٩٠ سم، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی ئاوی باران بەکارھاتووە.[٥٩][٦٢][٦٤]
دێر
[دەستکاری]یەکێکە لە تەلارە گرنگەکانی شاری پێترایە، مێژووی تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی سەدەی یەکەمی پێش زایین، تەلارێکە لە دوو نھۆم پێک ھاتووە، وایان بۆ دەچوو کە پەیکەرەکانی ناوی دەجولێنەوە، قەبارەکەی لە قەبارەی خەزنە گەورەترە پانییەکەی ٥٠ مەترە و بەرزیشی ٥٠ مەترە.[٦٥]
بۆچوون وایە بەشی پێشەوەی تەلارەکە کردراوە بە دێری قەشە باڵاکان لە ماوەی حوکمی بێزەنتییەکان لە وڵاتی شامدا، لە ژوورێکی نھۆمی یەکەم وێنەی دوو خاچ ھەڵکۆڵدراوە لەسەر گاشەبەردێکی مەزن بە جۆرێک لەکاتی کردنەوەی دەرگا دەیڕوانییە گۆرەپانەکەی بەردەمی تەلارەکە.[٥٩][٦٦]
شانۆی پێترا
[دەستکاری]گەورەترین کاری بیناسازی شاری پێترایە، لە سەدەی یەکەمی زاینی لە شێوەی نیمچە بازنەیی دروستکراوە بە تیرەی ٩٥ مەتر، بەرزییەکەی ٢٣مەترە. لەسەر گاشەبەرد ھەڵکۆڵدراوە بەشی پێشەوەی لە شێوەی تەلار دایە، شانۆکەی لە توانای دایە ٦ تا ١٠ھەزار کەس لەخۆ بگرێت، شوێنەکانی دانیشتن پۆڵێن کراوە بۆ ٤٥ پۆڵ بە باری ستونی بۆ سێ بەش دابەشکراوە، بەشی خوارەوەی ١١پۆڵە، بەشی ناوەڕاستی ٣٤پۆڵە، بەشی سەرەوەی ١٠ پۆڵە، ھەموو پەیژەکانیش بۆ پێنج کۆمەڵە دابەش کراوە.[٦٧][٦٨]
گۆرەپانێکی ئۆرکسترایی لە ناوەندی سازکراوە لەگەڵ دوو ڕێڕەوی ھاتووچۆی بەشداربووان کە بنمیچ کراوە بە تاشەبەردی مەزن لە شێوەی ھۆیین، تەختی شانۆکەی لە سێ نھۆم پێک ھاتووە ھەر نھۆمێک بەھۆی ستوونی بەردین ڕاگیراون کە بنمیچ و ستوونەکان بە نەخش و نیگاری جۆربەجۆر ڕازاونەتەوە.
کۆشکی خاتوون
[دەستکاری]کۆشکی خاتوون یاخود کۆشکی کچەکە «کۆشکی کچی فیرعەون» پەرستگایەکی نەبتییەکان بوو لە سەدەی یەکەمی پێش زاین دروستکراوە. گرنگی ئەم تەلارە لە وەدایە کە تاکە تەلاری پێترایە دوای بومەلەرزەکانی پێتراش لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە ئەمەش بەھۆی کەرستەکانییەوەیەتی کە لە داری کاژ (سنۆبەر) دروستکراون، ھەرچەندە بومەلەرزەکە زۆر بەھێز بووە بەڵام تەلارەکە ھەر ماوەتەوە بۆیە خەڵک ھۆکارەکەی بۆ نزای فیرعەون دەگەڕێننەوە. کۆشکێکی گەورە کەوتبووە بەشی ڕاستی گۆڕەپانەکەی بەردەمی کە تایبەت بوو بۆ خێزانی شاھانەی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی.[٦٩][٧٠]
ئەم پەرستگایە تایبەت بوو بۆ تەنھا یەک خواوەند، زۆرینەی مێژوونووسان پێیان وایە ھی خواوەند «لات» بووە، بۆچوونی تر ھەیە لە بارەی خواوەندی تر بەڵام شوێنەوارناسان پێیان وایە پەرستگای تایبەتی خواوەند «ئیزیس» ی میسری بووە.[٤٤]
دادگایەکە
