ویکیپیدیا:شێواز/ڕێکەوت و ژمارەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەم پەڕەیەدا شێوازی دروستی دانانی ڕێکەوت و ژمارە ڕوونکراوەتەوە.

شێواز[دەستکاری]

  • ڕێکەوتەکان دەبێت ھەموو بە کوردی بنووسرێن. بۆ نموونە دەبێت بنووسرێت ئەیلوول نەوەکا سێبتێمبەر
  • دانانی ڕێکەوت بەم شێوەیە: ١/١/٢٠١٨ ھەڵەیە. دەبێت بەم شێوەیە بنووسرێت: ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨.
  • دەبێت ژمارەکان ستانداردی کوردی بن (٠١٢٣٤٥٦٧٨٩)
  • نابێت مانگ پێش ڕۆژ کەوێت وەک لە ئینگلیزی دەکرێت. کانوونی دووەمی ١ی ٢٠١٧ ھەڵەیە. ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دروستە.
  • ڕێکەوتەکان لە ویکیپیدیای کوردی بە «ی» دەلکێنرێن بە یەکەوە نەوەکا فاریزە

خۆلادان لە ھەڵەی ڕێکەوت[دەستکاری]

دەبێت ھەتا دەتوانرێت خۆ لە ئاماژەدانی کاتی داھاتوو و ڕابردووی دیارینەکراو لادرێ. بۆ نموونە نابێت بووترێت: بەیانی فڵان بڕیار دەدرێت، ساڵێکی تر فڵان شت دەکرێت، ساڵێک لەمەوبەر فڵان شت ڕوویدا. ئەمانە ھەڵەن بەھۆی ئەوەی کات بەردەوام دەڕوات. ئەگەر بەم شێوەیە ئاماژە بە ڕووداوێک بدەیت، کاتێک خوێنەر لە کاتێکی دواتردا بیخوێنێتەوە و کەس نوێی نەکردبێتەوە، ئەو ڕێکەوتەکە بە ھەڵە تێدەگات. بۆ خۆپاراستن لەمە دایمەن ڕێکەوتێکی جێگیر بدە، بۆ نموونە: ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بوومەلەرزەیەک ڕوویدا. ئەگەر ڕێکەوتی دیاریکراو نەدرابوو بۆ داھاتوو بەم شێوەیە بکە: ساڵێکی تر (لە ئێستاوە، ٢٠١٧)

شێوازەکانی ڕێکەوتی ناستاندارد[دەستکاری]

شێوازەکانی ڕێکەوتی ناستاندارد
ژمارەی ھیندۆ-عەرەبی ژمارەی عەرەبی
١٨/٧/٢٠٢٠ 18/7/2020
١٨-٧-٢٠٢٠ 18-7-2020
١٨−٧−٢٠٢٠ 18−7−2020
١٨―٧―٢٠٢٠ 18―7―2020
١٨–٧–٢٠٢٠ 18–7–2020
١٨—٧—٢٠٢٠ 18—7—2020
٢٠٢٠/٧/١٨ 2020/7/18
٢٠٢٠-٧-١٨ 2020-7-18
٢٠٢٠−٧−١٨ 2020−7−18
٢٠٢٠―٧―١٨ 2020―7―18
٢٠٢٠–٧–١٨ 2020–7–18
٢٠٢٠—٧—١٨ 2020—7—18

چارەسەر[دەستکاری]

لە ئێستادا دەتواندرێت سەرجەم شێوازەکانی ڕێکەوتە ناستانداردەکانی سەرەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی تووڵامراز چارەسەر بکرێن و ھەموو شێوازەکان بکرێن بە ستانداردی ویکیپیدیا؛ ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.

وا باشترە بۆ کات، کاتی ٢٤ کاتژمێری بەکاربێت. بۆ نموونە، لەجیاتی بڵێیت ٨ی شەو، بڵێ سەعات ٢٠.