ویکیپیدیا:سیاسەتی بەکارھێنانی وێنەکان

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم پەڕەیە باسی ھەندێک لە سیاسەت و مەرجەکانی بەکارھێنانی وێنەکان دەکات. بۆ زانیاری لەسەر بارکردنی وێنەکان و چۆنێتی بەکارھێنانیان، تکایە یارمەتی:پەڕگەکان ببینە.

ئەو وێنانەی کە بارکردنیان ڕێگەپێدراوە

ئەگەر ھاتوو:

  • موڵکی خۆت بوو: واتە خۆت وێنەکەت بەرھەم ھێنابوو و ھەموو مافەکان ھی خۆتن.
  • مۆڵەتنامەیان ئازادە: بەرھەمھێنەری کارەکە ڕێی داوە بە بەکارھێنانەوەی وێنەکان و مۆڵەتنامەی لەژێر پاوانی گشتیدایە.
  • بەکارھێنانی دادپەروەرانە: ئەگەر ھاتوو بەرھەمەکە ناوەرۆکی نائازاد بوو، بەڵام وا پێویستی کرد بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەکاربێن. ئەمانە تەنھا بارکەران بۆیان ھەیە بیکەن.
  • مۆڵەتنامەی پاوانی گشتی: واتە ئەگەر ھەمووان مافیان پێ درابوو کارەکە بەکاربێننەوە.