[دەستکاری]باڵاخانەیەکە کە چەندین ڕووی گرنگی ھەیە، یەکەم گۆڕی گۆزەکانە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە نیوەی سەدەی یەکەمی زایین، دووەم ئەم باڵاخانەیە ڕاستەوخۆ دەڕوانێتە شانۆی نەبتییەکان. پانی پێشەوەی ١٦ مەترە بە بەرزی ٢٦مەتر. پێک ھاتووە لە دوو نھۆم کە بە دیواری بەردیین دروستکراون بنمیچی قۆقزی ھەیە و ئاوێتەکراوە بە سنگەبەردی گۆڕەکان. ھەروەھا پەیژەی ھەیە تا بچیتە گۆرەپانەکەی سەری سەرەوی کە تایبەت کراوە بۆ ناشتنی گۆڕەکان، ڕووبەری گۆرەپانەکە ١٩مەتری چوارگۆشەیە. پێشتر بەشی خوارەوەشی گۆڕستان بوو بەڵام دواتر گۆڕدرا بە کڵێسا لەسەدەی پێنجەمی زاینی، ئەمەش لەدەستنووسێکی یۆنانی ماوەتەوە کە دەگەڕێتەوە ساڵی ٤٤٧ لە بەشی دواوەی دیوارەکە نووسراوەکە پاڕێزراوە.[٧١]
پەرستگای مەزن
[دەستکاری]گەورەترین تەلاری شاری پێترایە، ئەم پەرستگایە کەوتووەتە بەشی باشووری شەقامی «موعمەد»، تەلارەکە پێکدێت لە دەروازەیەک کە پەرستگاکە بە شەقامی سەرەکی دەبەستێتەوە ھەروەھا لە بەشی دواوەی گۆڕەپانێکی ھەیە لە تەنیشتەکانی باڵاخانەیەکی دوو نھۆمی نیمچە بازنەیی ھەیە کە لە بەردەمیان پەیژەی پان و فراوان ھەن گەشتیاران دەبات بەرەو گۆرەپانی سەرەوەی پەرستگاکە.[٧٢]
سەربڕخانەکە
[دەستکاری]ئەم باڵاخانەیە لە سەردەمی خاچھەڵگران دروستکراوە تاوەکو ببێتە ئەلقەی نێوان قەڵای وەعیر و حەبیس. خۆی پێشتر ھەر سەربڕخانە بوو کە لە سەردمی ئەدۆمیەکان دروستکرابوو بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بۆ خواوەندەکانیان کە دواتر خاچھەڵگران کردیانەوە شوێنی سەربڕینی دوژمنانیان، سەربڕخانەکە پەیژەیەکی بەرزی ھەیە کە وەک سەکۆیەکی ئاینی سوودی لێ دەبینرا، لەلایەن ھەموو خەڵکی دۆڵی مەحافر بەکاردەھات کە دەچوون ئاژەڵەکانیان لێ سەردەبڕی. تەلارەکە سێ ڕووی ھەیە لایەکی دەڕوانێتە دووسینگەبەردی مەزن کە ئاماژە بوون بۆ خواوەندەکانی نەبتییەکان. ڕووی دووەم دەروانێتە خۆڕئاوا لە دوو سەربرخانە پێک ھاتووە. ڕووی سێیەم دەڕوانێتە ناوەوەی شار.[٧٣]
شوێنەکانی تر
[دەستکاری]پێترا زۆر شوێنەواری جۆربەجۆری تری تێدایە کە ھەریەکەیان بۆ کاری جیاواز بەکاردێت، وەک گلکۆی سەربازی ڕۆمانی و ھۆڵی بۆنەکان کە لە نێوانیاندا گۆڕەپانێکی فراوان ھەیە. ھۆڵی بۆنەکان بەوە جیا دەکرێتەوە کە دیوارەکانی نەخشدارن و چەندین تابلۆی سەرنج ڕاکێش بە دیوارەکانی ھەڵکۆلدراون ھەرچی گڵکۆی سەربازی ڕۆمانییە سێ پەیکەری سەربازی ڕۆمانی لێ دانراوە.[٧٤]
پێترا گەلێک پەرستگای بچووکی ھەیە وەک پەرستگای باڵداری ڕەش، پەرستگای کێلگە، پەرستگای باڵداری ڕەش کەوتووەتە بەرامبەر کۆشکی خاتوون، پەرستگاکە ھەیوانێکی ھەیە کە ستوونێکی لەناوەڕاست دایە بە بەرزی ٩٬٥مەتر. چوونەناوەوەی لە ڕێگای دەروازەیەکی فراوانەوەیە بەرەو ھۆڵێکی گەورە لە شێوەی چوارگۆشە کە چەندین ستوونی تێدایە. ھەریەک لە ستوونەکان نەخشی باڵی ڕەشی لەسەر نەخشێندراوە ھەربۆیە ئەم ناوەیان لێناوە. زەویەکەی بە بەردی ڕەنگداری ڕەش و سپی داپۆشراوە دیوارەکانی وێنەی پەیکەربەندی سەری مرۆڤی لێ نەخشێندراوە. پەرستگاکە لە ساڵی ٣٦٣ز بەھۆی بومەلەرزەوە وێران بوو.[٧٥] سەبارەت بە پەرستگای کێلگە، پەرستگایەکە کە بە بنمیچ و دیواری مەزن ناسراوە.[٧٦]
