بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرشی نیسانی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
بەشێک لە شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماس، قەیرانی دەریای سوور، ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق

نەخشەکە ئیسرائیل (پرتەقاڵی) و ئێران (سەوز) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نیشان دەدات
ڕێکەوت١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ – ئێستا[٨]
شوێن
دۆخ

ھەردوولا سەرکەوتنیان ڕاگەیاند

• ھێرشی ئێران شکستی ھێنا و سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل سەرکەوت (بەپێی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل)
• ھێرشەکان ئامانجەکانی خۆیان پێکا (بەپێی ڕاگەیاندنی ئێران)
شەڕکەرەکان
فەرماندە و سەرکردەکان
یەکە تێوەگڵاوەکان

ستافی گشتی[٩]

حیزبوڵڵای لوبنان حیزبوڵڵای لوبنان[٢]

Flag ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل

زەرەر و زیانە گیانییەکان
• ئیسرائیل:
• ٪٩٩ی درۆن و مووشەکەکان شکستی پێ ھێندرا بە یارمەتی ھاوپەیمانان[١٣]
ئیسرائیل: (بەپێی گوتەی ئێران)
• بنکەی فڕۆکەخانەی سەربازیی ڕامۆن و نەڤاتم و بنکەیەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی، لە بەرزایییەکانی جۆلان زیانی گەورەیان بەرکەوت[١٤]

ئیسرائیل: (بەپێی گوتەی ئیسرائیل)

• ١ بنکەی ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل کەمێک زیانی بەرکەوت[١٥]
• برینداربوونی ١ منداڵی ئیسرائیلی
• چارەسەری فریاگوزاری ٣١ کەسی تر بەھۆی برینی سوک و دڵەڕاوکێ[١٦][١٧]

لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤، لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی کروز و بالیستیکی ھێرشێکی بە ناوی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی (بە فارسی: وعد صادق, romanized: va'de-ye sādeq) بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.[١٨][١٩] ئەمە یەکەمین ھێرشی ڕاستەوخۆی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل لە دەستپێکردنی شەڕی بریکاریی ئێران و ئیسرائیلەوە.[٢٠] ئەم ھێرشانە وەڵامی ئێرانە بۆ بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لە ١ی نیسان.

چەند وڵاتێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ئێران ھێرشەکە بۆ سەر ئیسرائیل لە نیوەی شەوی ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجام بدات، ھاتووچۆ و ڕێڕەوی ئاسمانیی خۆیان داخست. ئیسرائیل سیستەمی Arrow ٣ و مەنجەنیقی داودی بەکارھێنا بۆ خستنە خوارەوەی مووشەک و درۆنەکان.[٢١][٢٢] ھێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ئەمریکا و بەریتانیا و ئوردن ھاوکار بوون لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران،[٢٣] و دواتر فەرەنسا لەسەر داوای ئوردن دەستوەردانی کرد، ھێزی دەریایی خۆی بۆ بەردەستخستنی ڕادارەکان جێگیر کرد.[٢٤][٢٥] ئوردن ڕای گەیاند کە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ھاووڵاتیانی خۆی، ڕێگری لەو تەنانە کردووە کە بەسەر ئاسمانیی وڵاتەکەی دەسوڕێنەوە.[٢٦]

پشت ڕووداوەکان

[دەستکاری]

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بزووتنەوەی حەماس کە ڕێکخراوێکی چەکدارییە و پشتیوانی لە ئێران و قەتەر وەردەگرێت، ھێرشێکی لە باشووری ئیسرائیل ئەنجامدا و بەھۆیە نزیکەی ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.[٢٧][٢٨] ئیسرائیل وەڵامی دایەوە و ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە ٣٣ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین و ئێرانیش ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینییەکانی غەززە.[٢٩]

لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤، بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی خاپوورکرا و ١٦ کەس کوژران، لەنێویاندا فەرماندە محەممەد ڕەزا زاھیدی، فەرماندەی باڵای سوپای قودس لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، و حەوت ئەفسەری دیکەی سوپای پاسداران.[٣٠] ھەر زوو دوای ھێرشەکە، ئێران ویستی خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە ئاشکرا کرد. ئیسرائیل ڕای گەیاند کە بیناکە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکارھاتووە.[٣١][٣٢] زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەو ھێرشەیان شەرمەزار کرد. ئەمریکا ڕەتیکردەوە بەشداری کردبێت لەو ھێرشە یان پێشتر ئاگاداری ھێرشەکە بووبێت.

