بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەجی ماڵاوایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەجی ماڵئاوایی (بە عەرەبی:حجة الوداع) یەکەم و دوا حەجی پێغەمبەر محەممەد ﷺ ، لە ساڵی دەیەمی کۆچی ، دوای فەتحکردنی مەککە ئەنجامی دەدات و وتاری ماڵئاوایی پێشکەش کرد کە چەندین بەھای ئایینی و ئەخلاقی لەخۆگرتبوو. حاجی ماڵئاوایی بەم ناوە ناونرا، چونکە پێغەمبەر محەممەد ﷺ ماڵئاوایی لە خەڵکەکە کرد، و لە وتارەکەیدا کە تێیدا بابەتی ئایینەکەیان فێری خەلکەکە کرد ، و پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئاگاداری ئەو کەسانە بکەن تێیدا ئامادەنەبوون .

لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەخوێندرێتەوە

لە مانگی زی القەعدەی ساڵی دەیەمی کۆچی پێغەمبەری خودا ﷺ خۆی ئامادەکرد بۆ حەجی ماڵی خودا دوای ئەوە بۆ ماوەی ٩ ساڵ لە مەدینە بووبوو حەجی ئەنجام نەدابوو، بۆیە ئەوە کۆتا حەجی پێغەمبەری خودابوو ﷺ و ناونرا بە حەجی ماڵئاوایی، لەوێ تەواوی پایەکانی ئیسلامی ڕوونکردەوە، لە ڕۆژی ٢٥ی زوالقەعدەی ساڵی ١٠ی کۆچی پێغەمبەری خودا ﷺ سواری حوشترەکەی بوو کە ناوی "قەسوا" بوو، لەگەڵیشیدا ١٠٠ ھەزار موسوڵمان بەڕێکەوتن بۆ حەجکردن، کە نزیکبوویەوە لەوێ فەرمووی: "لبیک اللھم لبیک، لبیک لا شریک لک لبیک، إنّ الحمد والنعمة لک والملک، لا شریک لک".

لە ڕۆژی ٤ی زوالحەججەدا گەیشتە مەککە و کاتێک سەردانی کەعبەی کرد دەستی ھێنا بە بەردە ڕەشەکەدا و دەستی کرد بە گریان، و حەوت جار بە دەوروبەری کەعبە سوڕایەوە و دواتریش لە مەقامی ئیبراھیم دوو ڕکات نوێژی ئەنجامدا، دوای ئەوە ڕۆشتە سەر بیری زەمزەم و لێی خواردەوە و حەوت جار لە نێوان سەفا و مەڕوە ھاتووچۆی کرد، لە ڕۆژی ھەشتی زوالحەججە سەردانی مینای کرد و شەوێک لێی مایەوە لە ڕۆژی ٩ی زوالحەججە سەردانی عەرەفەی کرد و نوێژی نیوەڕۆ و عەسری بە جەمع و تەقدیم ئەنجامدرا، لەوێش وتاری ماڵئاوایی فەرموو.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت:«پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەی چوار درھەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- فەرمووی:«خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای (ڕوپامایی) تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت».  

سەحیح - ئیبنو ماجە گێڕاویەتیەوە

وتارە مێژووییەکەی پێغەمبەر ﷺ لە حەجی ماڵئاوایدا

[دەستکاری]

سەرەتا دەقی ووتارەکە : یا أیھا الناس !

اسمعوا قولی ، فإنی لا أدری لعلی لا ألقاکم بعد عامی ھذا بھذا الموقف أبدا ، أیھا الناس إن دماءکم وأموالکم علیکم حرام إلی أن تلقوا ربکم کحرمة یومکم ھذا ، وکحرمة شھرکم ھذا ، وإنکم ستلقون ربکم فیسألکم عن أعمالکم وقد بلغت ، فمن کان عندە أمانة فلیؤدھا إلی من ائتمنە علیھا ، وإن کل ربا موضوع ولکن لکم رءوس أموالکم لا تظلمون ولا تظلمون . قضی اللە أنە لا ربا ، وإن ربا عباس بن عبد المطلب موضوع کلە وأن کل دم کان فی الجاھلیة موضوع وإن أول دمائکم أضع دم ابن ربیعة بن الحارث بن عبد المطلب ، وکان مسترضعا فی بنی لیث فقتلتە ھذیل فھو أول ما أبدأ بە من دماء الجاھلیة .

أما بعد أیھا الناس !

فإن الشیطان قد یئس من أن یعبد بأرضکم ھذە أبدا ، ولکنە إن یطع فیما سوی ذلک فقد رضی بە بما تحقرون من أعمالکم فاحذروە علی دینکم أیھا الناس إن النسیء زیادة فی الکفر یضل بە الذین کفروا ، یحلونە عاما ویحرمونە عاما ، لیواطئوا عدة ما حرم اللە فیحلوا ما حرم اللە ویحرموا ما أحل اللە . إن الزمان قد استدار کھیئتە یوم خلق اللە السموات والأرض وإن عدة الشھور عند اللە اثنا عشر شھرا ، منھا أربعة حرم ثلاثة متوالیة ورجب ، الذی بین جمادی وشعبان .