لە پاشماوە گلکۆکانی تر، گۆڕی قوچەک،[٧٧] گڵکۆی ئاوریشم،[٧٨] گڵکۆی سەکستۆس فلۆرینتینۆس،[٧٩] گۆڕی کۆشکەکان،[٨٠] گۆڕی کۆرنەسی،[٨١] گۆڕی ڕێنیسانس.[٨٢]
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩ قەزای پێترا (شاری پێترا بەشێکە لەگەڵی) ژمارەی دانیشتووانی پێترا ٢٨٬٧٦٠ کەسە، زۆرینەیان لە ھۆزە دەشتەنییەکانن.[٨٣] لە سەدەی نۆزدەھەم لە ساتی دۆزینەوەی شارەکە ھۆزی لیاسینە لە ناوچەی مێژوویی پێترا نیشتەجێ بوون.[٨٤] ھەروەھا ھۆزی تر لە ماوەی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە ناوچەکە نیشتەجێ بوون، وەک ھۆزی "عەمارین " و "بەدول " کە لە ناو ئەشکەوتەکانی پێترا دەژیان تاوەکو ساڵی ١٩٨٥، دواتر حکوومەتی ئوردەن خەڵکەکەی گواستەوە بۆ شارەدێی بەیزا کە لە دەرەوەی ناوچە شوێنەوارییەکەیە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر. ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کەس دەبێت، ھەر ھەموویان چەندین زمانی بیانی دەزانن بەھۆی تێکەڵیان لەگەڵ گەشتیاران، لەگەڵ ئەم زمان زانینەشیان زۆرینەیان نەخوێندەوارن.[٨٥][٨٦]
لە ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ ئاستی ڕۆشەنبیری خەڵکەکەیان بەرزکردەوە ئەمەش بەھۆی داواکاری یوونێسکۆ بۆ پاراستنی گەشتیاران، بە تایبەت دانیشتووانی پێترا و وادی ڕەم. ڕاھێنانیان پێکرا تاوەکو لە بواری گەشتیاری مرۆیی سوود وەربگرن بە جۆرێک کەلتور و توانا مرۆیییەکانیان بۆ گەشتیاران نمایش بکەن، چونکە ھۆزە دەشتەکییەکانی ئوردەن زۆر بە پوختی پاڕێزگاریان لە کەلتور و داب و نەریتی باوانیان کردووە، وەک یاریکردن بە پەت و خلیسکانێی سەر لم و سەمای شەوانە و خواردنی بیابانی و بەخێوکردنی حوشتر و دروستکردنی ڕەشماڵ و ژەنینی مۆسیقا و ھۆنینەوەی ھۆنراوە و چیرۆکە سەرسورھێنەرەکانیان.[٨٧]
چاڵاکییە ئابوورییەکان
[دەستکاری]کانزای مس، ڕەگەزێکی بنەرەتی و گرنگی ئابووری نەبتییەکان بووە، خاکی پێترا بە ھەموو پان و پۆرییەوە ژێرەکەی پڕە لە کانزای مس ھەر لە کۆنەوە دەرھێنراوە بۆیە کۆنترین کانی مس لە جیھاندا لەم ناوچەیە دۆزراوەتەوە وەک کانەکانی دۆڵی فەنان و دۆڵی زانا. جگە لە پیشەسازی مس پێترایییەکان لە گڵکاری دەست ڕەنگینی بێ وێنەن، بە جۆرێک لە جیھان لە ڕێزبەندی پێشەوەن بۆیە پێیان دەڵێن «ھونەرمەندانی توێکڵی ھێلکە».[٣٨]
نەبتییەکان لە کایەی بازرگانی سەرکەوتوو بوون، پێترا ناوەندێکی پشوودانی کاروانچیان بوو تا ھێرشی ئەسکەندەری مەزن (٣١٢)پ. ز.، بەتێپەربوونی کات نەبتییەکان چاویان بڕییە کاری بەنکی و لە سکەدانی پارە و قەوارەی سەربەخۆ، ھەموو ئەمانە لە نەخش و نیگار و تەلارسازی پێترا ڕەنگی دابوویەوە.[٣٨]
