ویکیپیدیا:پاراستنی مناڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپیدیا گرنگییەکی زۆر بەو بەکارھێنەرە منداڵانە دەدات کە ئەم ماڵپەڕە بەکاردێنن و پاراستنی ئەوانیش ئەرکی سەرەکیی ویکیپیدیایە. ھەرچەندە حاڵەتی ھاوشێوەی ئەمە دەگمەنە، بەڵام ئەگەر ھەر بەکارھێنەرێکی پێگەیشتوو ویکیپیدیای بەکارھێنا بۆ ھەوڵدانی بەستنی پەیوەندی سۆزداری یان ھەر پەیوەندییەکی نەشیاوی تر لەگەڵ منداڵێکدا، ئەگەر لە دەرەوی ویکیپیدیاش ئەم کارەی کردبێت بەڵام لێرە بەکارھێنەر بێت، یان ئەوانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندی ھاوشێوەی نێوان منداڵان و پێگەیشتووان بێ زەرەرە، لەگەڵ ئەوانەشی کە بە کراوەیی خۆیان بە مناڵباز لەقەڵەم دەدەن، بەبێ ئاگادارکردنە لە بەکارھێنانی مەڵپەڕەکە ڕێگرییان لێ دەکرێت و بەربەست دەکرێن.

سکاڵا بکە ئەگەر[دەستکاری]

مناڵێکـ کەوتە مەترسیی پەیوەندی نەشیاو و سێکسی[دەستکاری]

ھەتا زووە و دەتوانیت، یەکسەر سکاڵا بکە لەو بەکارھێنەرانەی کە ویکیپیدیا بەکاردێنن بۆ پەسەندکردنی مناڵبازی و بەدوای پەیوەندی ھاوشێوە دەگەڕێن لێرە. تکایە بە زووترین کات پۆستێکی ئەلیکترۆنی بنێرە بۆ: legal-reports@wikimedia.org، ئەگەر وێنەی نەشیاوی منداڵ و پێگەیشتوو لە ویکیپیدیا ھەبوو ئەوا سکاڵاکە بۆ ھەمان ناونیشانی ئیمەیڵ بنێرە. دەبێت سکاڵاکە بە زمانی ئینگلیزی بێت، ئەگەر ئینگلیزی نازانیت، لە پرسگا داوا بکە ئەوەی دەتەوێت بۆت وەربگێڕن.

پشتگیرێکی مناڵبازیت بەرچاو کەوت[دەستکاری]

ئەو بەکارھێنەرانەی کە ھەوڵی شتێکی ھاوشێوە دەدەن، یان پارێزگاری لە کردارێکی وا دەکەن، یانیش خۆیان بە پشتگیری ئەو کارە دەزانن، ھەر وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ھەر لێدوانێک کە لەسێک تێیدا لەقەڵەمی دابێت کە مناڵبازە، یەکسەر لەلایەن بەڕێوەبەرەکان دەسڕدرێتەوە لەسەر پەڕە و لە مێژووی پەڕەکەش بۆ پارێزگاریکردن و پاراستنی کۆمەڵگەکە. دەبێت کێشەکان و سکاڵاکان تەنھا لەڕێی ئیمەیڵەوە بخەیتە ڕوو. ئەگەر لەسەر ناوخۆیی ویکیپیدیادا شتێکی وا بکەیت لەوانەیە یەکسەر خۆت بەربەست بکرێیت و لێدوانەکانیشت بسڕدرێنەوە. تۆمەت خستنە پاڵ ھەر بەکارھێنەرێک بۆ شتێکی ھاوشێوە لەوانەیە کاردانەوەیی یاسایی ھەبێت و ھەر کەسێک قسە بۆ بەکارھێنەرێکی تر دروست بکات و بەبێ ھیچ بەڵگەیەک تۆمەتباری بکات بە مناڵبازی، بێ کۆتایی بەربەست دەکرێت.

ئامۆژگاری بۆ بەکارھێنەرە گەنجەکان[دەستکاری]

ئەگەر تۆ بەکارھێنەرێکی گەنجیت و ھەست دەکەیت کە بەکارھێنەرێکی تر بێزارت دەکات یان بە شێوازێکی نەشیاو مامەڵەت لەگەڵ دەکات، بە تەواوەتی پشتگوێی بخە. بە ھیچ شێوەیەک وەڵامی مەیەرەوە و پەیوەندی لەگەڵ مەبەستە. ئەگەر لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە بە بەردەوامی بێزار کرایت، تکایە یەکسەر دایک و باوک یان یەکێکی پێگەیشتوو لە خێزانەکەت ئاگادار بکەرەوە و ئەم پەڕەیەیان پیشان بدە و سکاڵا بکە لە لێرە. بە ھیچ شێوەیەک زانیاری تایبەتی خۆت، وەک ژمارەی تەلەفون، ناونیشانی ماڵ و خانو، ھتد... مەدە بە ھیچ بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا. تەنانەت ئەوانەشی کە دەڵێن دەیانەوێت یارمەتیت بدەن. کاتێک ھەستت کرد زانیارییەک زۆر تایبەتییە لەوەی کە لەسەر ویکیپیدیا بێت، دایمەنێ. سەیری ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر بکە.