أما بعد أیھا الناس !

فإن لکم علی نسائکم حقا ، ولھن علیکم حقا ، لکم علیھن أن لا یوطئن فرشکم أحدا تکرھونە وعلیھن أن لا یأتین بفاحشة مبینة فإن فعلن فإن اللە قد أذن لکم أن تھجروھن فی المضاجع وتضربوھن ضربا غیر مبرح فإن انتھین فلھن رزقھن وکسوتھن بالمعروف واستوصوا بالنساء خیرا ، فإنھن عندکم عوان لا یملکن لأنفسھن شیئا ، وإنکم إنما أخذتموھن بأمانة اللە واستحللتم فروجھن بکلمات اللە فاعقلوا أیھا الناس قولی ، فإنی قد بلغت ، وقد ترکت فیکم ما إن اعتصمتم بە فلن تضلوا أبدا ، أمرا بینا ، کتاب اللھوسنة نبیە .

أیھا الناس !

اسمعوا قولی واعقلوە تعلمن أن کل مسلم أخ للمسلم وأن المسلمین إخوة فلا یحل لامرئ من أخیە إلا ما أعطاە عن طیب نفس منە فلا تظلمن أنفسکم اللھم ھل بلغت ؟

قال ابن اسحاق :  (فذکر لی أن الناس قالوا : اللھم نعم فقال رسول اللە ﷺ اللھم اشھد

واتە : ئەی خەڵکینە قسەکانم ببیستن ، چونکە نازانم ڕەنگە پاش ئەم ساڵەم ھەرگیز لەم شوێنە (عەڕەفات) پێتان نەگەمەوە

ھۆ خەڵکینە !

بێگومان خوێنتان و سامانتان لێتان قەدەغەیە ، ھەتا دەگەنە پەروەردگارتان ، وەک قەدەغە بوونی ئەمڕۆژەتان و قەدەغە بوونی ئەم مانگەتان ، بێگومان ئێوە دەگەنە پەروەردگارتان ، لەبارەی کردەوەکانتانەوە لێتان دەپرسێ ، جا ئەوە پێم ڕاگەیاندن : ھەرکەسێک سپاردەیەکی لەلایە با بیداتەوە دەست ئەو کەسەی کەپێی سپاردووە .

وە سەموو سوودێک (ڕیبا)یەک لابراوە ، بەڵام سەرمایەکانتان ھی خۆتانن ، نە ستەم بکەن و نە ستەمتان لێ بکرێ ، خوا بڕیاری داوە کە سوود خۆری نەمێنێ ، وە سوودی عەبباسی کوڕی عەبولموتتەلیب ھەمووی لابراوە ، وە ھەر خوێنێکی ڕۆژگاری نەفامێتی لابراوە ، وە یەکەمین کە لە خوێنەکانتان لایدەبەم : خوێنی کوڕی ڕەبیعەی کوڕی عەبدولموتتەلیبە کە لە ھۆزی (بنی لیث) بە دایەن درابوو ھۆزی (ھذیل) کوشتی ، ئەوە یەکەمین خوێنی سەردەمی نەفامێتییە کە لێیەوە دەست پێ دەکەم ! ئینجا دوایی ئەی خەڵکینە ! بە ڕاستی شەیطان بێ ھیوا بووە کە ھەرگیز لەم سەر زەمینەتاندا بپەرسترێ ، بەڵام بەوە ڕازی دەبێ کە لەشتی دیکەدا بەقسەی بکرێ ، لەو کردەوە خراپانەتان کە بەکەمی دەگرن ، جا لەبارەی ئاینتانەوە لێی ووریابن !

ھۆ خەڵکینە !

بێگومان دواخستنی مانگە جەنگ تێدا حەڕامکراوەکان و دەستکاریی کردنیان کوفرێکی زیادەیە کە کافرەکانی تێدا گومڕا دەبن کە ساڵێک حەڵاڵی دەکەن و ساڵێک قەدەغەی دەکەن ، تاکو بکەوێتە بەر ئەو مانگەی خوا حەڕامی کردووەو سەرەنجام ئەوەی خوا قەدەغەی کردووە حەڵاڵی بکەن و ئەوەی خوا حەڵاڵی کردووە قەدەغەی بکەن ، وە ڕۆژگار (ساڵ و مانگەکان ) گەڕاوەتەوە سەر ئەو حاڵەتە ئاساییەی کە خوا ئاسمانەکان و زەوی تێدا ھێناونە دی ، وە ژمارەی مانگەکان لەلای خوا (دوازدە مانگن ) چواریان حەڕامن ، (واتە : جەنگ تێدا کردنیان قەدەغەیە ) سێیان لەدوای یەکن (محرم ، صفر  ،  ربیع الأول) وە (رجب)ی (مضر) کە دەکەوێتە نێوان (جمادی ) و (شعبان) .