نەبتییەکان توانیان پەرە بە کشتوکاڵی دێمەکاری و دروێنەی ئاوی بدەن، ئەمەش بەھۆی خۆ گونجاندنیان بە ژینگەی وشک و گەرم، بە جۆرێک تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان پەیرەوی ھەمان جۆری کشتوکاڵی دەکەن.[٢٧][٣٨]
بەڵام ئێستا، پێترا بە گرنگترین شوێنی گەشتیاری جیھان ھەژمار دەکرێت، و یەکێکە لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان بۆیە بووەتە کۆڵەکەیەکی گرنگی ئابووری ئوردەن. ئەمڕۆ پێترا بووەتە دڵی شارستانییەتی ئوردەن، شارەکە بووەتە مەڵبەندێکی گەورەی ھەلی کار بۆیە سەرجەم کرێکار و ھاوبەشگا ناوەخۆیییەکانی ئوردەن ڕوو لە شارەکە دەکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە گەشتیارییەکانیان.[٨٨]
گەشتیاری
[دەستکاری]پێترا خاوەنی ژمارەیەکی زۆری میوانخانەیە، زۆرینەیان میوانخانەی پێنج ئەستێرەیین. ئەمەش بەھۆی زۆری ژمارەی گەشتیارانی. تەنھا لە ساڵی ١٩٩٩ نزیکەی ٤٨٠٬٠٠٠ گەشتیار ڕوویان لە شارەکە کردووە، کە چی لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی گەشتیارەکانی بۆ ٩٠٠٬٠٠٠ گەشتیار بەرزبووەتەوە. ئەم ژمارە زۆرە وایکردووە چەندین بازاڕی خۆڕھەڵاتی لە ناوچەکە بکرێتەوە. چونکە ئوردەن جگە لەپێترا، شارگەلی مێژوویی و گەشتیاری تری ھەیە وەک جەرش و عەجلۆن و مادەبا و کەرک و ئوم قەیس و وادی ڕەم.[٨٩][٩٠]
لە ئەپریلی ١٩٩٤ مۆزەخانەی پێترای نەبتی کرایەوە لە تەنیشت شاری پێترای مێژوویی، کە پێشتر مۆزەخانەی پێترا بوو لە ١٩٦٣دامەزرابوو.[٩١] مۆزەخانەکە نزیکەی ٦٠٠ پارچە شوێنەواری ھەیە، لە سێ ھۆڵی گەورە نمایش کراون، ھۆڵی یەکەم باسی مێژوو و جیۆلۆجی نەبتییەکان دەکات، لەگەڵ پارچە شوێنەوارێک کە دەگەڕێتەوە سەردەمی بەردینی نوێ، بەڵام ھۆڵی دووەم ھەموو ئەم پارچانەی لێ نمایش کراوە کە لە کاری کنە و ھەڵکۆڵینەکان دۆزراونەتەوە بەپێی سەردەمی مێژووییان نمایش کراون ھەر لە سەردەمی بەردین تاوەکو سەدەی شەشەمی زاینی. ھەر لەم ھۆڵە باس لە بومەلەرزەکانی پێترا دەکرێت لەگەڵ کاروانە بازرگانییەکان، سەبارەت بە ھۆڵی سێیەم باس لە کاری گلکاری و سەردەمەکانی دەکات لەگەڵ پیشەسازی مسکاری و نیشاندانی پەیکەرە برۆنزییەکان و دەفر و گۆزە نەخشدارەکان لەگەڵ کەلوپەلی جوانکاری و پێداویستییەکانی ناو ماڵی نەبتییەکان.[٩٢]
لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدواوە پێترا میھرەجانێکی ساڵانە ئەنجام دەدات "میھرەجانی پێترای گەشتیاری ڕۆشەنبیری " بۆ ھاندانی گەشتیاری ناوەخۆیی و دەرەکی.[٩٣][٩٤][٩٥] ھەر لە ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی نۆبڵی جیھانی لەم شارە بەخشرایە کەسایەتییەکانی.[٩٦] دەسەلاتی ھەرێمی پێترا بە ھاوکاری دەستەی چاڵاککردنی گەشتیاری لە ٢٠١٢ چەندین بۆنە و یادی جۆر بەجۆری کردەوە بە بۆنەی تێپەربوونی ٢٠٠ساڵ بە سەر دۆزینەوەی شارەکە، کە مەبەست لێی ناساندنی ھاوڵاتیانی ناوەخۆ و دەرەکی ئوردەن بوو بۆ گرنگی کەرتی گەشتیاری و شاری پێترا بە تایبەتی تاوەکو پاڕێزگاری لە ناوە گەشتیارییەکەی بکات لە سەرنەخشەی گەشتیاری جیھانیدا.[٩٧]
