ویکیپیدیا:سەرنووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرنووسەکان پێکھاتوون لە چەند تێبینییەکی جیاجیا کە لە سەرەوەی زۆرینەی وتارەکان دەردەکەون. ئەم تێبینییانە بە دەقێکی بچووک دەردەکەون و یارمەتی خوێنەران دەدات کە وتارە ھاوشێوەکان یان ئەو وتارەی بەدوایدا دەگەڕێن بدۆزێتەوە. ئەم تێبینییانە دەبێت ھەتا دەتواندرێت کورت بن و زۆرترین واتا بە بەکارھێنانی کەمترین وشە بدەن بەدەستەوە. ھەروەھا پێویستە تەنیا کاتێک دابندرێن ئەگەر ھاتوو پێشبینی کرا خوێنەرانێکی زۆر بە ھەڵە ئەو وتارەیان کردووەتەوە و لەوانەبێت بەدوای وتارێکی تری ھاوشێوەی ئەوەدا گەڕابێتن.

دانان[دەستکاری]

سەرنووسەکان دەبێت لە بەشی سەرەوەی وتارەکان دانرابێتن لە سەروو بەشی دەستپێکەوە، واتە پێش ھەموو دەق و ناوەڕۆکی وتارەکان دەردەکەوێت. ئەمە نەک ھەر ناوەڕۆکی وتارەکان دەگرێتەوە بەڵکو داڕێژەکانی ڕاگرتنی وەک {{خاوێنکردن}} و {{نوێکردنەوە}} و... ئەوانی تریش دەگرێتەوە.

شێواز[دەستکاری]

سەرنووسەکان بە لاری و بچووکی دەنووسرێن (بەم شێوەیە). سەرنووسەکان داڕێژەی تایبەتیان ھەیە و نابێت بە دەست لەلایەن بەکارھێنەرانەوە بنووسرێت.

نموونەی بەکارھێنانی دروست[دەستکاری]

لەم نموونەیەدا سەرنووسی {{سەبارەت بە}} بەکاردێت، بەم شێوازە: {{سەبارەت بە|ھێلکەی بایۆلۆجی|ھێلکەی خواردن|ھێلکە (خواردن)}}

ھێلکە (بە ئینگلیزی: Egg) پێکھاتووە لە پارێزەرێک کە ئاولەمەیەکی ئاژەڵی تێدا پەرەدەسێنێت. کاتێک ئەو ئاژەڵە گەیشتە قۆناغی پێگەیشتوویی، ھێلکەکە دەشکێت و یەتە دەرەوە. باڵندەکان و خشۆکەکانیش ھێلکە دادەنێن. ھێلکەی ھەندێک لە ئاژەڵانی وەک مریشک لەوانەیە وەک خۆراک بەکاربێن.