ویکیپیدیا:چارەسەرکردنی ناکۆکی

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ڕێبازە پێتدەڵی کە تووشی کێشە بووی لەگەڵ بەکارھێنەرانی دیکە دەبێ چ بکەی. باشتر وایە بزانی کە چۆن ھێمن بیت کاتێ دەستکارییەکان بەتوندی پێش دەڕۆن؛ ھەروا باشترە لەیادت بێت کە لە ویکیپیدیا بردنەوە نییە.

بۆ داواکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە دچن کەڵک وەربگرن.

بەرگری لە کێشەکان

باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە، ئەوەیە کە لە پێکھاتنی کیشەکان بەرگری بکەین لەم دەقەی خوارەوەدا باسی ئەوە دەکرێت:

جەختکردنەوە لەسەر ناوەڕۆک

گرینگترین ھەنگاو جەخت کردنەوە لەسەر ناوەڕکە، نەک دانەر یا دەستکاریکەر. ویکیپیدیا لەسەر بنەمای ھاوکاری بەشداربووان پێکھاتووە و ئەمە بەدی نایەت مەگەر بە گۆمانی چەکە لە یەکترین؛ ئەمە بۆ پێکھاتنی ھەر کۆمەڵگایەکی سەرکەوتوو پێویستە.

ئەگەر لە وتارێکدا چاوت کەوت بە بڕگەیەک کە بەڕای تۆ ڕاست نەبوو، یان ھەڵەی تێدابوو، ئەگەر لەتواناتدا بوو، چاکسازی بۆبکە. ئەگەر ئەوەت بۆ ناکرێ و لە وتارەکەدا ڕوانگەیەک باسکراوە کە ۆ پێت ھەڵەیە، مەیسڕەوە، بە زیادکردنی ڕوانگەیەکی دیکە کە پێتوایە درووستە، وتارەکە دەوڵەمەند بکە و کێشەی ڕوانگەکەش ھەر بەوە چاک دەبێت. ئاگادار بن ھەرجۆرە دەقێکی بێ سەرچاوە تاگی لێدەدرێت و لەوانەیە ببێتە ئاکامی سڕینەوە.

ھەمووجار لە بەشی پوختەی دەستکارییدا، ھۆکارەکانی دەستکاری بنووسن، یا لە پەڕەی لێدوان باسی بکەن و ناردنەوەی بۆ بکەن، بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانی دیکە لە ھۆکارەکانی ئەو گۆڕانکارییە بگەن.

ئەگەر دەستکارییەکانی تۆیان گەڕاندەوە یان پووچەلیان کردەوە، ئەوە دژایەتی تاکەکەسی مەزانە؛ لەیادت بێ کە بەکارھێنەرانی دیکەش ھەوڵ بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا دەدەن. باشتر وایە ناکۆکییەکان لە پەڕەی لێدوان چارەسەربکرێن. لەھەر کاتدا، ئەگەر پێت سەلما کە ڕاستی بەتۆ نییە، ئامادەی وەرگرتنی ڕای ئەوانی دیکە بە.

ھێمن بە

زۆربەی بارودۆخەکان پێویستیان بە جووڵانەوەی خێرا نییە. سەبارەت بە دەستکارییەکان، کات بدە بە خۆت و بەکارھێنەرانی بەرامبەرت. پەلە مەکە، درەنگ نابێت، دواتریش دەتوانی کێشەکە چارەسەر بکەیت.(لە پەڕەی مێژوو دا ھەموو وەشانەکان و وەشانەی مەبەستی تۆ تاکوو ھەمیشە دەمێنێتەوە، بۆیە ھەرکات دەتوانی بیگەڕێنیتەوە بۆ ئەوە) مشتومڕ لەگەڵ بەکارھێنەرانی نوێدا (ھێندێ جار) دەتوانێ بەسوود بێت بۆ ئاشنا کردنیان بە ڕێبازەکان و فەرھەنگی ویکیپیدیا.

جاری وایە، ھێزت لە شوێنێکی دیکە، لەسەر وتارێکی دیکە، بۆ پێشخستنی بەشێکی دیکە دابنەی باشترە تا ئەوەی درێژە بدەی بە ناکۆکی.

لێدوان لەگەڵ ئەوانی دیکە

کاتی لێدوان لەسەر ناکۆکییەکان، لەیادت بێت کە هێمن بیت. ئەگەر تووشی ھەڵسوکەوتی ناشیرین و نەگونجاو بوویت، تۆش ھەروا وەڵام مەدەرەوە. ھەمیشە گومانی چاکە بکە لە بەکارھێنەرانی دیکە، مەگەر دژی ئەوە بسەلمێ پێت. ئەمە کاتی یارمەتی وەرگرتن لە کەسایەتی سێھەمە.

لێدوان و یارمەتی وەرگرتن لە کەسایەتی سێھەم تەنھا بۆ نواندن نییە؛ بەسوود دەبێت و ئەوە بۆ پێکھێنانی کۆمەڵگایەکی ھێمن پێویستە. نەبوونی لێدوان دەبێتە ھۆی پێش نەکەوتنی ڕوانگەکان.

چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان

ئەگەر ھەنگاوی پێشوو نەبووە ھۆی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، یەکێک لەم ڕێگانەی خوارەوە تاقی بکەوە. ھەڵبژاردنی یەکێ لەمانە بە پێی ناوەڕۆکی ناکۆکییەکە و ئاستی بەشداربووانە.