گرنگی ئایینی
[دەستکاری]پێترا گرنگییەکی مێژوویی ھەیە بۆ ھەرسێک ئاینە ئیبراھیمییەکان، جولەکەکان بە گرنگترین و پیڕۆزترین نھێنی مێژووییان دادەنێن کە «تابوت العھد»ە کە پێک ھاتووە لە دە ئامۆژگاری خوا بۆ پێغەمبەر موسا، جگە لە ھەبوونی دارگۆچانەکەی ھاروون لە پێترا، ھەروەھا ئارامگای پێغەمبەر ھاروون دەکەوێتە بەرزترین لوتکە شاخی پێترا بە بەرزی ١٣٥٣مەتر لە شارەکەوە کە مەملوکییەکان مزگەوتێکیان لە سەری دروستکردووە گومەزێکی بچووکی ھەیە.[٩٨] ھەندێک لە جولەکەکان پێیان وایە ئەوان شارەکەیان دروستکردوە، بەڵگەشیان بۆ ئەمە ئەوەیە کە دەڵێن تەورات ئاماژەی پێ کردووە بەوەی شارەکە لەلایەن نەوەکانی پێغەمبەر "نابوت" ی کوڕە گەورەی پێغەمبەر ئیسماعیل دروستکراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوی پێترای کۆن "سەلەع " بووە کە وشەیەکی عیبرییە بە واتای "بەرد" دێت، لە ژمارە سێی بەشی یەکەمی سورەتی عوبەدیا ھاتووە: " ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد، ئەوەی نشینگەکەت لە بەرزاییدایە، ئەوەی لە دڵی خۆتدا دەیڵێیت :کێ دامدەگرێتە سەر زەوی ".[٩٩] کۆکن لەسەر ئەوەی لە تەورات بە پایتەختی "ئەدوم " ھاتووە، شارێکی تەنگەبەر ھەیە لە دۆڵی موسا بەناوی پێترا کە ناوێکی یۆنانییە بەواتای "بەرد" دێت.[١٠٠] ساڵانە جولەکەکان بە وریاییەوە سەردانی پێترا دەکەن ئەمەش دوای ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە.[١٠١]
لەلایەکی ترەوە، ناوی پێغەمبەر ھاروون ھاتووە لە پێترا ئەمەش لە بەڵگەنامەیەکی کڵێسای بێزەنتی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی زاینی بەناوی «دێری پێغەمبەرمان ھاروون»، ھەروەھا لە شارەکە گەلێک کڵێسای بێزەنتینی ھەن، گرنگترینیان کڵێسای سەرەکی پێترایە، کە پێشتر دادگا بوو گۆڕدرا بە کڵێسا لە ٤٤٦ز. کڵێسایەکە لە سێ ھەیوانی گەورە پێک ھاتووە لەگەڵ گۆڕەپانێک و قوللەیەک لەبەشی خۆڕئاوای لەگەڵ ھەبوونی چەندین ژوور.[١٠٢]
جگە لەوەی موسڵمانانی ناوچەکە ساڵانە سەردانی مەزارگەی ھاروون پێغەمبەر دەکەن بە تایبەت دانیشتووانی دۆڵی موسا، لە ساڵی ١٢٧٦ ز نووسەر زاھیر پیپرس سەردانی گڵکۆکەی پێغەمبەر ھاروونی کردوە کە دەڵێت ھیچ بنمیچێک یان مزگەوتێکی لێ نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین مزگەوتێکی بچووک دروستکراوە لەسەر دەروازەکەی نووسراوە ئەم مزگەوتە لە سەردەمی سولتان مەلیک ناسر محەممەد بن قەلاوون نۆژەنکراوەتەوە. لە ساڵی ١٨١٢گەریدەی سویسری بێرکھارت سەردانی پێترای کردووە و سەردانی گڵکۆکەشی کردووە و چووە قوربانی لێ داوە تا بەھۆیەوە بتوانێت بچێتە پێترا.[١٠٣][١٠٤] کاتێک لە سیقەوە دەچێتە ناو شارەکە سەرسورمان دەبێت لە جوانی شارەکە.
