ویکیپیدیا:سیاسەتی بەربەستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەربەستن یەکێکە لە دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەران و بۆ ڕێگریکردن لە بەکارھێنەران لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بەکاردەھێنرێت. بەربەستنەکان دەتوانن بۆ ھەژمارە تۆمارکراوەکان و تۆمارنەکراوەکانیش (ئای-پی) بەکاربێت، ھەروەھا دەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێت، یانیش بێکۆتا بێت. ئەو بەکارھێنەرانەی بەربەستکراون دەتوانن لە بەکارھێنانی ویکیپیدیا بەردەوام بن، واتا دەتوانن وتارەکان بخوێننەوە و پەڕەکان ببینن، بەڵام ناتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن (ئەمە پەڕەی بەکارھێنەریشیان دەگرێتەوە.) ھەرچۆنێک بێت، لەوانەیە زۆرجار توانای دەستکاری پەڕەی وتووێژ یان لێدوانی خۆی ھەبێت، ئەمیش لەسەر خواستی بەڕێوەبەران.

بەربەستنەکان بۆ پاراستنی ویکیپیدیا لە خراپکاری بەکاردێن، نەوەکا بۆ سزادانی بەکارھێنەران. بەکارھێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پەڕەیەوە داوا لە بەڕێوەبەران بکەن کە بەکارھێنەرە خراپکارەکان بەربەست بکەن. ئەگەر بەکارھێنەران پێیان وابوو بەربەستن بە شێوەیەکی نادروست بەکارھاتووە، لەوانەیە پێویست بکات وتووێژ لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرە بکەن کە بەربەستنەکەی ئەنجام داوە. بەڕێوەبەران دەتوانن ھەژمارێک لە بەربەستن دەرھێنن ئەگەر ھاتوو پێیان وابوو بەربەستنەکە نەشیاو بووە یان چیتر پێویست نییە.

بەربەستن لە بانکردن جیاوازە. بانکردن لە بەربەستن قورسترە، چوونکە ھەرکەس بان بکرێت، ھەموو مافەکانی دەستکاریکردن لە ھەموو بەشەکانی ویکیپیدیا لەدەست دەدات.

کەی بەربەستن شیاوە[دەستکاری]

  • کاتێک بەکارھێنەرێک دوای ئاگادارکردنەوەشی ھەر بەردەوام دەبێت لە خراپکاری
  • کاتێک بە ڕوونی مەبەستی بەکارھێنەری مەبەست خراپکاریی و تێکدانی ویکیپیدیایە
  • کاتێک بەکارھێنەر بەردەوام پەڕەی ھێرش دەنووسێتەوە
  • کاتێک بەکارھێنەر بەردەوام پەلاماری کەسی ئەنجام دەدات
  • کاتێک ھەژمارێک بووکەڵەیە
  • کاتێک بەکارھێنەر ھەڕەشەی یاسایی ئەنجام دەدات
  • ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەر بووە ھۆی ھەراسانکردنی بەکارھێنەرە گەنجەکان
  • ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەر بەردەوام شەڕە دەستکاری ئەنجام دا
  • ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەر بە شێوەیەکی بەردەوام ناشارستانی بوو

کەی بەربەستن نەشیاوە[دەستکاری]

بەڕێوەبەران نابێت ئەو بەکارهێنەرانە بەربەست بکەن کە لەگەڵیان لە ناکۆکی تێوەگلاون، لەبری ئەوە، پێویستە کێشەکە بدەنە دەست بەڕێوەبەرێکی تر (بەڕێوەبەرێکی تر بانگ بکەن)، بەڕێوەبەران ھەروەھا پێویستە ئاگاداری ئەو پەڕانەش بن کە تیایدا خۆیان تێوەگلاون و ناکۆکی تێدایە، ھەرچۆنێک بێت ئاساییە گەر بەڕێوەبەرێک بەربەستن بەکاربێنێت لە حاڵەتێک کە خراپکاری ئاشکرا ھەیە لە پەڕەی بەکارھێنەری ئەو بەڕێوەبەرە.

بەربەستنی "ھێمنکردنەوە"[دەستکاری]

بەربەستنێک کە تەنھا مەبەست لێی "ئاسایی کردنەوە" بارودۆخەکەیە (ھێمن کردنەوەی بەکارھێنەرێک) نابێت بەکاربێت، چونکە دەکرێ کاردانەوەی نەویستراوی لێبکەوێتەوە. ھەرچۆنێک بێت ئەگەر ئەو بەکارھێنەرە تێکدەر بێت ئەوا دەکریت بەربەستن بەکاربھێنرێت بۆ ڕاگرتنی بارودۆخەکە.

تۆمارکردنی بەربەستن[دەستکاری]

بەربەستن بەمەبەستی تۆمارکردنی بەربەستن بێت لە لۆگی بەکارھێنەرێک، و وەک شەرمەزارییەک بەکاربھێنرێت