ئینجا دوایی ، ھۆ خەڵکینە !

بێگومان مافتان بەسەر ژنەکانتانەوە ھەیە و ئەوانیش مافیان لەسەرتانە : مافتان لەسەریانە کە ھیچ کەس فەرمووی ماڵەوەو سەر جێگاتان نەکەن کە حەز بە چارەی نەکەن ، وەلەسەریان پێویستە کە کاری ناقۆڵای ئاشکرا ( واتە : سەرپێچی مێرد) نەکەن ، وە ئەگەر کردیان ئەوا خوا مۆڵەتی داون ( پاش ئامۆژگاریی کردن و بێ سوود بوونی ) کە واز لە سەر جێگایان بھێنن ( ئەگەر ئەمیش دادی نەدا) بە لێدانێکی ناڕەحەت نەکەر و بریندار نەکەر لێیان بدەن ، جا ئەگەر وازیان لە یاخی بوون ھێنا ، ئەوا مافیانە کە بژێوو پۆشاکیی باوو پەسەندیان بۆ دابین بکرێ .

وە لەگەڵ ژناندا باش بن چونکە لەبەر دەستتان دیلن و ھیچیان پێ ناکرێ ( واتە : ژنان مل بە ملەیان لەگەڵ پیاوان پێ ناکرێ) وە ئێوە وەک سپاردەی خوا ئەوانتان ھێناوە وە بە ووشەکانی خوا داوێنیانتان حەڵاڵ کردوون .

خەڵکینە لە قسەکانم تێ بگەن !

ئەوە پێم ڕاگەیاندن ، وە شتێکم لە نێودا جێھێشتوون کە ئەگەر دەستی پێبگرن ھەرگیز وون نابن ، شتێکی ڕوونە : کتێبی خواو ڕێبازی  پێغەمبەرەکەی !

ھۆ خەڵکینە !

قسەکانم ببیستن و لێیان تێبگەن ! بزانن، کە ھەموو موسوڵمانێک برای موسوڵمانە ، وە موسوڵمانان بران ، ( وە ئافرەتان خوشکن و پیاوان و ئافرەتان خوشک و بران ) .

جا موسوڵمان ھیچ شتێکی برایەکەی بۆ ڕەوا نیە (ماڵ و سامان) مەگەر بە ڕەزامەندی خۆی بیداتێ ، دەجا ستەم لە خۆتان مەکەن ، ئەی خوایە : ئایا گەیاندم ؟!

(ابن اسحاق) گووتویەتی : بۆم باسکراوە ، کە خەڵکەکە گوتویانە : ئەی خوایە ! بەڵێ (گەیاندی) ، پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی : ئەی خوایە شایەد بە !

ھەروەھا مسلم ھێناویەتی ، کە پێغەمبەر ﷺ لە کۆتایی ووتارەکەیدا فەرموویەتی : { وانتم تُسأَلون عنی فما أنتم قائلون؟، قالوا: نشھد أنک قد بلغت وأدیت ونصحت، فقال باصبعیە السبابة یرفعھا إلی السماء، وینکتھا إلی الناس: اللھم اشھد، اللھم اشھد، ثلاث مرات} ، واتە : جا ئێوەش لەبارەی منەوە لێتان دەپرسرێ ، ئایا چی دەڵێن ؟!

گوتیان : شایەدیی دەدەین ، کە گەیاندووتەوە ئەنجامت داوەو دڵسۆزییت نواندوە ، ئەویش پاش ئەوەی سێ کەڕەتان پەنجەی شایەدمانی بەرەو ئاسمان بەرز کردەوەو ، ئاماژەی بەرەو لای خەڵکەکە پێ کرد و ، فەرمووی : ئەی خوایە شایەد بە ! ئەی خوایە شایەد بە !

شایانی باسیشە ، کە ئەم ڕستە قورئانییەش ھەر لە ھەمان ئەو ڕۆژ و کات و سات و شوێنەدا ھاتۆتە خوارێ ، کە پێغەمبەری خوا ﷺ ئەو وتارە گرنگ و گشتگیرەی تێدا داوە .

{ ... الْیَوْمَ أَکْمَلْتُ لَکُمْ دِینَکُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَیْکُمْ نِعْمَتِی وَرَضِیتُ لَکُمُ الإِسْلامَ دِینًا... (٣)} المائدة ، واتە : ئەمڕۆ ئاینەکەتانم بۆ تەواو کردن و چاکەی خۆم لەسەرتان تەواو کرد ، وە ئیسلامم بەبەرنامە بۆتان پەسەند کرد .