پێترا لە ھونەردا
[دەستکاری]کۆمەڵگەی خۆڕئاوایی زانیاریان ھەبووە لەسەر پێترا تەنھا لە ڕێگای چیرۆکەکانی جۆن ولیام بەرگن بە دەست ھێناوە، کە بە "شارێکی پەمەیی کۆن ھێندەی کۆنی گەردوون "باس دەکات، بەڵام خۆشی ھەرگیز نەیتوانی سەردانی شارەکە بکات. بەڵام لەسەر خەیاڵی وێنەکانی نیگارکێشی ئوسکوتلەندی دەیڤد ڕۆبرتس لە بارەی پێترا و دۆڵی موسا باسیانی کردووە کە لە ١٨٣٩ سەردانی شارەکەی کردووە و زیاتر لە بیست تابڵۆی لەبارەی پێترا کێشاوە ھەموو تابلۆکانی لە پەرتوکە بەناوبانگەکەی"میسر و سوریا و ئیسرائیل " بڵاوکردووەتەوە لە ١٨٣٩.[١٠٥] لە ڕاستیدا تاوەکو جەنگی جیھانی یەکەم، ھیچ یەک لە ئەورووپییەکان نەیاتوانیوە سەردانی شارەکە بکەن، مەگەر کەسانێک بە ڕێگای مەترسیدار و جیاواز نەبێت. پێترا زۆر وێنەی ھەیە کە سەردەمەکانیان دەگەڕێتەوە سەدەی نۆزدەھەم. ئەمەش گرنگی شارەکە نیشان دەدات لای ئەورووپییەکان لەو ساتەدا، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٣٠ ناوی پێترا چووە سەر نەخشە، کە نەخشەکەی گەریدە لابودی بوو وێنەیەکی لەسەر شوێنەکە دانابوو کە وێنەکە ڤریت کێشابووی لە ١٨٣٠.
لە ساڵی ١٨٦٨ کۆمەڵێک نیگارکێشی فەرەنسی بە کۆمەڵ سەردانی بیابانی سینا و فەیووم و پێترایان کرد، بەڵام بەداخەوە باران بەرھەمەکانی پێ نەھێشتن.[١٠٦] نیگارکێشی بەلژیکی تانتان (Tintin) پەرتوکێکی وێنەیی لە بارەی پێترا بڵاوکردەوە، بەڵام ئێستا ھیچ دانەیەکی نەدۆزراوەتەوە.
ھەروەھا زۆر شانۆگەری لە بارەی پێترا لە ئوردەن سازکراوە، گرنگترینیان "شانۆگەری پێترا " کە "ئەخوان ڕەحبانی " کاری دەرھێنانی بۆ کردووە و "فەیرۆز" گۆرانی بۆ خوێندووە.[١٠٧][١٠٨]
پێترا شوێنی وێنەگرتنی زۆر فیلمی جیھانی و ئەمریکی بووە وەک: ئیندیانە جۆنز و دوایین زبارە (Indiana Jones and the Last Crusade) و سۆز لە بیابان (Passion in the Desert) و گۆڕدراوەکان (Transformers)، و چەندەھای تر.[١٠٩][١١٠]
شارە دەستە خوشکەکان
[دەستکاری]پێشانگا
[دەستکاری]-
شانۆی شارەکە
-
کۆشکی خاتوون
-
کڵێسای شین
-
پەرستگای باڵداری ڕەش
-
ئاوەڕۆ و جۆگەلەکانی سیق
-
تاڤگەی شێر
-
سیق
-
شەقامی موعمەد
-
یەکێک لە بەنداوەکان
-
گڵکۆی سەرباز
-
دێرێک لەکاتی ئاوابوونی خۆڕ
-
دیمەنی پێشەوەی خەزنە
-
ناوەندی گەشتیارانی پێترا
-
بەردە قیژن
-
پێترای بچوک
-
قەڵایەکی خاچ پەرستان
-
پێترا
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Management of Petra». Petra National Trust. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Browning, Iain (1973, 1982), Petra, Chatto & Windus, London, p. 15, ISBN 0-7011-2622-1
- ^ وزارة التربية الأردنية تعدل اسم البتراء في المناهج | السوسنة ٢١ی شووباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ برنامج التراث الأوروبي المتوسطي - ميد ميم ١١ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «البتراء الوجهة السياحية والإرث التاريخي الخالد | KhaleejEsque.com». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ Seeger، Josh (1996). Retrieving the Past: Essays on Archaeological Research and Methodolog. Eisenbrauns. ISBN 978-1-57506-012-5. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Mish, Frederick C., Editor in Chief. "Petra". Webster’s Ninth New Collegiate Dictionary. 9th ed. Springfield, Massachusetts: ميريام وبستر Inc., 1985. ISBN 0-87779-508-8.