لە چەند ھەفتەی پێش ھێرشەکە، ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ھۆشدارییان بە ئێران دا کە ھێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل و ھێرشێکی لەو شێوەیە دەبێتە ھەڵکشانێکی گەورە و لەوانەیە ببێتە ھۆی وەڵامدانەوەی سەربازیی ڕۆژاوا لە دژی ئێران. ئیسرائیلیش ھۆشداری دابوو کە لە ئەگەری ھێرشی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، ئیسرائیل ڕاستەوخۆ ھێرشی سەربازی دەکاتە سەر خاکی ئێران.[٣٣]

لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ئێران ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی کردە سەر ئیسرائیل،[٣٤][٣٥] بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا ھێرشەکە لە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێکھاتبوو.[٣٦][٣٧][٣٨] بەرپرسانی ئیسرائیل مەزەندەیان کردووە کە نزیکەی ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھەڵدراون،[٣٩] سەرچاوە ئەمریکییەکانیش پێشبینیان کردووە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەنەوە ھەڵدرابن، و زۆرینەشیان لە ئێرانەوە بە ئامانج گیرابن.[٤٠][٤١] ئیسرائیل ڕای گەیاند کە تەنھا شوێنە سەربازییەکانی کراونەتە ئامانج.

بە گوتەی محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران، ئامانجە سەرەکییەکانی ھێرشەکە بریتی بوو لە بنکەی ئاسمانی نەڤاتم کە ئیسرائیل لێیەوە ھێرشەکەی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران دەستپێکرد، ھەروەھا ناوەندێکی ھەواڵگریی ئیسرائیل لە کێوی ھێرمۆن کە زانیاری ھەواڵگری ناوچەکەی دابین دەکرد. ئۆپەراسیۆنەکە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە دژی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، داندرا. ئامانجەکانی دیکە بریتی بوون لە بنکەی ئاسمانی ڕامۆن لە باشووری ئیسرائیل و تێل ئەڤیڤ و دیمۆنا کە شوێنی دامەزراوەیەکی ئەتۆمییە.[٤٢][٤٣][٤٤][٤٥]

حیزبوڵڵا ڕای گەیاند، دەیان مووشەکی گرادیان ئاراستەی بنکەیەکی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل کردوە لە بەرزایییەکانی جۆلان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ھێرشەکە لە نیوەی شەودا ئەنجامدراوە.[٤٦]