وە لەم بارەیەشەوە کۆمەڵێک فەرموودە ھەن ، کە ئەمە یەکێکیانە :

{ جاء رجل من الیھود إلی عمر بن الخطاب ، فقال : یا أمیر المؤمنین ، إنکم تقرءون آیة فی کتابکم ، لو علینا یا معشر الیھود نزلت لاتخذنا ذلک الیوم عیدا . قال : وأی آیة ؟ قال : قولە : (الْیَوْمَ أَکْمَلْتُ لَکُمْ دِینَکُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَیْکُمْ نِعْمَتِی )، فقال عمر : واللە إنی لأعلم الیوم الذی نزلت علی رسول اللە - صلی اللە علیە وسلم - ، والساعة التی نزلت فیھا علی رسول اللە - صلی اللە علیە وسلم - : عشیة عرفة فی یوم جمعة} أحمد و البخاری والمسلم و غیرھم ، واتە : پیاوێکی جوولەکە ھاتە لای عومەری کوڕی خەتتاب ، گوتی : ئەی ئەمیری بڕواداران ! ئێوە ئایەتێک لە کتێبەکەتاندا دەخوێننەوە ، کە ئەگەر بۆ سەر ئێمەی کۆمەڵی جوولەکە ھاتبایە خوار ئەو ڕۆژەمان دەکردە جەژن ، گوتی : کام ئایەت ؟! گوتی : (الْیَوْمَ أَکْمَلْتُ لَکُمْ دِینَکُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَیْکُمْ نِعْمَتِی...) ، ئەویش گوتی : بەخوا من دەزانم لە چ ڕۆژێک دابەزیە سەر پێغەمبەری خوا ﷺ وە لە چ سەعاتێکدا دابەزیە سەر پێغەمبەری خوا ﷺ: ئێوارەی ڕۆژی عەرەفە لە ڕۆژی جومعەدا .

پێویستە ئەوەش بگوترێ ، کە ھەندێک لە شارەزایانی ھاوەڵان لەم ڕستە قوڕئانییەوە نزیکبوونەوەی کاتی مردنی پێغەمبەر ﷺ حاڵی بوونە ، چونکە مادام ئاین و بەرنامەو پەیامی خوا تەواو بووبێ ، دیارە کارو ئەرکی پێغەمبەریش ﷺ تەواو بووەو بە کۆتا ھاتووە .

ناردنی سوپایەک بە فەرماندەیەتی ئوسامەی کوڕی زەید بەرەو فەلەستین :

پێغەمبەر ﷺ پاش گەڕانەوەی لە سەفەری حەجی ماڵئاوایی پاش ماوەی مانگی (ذی الحجة و محرم و صفر) لە مەدینە بوو ، وە خەڵکی ئاگادار کردەوە کە بەرەو شام خۆیان ئامادە بکەن ، ئەوە بوو سوپایەکی پێک ھێناو ( أسامة بن زید بن حارث)ی کردە فەرماندەی ، کە ئەو کاتە گەنجێکی ھەژدە تا بیست ساڵیی بوو ، وە فەرمانی پێکرد کە بچێتە سنوورەکانی (البلقاء) و ( الداروم) لەسەر زەمینی فەلەستین .

شایانی باسیشە کە پاش ئامادە کردنی ئەو سوپایە پێغەمبەری خوا ﷺ دەکەوێتە نەخۆشی مەرگەوە ، بۆیە سوپاکە ھەر لە قەراغ شاری مەدینە دەمێننەوە ، بەڵام پاش کۆچی دوایی پێغەمبەری خوا ﷺ و ھەڵبژێرانی (أبو بکر الصدیق) – خوا لێی ڕازی بێ- بە یەکەمین خەلیفەی پێغەمبەر ﷺ ، ھەرچەندە زۆرێک لە موسوڵمانان ڕایان لەسەر نابێ ، بەڵام ئەبووبەکر ئەو سوپایە بەڕێ دەکات بۆ شوێنی دیاریکراوو دواییش دەردەکەوێ کە چوونی ئەو سوپایە لەو کاتە ناسکەدا بەرەو سەر زەمینی ڕۆم چەند حیکمەت و ئامانجی پێکاوە ، گەورەترینیان ئەوە بوو ، کە دوژمنانی لە بۆسەدای موسوڵمانان ، بزانن کە موسوڵمانان بەھۆی مردنی پێغەمبەرەکەیانەوە نەک ھەر بێ ھێز نەبوون ھی تەماع تێکران نین ، بەڵکو زۆریش بەھێز و پێزن و دەتوانن لەدەرەوەی سنووری دەوڵەتەکەشیان چالاکی سەربازی ئەنجام بدەن .

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

[١] ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. [٢]