- ^ البتراء | مركز التراث العالمي ٨ی شووباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «UNESCO advisory body evaluation» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 11 أغسطس 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|قاڵب=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ Major Attractions: Petra, Jordan tourism board 04 تشرینی دووەمی 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ البترا.. وجهة سياحية لقادة وزعماء العالم | سلطة إقليم البترا١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «البتراء "قِبلة الباحثين" عن الجمال تحتفل بالمليون زائر | الجزيرة». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ ئ ا لمحة تاريخية عن نشأة المركز الإداري للبتراء | سلطة إقليم البترا ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «البتراء في الأردن.. الأسطورة بين يديك | موسوعة المسافر». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «عوامل الطبيعية تحول صخور البتراء إلى قطع فنية | جريدة الدستور». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا البترا .. خصائص جيولوجية تشكل نمطاً سياحياً يثري تجربة الزوار | سلطة إقليم البترا ٣٠ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ دراسة: الجيولوجي هشام الزيود، والمهندسة ناهد الخلايفة، والجيولوجية رابعة الفرجات | سلطة إقليم البترا وسلطة المصادر الطبيعية
- ^ قائمة نباتات الأردن ٣ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ البتراء، التاريخ والثقافة | هيئة تنشيط السياحة الأردنية ٣ی شووباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ب تاريخ البتراء وتدمر | الشندغة ١٠ی ئازاری ٢٠١٧. لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ تاريخ الأنباط في البتراء ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ب المدينة الوردية | سلطة منطقة العقبة ١٨ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ البتراء: عاصمة الأبجدية العربية في الثورة الأولى للاتصال والمعلوماتية، أ.د. عصام سليمان الموسى، جامعة الشرق الأوسط، عمّان | بيت الأنباط ٣ی شووباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا 3197 موقعا اثريا مكتشفا في البتراء وحوالي 10 آلاف موقع آخر غير مكتشف | صحفي ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ تقنيات الخط العربي وأشكاله الجمالية، عدنان حسين أحمد | الحوار المتمدن ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ The Peoples of the West, Yu Huan ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا «ألف عام شاهدة على وحدة المـشرق العربي، البتراء: مدينة الحرف العربي وميلاد الهوية الثقافية | الحقيقة السورية». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ The Bedouin Tribes of Petra Photographs: 1986-2003 ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Nelson Glueck (1959). Rivers in the Desert. HUC.
- ^ A Brief History of Petra | Petra Great Temple ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ كتاب: مدخل إلى تاريخ وحضارة البترا، زياد السلامين، عمّان، 2010 15 کانوونی یەکەمی 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Reid, Sara Karz (2006). The Small Temple. Piscataway, NJ: Gorgias Press. "Reid explores the nature of the small temple at Petra and concludes it is from the Roman era."
- ^ «انتشار المسيحية في البتراء | أبونا». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ فوشيه الشارتري.. أول مؤرخ أوروبي يزور البترا | جريدة الرأي ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ القدس العربي ١٢ی ئازاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ تحقيق مجلة ديرشبيغل الألمانية: "البتراء" مدينة مفقودة في الرمال … الكشف عن أسرار البتراء | القوة الثالثة ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ التنقيبات الأثرية في البتراء ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ب پ البتراء حجر الزاوية في صناعة السياحة في الأردن | مجلة الشرق الأوسط السياحية ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «مخطط البتراء الشمولي الإستراتيجي» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ البتراء - المدينة الوردية ثاني عجائب الدنيا | جريدة البيان ٨ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وكالة الأنباء الأردنية». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ البتراء أحد عجائب الدنيا السبع ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ الموقع الرسمي لسلطة إقليم البترا التنموي السياحي ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ب الأنباط تاريخ وحضارة، الجزء 8، الفصل 2، عزام أبو الحمام | دنيا الرأي ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Strabo ,16:4.20
- ^ يونس شديفات، 1994 ،61
- ^ محمد خطاطبة، 2006،107
- ^ محمد خطاطبة، 2006، 166
- ^ رائعة مدينة البتراء: القيمة المعمارية والأنشائية، د. شاهر ربابعة، قسم هندسة العمارة، الجامعة الهاشمية 14 کانوونی یەکەمی 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Negev,1988, 122m126
- ^ Paradise, T. R. (2011). “Architecture and Deterioration in Petra: Issues, trends and warnings“ in Archaeological Heritage at Petra: Drive to Development or Destruction?”
- ^ Paradise, T. R. (2005). “Weathering of sandstone architecture in Petra, Jordan: influences and rates” in GSA Special Paper 390: Stone Decay in the Architectural Environment: 39–49.