بۆ ئامادەکاریی ھێرشەکە، ئیسرائیل شانبەشانی عێراق، ئوردن، لوبنان، سووریا و کووەیت لە ١٣ی نیساندا ئاسمانی وڵاتەکانی داخست،[٤٧][٤٨][٤٩] و میسریش بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.[٥٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
1. ^ «Houthi rebels fire drones toward Israel from Yemen, says security agency». The Times of Israel. ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
2. ^ ئ ا «Hezbollah says it launched dozens of rockets at IDF air defense headquarters». CNN World (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
3. ^ «حمله چهاروجهی و پیچیده ایران به اسرائیل – تسنیم». خبرگزاری تسنیم | Tasnim (بە فارسی). لە 14 April 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 14 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
4. ^ ئ ا «U.S. Shoots Down Number of Iranian Drones». The Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
5. ^ ئ ا «Over 100 drones intercepted outside Israeli territory: Report "Israeli army radio reports that over 100 drones were intercepted outside Israeli territory with assistance from the US and UK."». Al Jazeera (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
6. ^ ئ ا «Jordan said it shot down dozens of Iranian drones». Reuters (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
7. ^ «France Deploys Navy to Defend Israel». The Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 14 April 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 13 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
8. ^ Bando، Erin (١٣ی نیسانی ٢٠٢٤). «Iran launches drone attack against Israel». Politico. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
9. ^ «Iran update,April 13 2024».
10. ^ «Iran update,April 13 2024».
11. ^ «IDF: 99% of the 300 or so projectiles fired by Iran at Israel overnight were intercepted». The Times of Israel. 14 April 2024. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
12. ^ «Iran fires some 300 drones, missiles at Israel in first-ever direct attack; 99% downed». The Times of Israel. 14 April 2024. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
13. ^ BBC (١٤ی نیسانی ٢٠٢٤). «Iran launches hundreds of missiles, drones in first direct attack on Israel». Al Jazeera. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
14. ^ Brad Dress (١٤ی نیسانی ٢٠٢٤). «Israel says most of Iranian missiles intercepted». The Hill. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
15. ^ Emamuel Fabian (١٤ی نیسانی ٢٠٢٤). «Iran strike caused slight damage to IDF military base – military spokesman». The Times of Israel. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
16. ^ «Live updates: Iranian barrage of missiles and drones causes little damage, Israel says». Haaretz. ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
17. ^ «Live updates: Explosions seen over parts of Jerusalem amid air sirens around Israel». NBC News (بە ئینگلیزی). ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
18. ^ «Iran Launches Drone Attack On Israel». The Daily Wire (بە ئینگلیزی). ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
19. ^ https://www.politico.com/news/2024/04/13/iran-israel-attacks-00152116
20. ^ «Israel getting punished with 'Operation Truthful Promise'». Tehran Times (بە ئینگلیزی). ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
21. ^ Rothwell، James (2024-04-13). «The Shahed drone: Iran's low-cost but deadly weapon of choice». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0307-1235. لە 2024-04-15 ھێنراوە.
22. ^ «מתקפת כטב"מים וטילים בליסטיים מאיראן: הרוב יורטו, נזק קל לבסיס צה"ל | כלכליסט». m.calcalist.co.il. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
23. ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/jordans-air-defence-ready-shoot-down-any-iranian-aircraft-that-violate-its-2024-04-13/
24. ^ «Macron: France intercepted Iranian drones 'at Jordan's request'». POLITICO (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
25. ^ «France Deploys Navy to Defend Israel». WSJ (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-04-15 ھێنراوە.
26. ^ https://www.dw.com/en/why-did-some-arab-countries-appear-to-help-israel/a-68815074
27. ^ «"Hamas' sexual violence was a planned and systematic attack and falls under the definition of crimes against humanity"». ctech (بە ئینگلیزی). ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
28. ^ https://www.timesofisrael.com/the-10-children-still-held-hostage-in-gaza-yet-to-be-freed-under-truce-deal/
29. ^ «Half a year into the war in Gaza, here's a look at the conflict by the numbers». AP News (بە ئینگلیزی). ٥ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
30. ^ Wintour، Patrick (2024-04-01). «Iran vows revenge after two generals killed in Israeli strike on Syria consulate». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-04-13 ھێنراوە.
31. ^ https://www.timesofisrael.com/top-iranian-irgc-commander-said-killed-in-alleged-israeli-strike-on-damascus/
32. ^ «Strategic blow: Alleged Israeli airstrike takes out Iranian general in Damascus». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). ١ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
33. ^ «Biden says he expects Iran to attack Israel 'sooner rather than later' as US moves troops». USA TODAY (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
34. ^ Haaretz (2024-04-13). «Iran launches missiles, drones as Israel braces for impact; Houthis, Hezbollah join attack». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە 2024-04-13 ھێنراوە.
35. ^ Picciotto، Rebecca (١٣ی نیسانی ٢٠٢٤). «Iran has launched drone attacks at Israel, U.S. officials say». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
36. ^ Haaretz (2024-04-13). «Iran launches missiles, drones as Israel braces for impact; Houthis, Hezbollah join attack». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە 2024-04-13 ھێنراوە.
37. ^ «Iran attacks Israel: Sirens blare across Israel as drones, missiles arrive». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
38. ^ https://www.axios.com/2024/04/13/iran-israel-attack
39. ^ CNN، By Chris Lau, Sophie Tanno, Tori B. Powell, Emma Tucker, Kaanita Iyer, Paul LeBlanc and Adrienne Vogt (١٣ی نیسانی ٢٠٢٤). «Live updates: Iran launches dozens of drones toward Israel». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
40. ^ News، A. B. C. «Israel-Gaza live updates: Iran begins retaliatory attack against Israel». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
41. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/130420246. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
42. ^ «ناکامی پدافند اسرائیل مقابل عملیات ترکیبی ایران - تسنیم». خبرگزاری تسنیم | Tasnim (بە فارسی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
43. ^ «G7 releases statement condemning Iran retaliatory attacks on Israel – as it happened | Iran | The Guardian». amp.theguardian.com. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
44. ^ «سرلشکر باقری: عملیات «وعده صادق» با موفقیت کامل انجام شد - تسنیم». خبرگزاری تسنیم | Tasnim (بە فارسی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
45. ^ «سرلشکر باقری: عملیات «وعده صادق» با موفقیت کامل انجام شد - تسنیم». خبرگزاری تسنیم | Tasnim (بە فارسی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
46. ^ CNN، By Tori B. Powell, Sophie Tanno, Emma Tucker, Kaanita Iyer, Paul LeBlanc and Adrienne Vogt, Jerome Taylor and James Legge (١٣ی نیسانی ٢٠٢٤). «Hezbollah says it launched dozens of rockets at IDF air defense headquarters». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
47. ^ «Lebanon Closes Its Airspace to All Aircraft». MTV Lebanon (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
48. ^ «G7 releases statement condemning Iran retaliatory attacks on Israel – as it happened | Iran | The Guardian». amp.theguardian.com. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
49. ^ «Lebanon Closes Its Airspace to All Aircraft». MTV Lebanon (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
50. ^ https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/egyptian-air-defense-on-high-alert-military-sources-say/