ویکیپیدیا:دەستکاریی تێکدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستکاری تێکدەر چەند دەستکارییەکە کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە دەکرێت لەسەر وتارێک یان پەڕەیەک، ئەو دەستکارییانەش دەبنە کۆسپ و ڕێگری دەکەن لە چاکسازیکردن لە وتارەکەدا. دەستکاریی تێکدەر ھەمان شت نییە لەگەڵ خراپکاریدا، ھەرچەندە خراپکاریش ڕووخێنەرە. ھەرکامێک لەم دوو شتە، دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. مەرج نییە دەستکاریی تێکدەر دایم لە ئەنقەست ئەنجام درابێت. لەوانەیە زۆرجار بەکارھێنەرەکە بە نیازێکی پاک دەستکارییەکەی خۆی ئەنجام دابێت، بەڵام پچڕێنەر بێت. ھەرچۆنێک بێت، بە ھەردوو شێوەکە ھێشتا زیان بە ویکیپیدیا دەکات و دەبێت بەکارھێنەران بە خێرایی ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەر ھەر بەردەوام بوون، لەوانەیە بەربەست بکرێن.

کورتە[دەستکاری]

ویکیپیدیا بە ھۆی کراوەییەکەیەوە بەناوبانگ بووە و سەرکەوتووە. ھەرچۆنێک بێت، ھەر ئەو کراوەییەش زۆرجار دەبێتە ھۆی ڕاکێشانی سەرنجی ئەو کەسانەی کە ڕێکلام بۆ خۆیان دەکەن، توێژینەوەی سەرەتایی ئەنجام دەدەن، یانیش لایەنگری دەکەن. ئەم جۆرە کردەوانە ویکیپیدیا لە زانستنامەیەکی باوەڕپێکراو دووردەخاتەوە و لەوانەیە وا لە بەکارھێنەرە تێکۆشەرەکان بکات دەست ھەڵبگرن لە پرۆژەکە لەکاتی ھەستپێکردن بە شتێکی لەو بابەتە. بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەستکاریی تێکدەر بگیرێت، بەردەوام دەبێت لەسەر یەکدەنگی ھەڵسوکەت بکرێت.