- ^ The Architecture of Petra,1990,Newyork-oxford Mckenize. ,Judith
- ^ نبذة تاريخية عن الشارع المعمد في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن شارع الواجهات في البتراء | VisitPetra.com ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ هناك الكثير مما يمكنك رؤيته في البتراء | سلطة العقبة 19 کانوونی یەکەمی 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Petra, Jordan |AtlasTours.com ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا نبذة عن السيق في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ب وكالة الأنباء الأردنية ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ The mile walk down the Siq to the Treasury at Petra (Jordan) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ارث حضاري للعرب الانباط:البتراء قبلة الزوار من مختلف انحاء المعمورة | جريدة الدستور». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب نبذة تاريخية عن الخزنة في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ 200 عام على اكتشاف العالم للبتراء | إصلاح نيوز ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ الكنز: خزنة البتراء حلم ولون غيوم | جريدة الغد ٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «الدير في البتراء | الحكواتي». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ نبذة تاريخية عن الدير في البتراء | VisitPetra.com ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن المسرح النبطي في البتراء | VisitPetra.com ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ البتراء المدينة الوردية | المصطبة ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «يحتوي على كافة التفاصيل الفنية والزخرفية: اكتشاف رأس تمثال رخامي في البتراء | جريدة الدستور». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن قصر البنت | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة عن قبر الجرة (المحكمة) في البتراء | VisitPetra.com ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن المعبد الكبير في البتراء | VisitPetra.com ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن المذبح في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ضريح الجندي الروماني وقاعة الاحتفالات الجنائزية في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن معبد الأسود المجنحة في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن معبد البستان في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن قبر المسلات في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن مدفن الحرير في البتراء | VisitPetra.com ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن مدفن سكستوس فلورنتينوس في البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن قبر القصر في البتراء | VisitPetra.com ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن القبر الكورنثي في البتراء | VisitPetra.com ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن قبر رينيسانس في البتراء | VisitPetra.com ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ عدد سكان لواء البتراء في 2009 | دائرة الإحصاءات العامة ٢١ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ بيركهارت والبتراء | سرايا ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ البيضاء.. تفاخر بتراث عريق وفندق بمليون نجمة | عمان نت 24 کانوونی دووەمی 2018 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ أميّون يتحدثون لغات العالم | الوكيل ٢٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ المجال الثقافي لبدو البتراء ووادي الرام 06 کانوونی دووەمی 2014 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ دراسة للوكالة اليابانية للتعاون الدولي، تقييم المناطق السياحية في الأردن، عام 1998
- ^ واقع السياحة في الوطن العربي مع التركيز على الأردن، د. حربي موسى عريقات و د. سعدون مهدي الساقي، جامعة الإسراء، عمّان، 2004. ٦ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ڕاپۆرتەکانی دەستەی گەشت و گوزاری ئوردەن، ٢٠٠٢
- ^ متحف البتراء القديم | وزارة الثقافة الأردنية ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ متحف البتراء النبطي | وزارة الثقافة الأردنية ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ إعلان بدء فعاليات مهرجان البتراء الخامس | عين ٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ مهرجان البتراء الخامس مزيج بين الفن والتراث | رؤيا ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ مهرجان البتراء السياحي | جريدة الرأي ٢٨ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ مؤتمر البتراء للحائزين على جائزة نوبل | موقع الملك عبدالله الثاني ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ سلطة إقليم البترا ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «البتراء والنبوءات التوراتية، أيوب غنيمات | الحقيقة الدولية». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ إرميا 49: 16
- ^ سالع - الكتاب المقدس والقطمارس ٢ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ استياء من زيارة مستوطنين يهود لقبر هارون في البتراء | زاد الأردن ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نبذة تاريخية عن كنائس البتراء | VisitPetra.com ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ مقام النبي هارون | سلط إقليم البتراء التنموي السياحي ٩ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ أهلا بك في البتراء | دليل فنادق الأردن ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Christian Augé et Jean-Marie Dentzer, Pétra, la cité des caravanes, page 23.
- ^ Christian Augé et Jean-Marie Dentzer, Pétra, la cité des caravanes, page 21.
- ^ أغاني مسرحية بترا للأخوين رحباني ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ««صدى الصحراء» .. مسرحية تتغنى بأمجاد البتراء وحكايتها عبر الزمن | جريدة الدستور». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Les versants secrets de Pétra, L'Express, 10 ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ قطاع إنتاج الأفلام.. روج البترا ويعاني التحديات | رصين ٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- بەڵگەنامەیی لەبارەی پێتراوە لەکەناڵی ناشنال جوگرافیک
- پێترا لەسەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا
- گەشتێکی ھەرەمەکی بەناو شاری پێترا
- گەشتێکی وێنەی سێ رەھەندی لەپێترا
- ڤیدیۆ لەبارەی پێترا
- شوێنەواری پێترا ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ڕێنامەی زیرەک - نەخشەی کارلێکراوی پێترا
- کنەی پەرستگای مەزن لە پێترا
- ئەرشیفە وێنەییەکانی پێترا
- ئەرشیفە وێنەییەکانی پێترا ٢
- مێژووی پێترا-وێنەکان -نەخشە کۆنەکان
- وێنەکانی پێترا
- نزیکەی ٨٠٠ وێنە لەبارەی پێترا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێترا تێدایە. |