 | ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو.
ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. | |
 | ئەم پەڕەیە بە کورتی: شکاندنەوەی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا و بەکارھێنانیان بۆ مەبەستی خراپ و یاریکردن بە سیستم ڕێگەپێنەدراوە. |
یاریکردن بە سیستم وایە بەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بە مەبەستی خراپکردن و تێکدانی ئامانجی ویکیپیدیا. یاریکردن بە سیستم واتە دەستکاری تێکدەر و خراپکاری بەردەوام و خۆلادان لە یەکدەنگی کۆمەڵگە بۆ تێکدانی سیستم و سیاسەتەکان. ئامانجی یاریکردن بە سیستم لەوانەیە لایەنگیریی یانیش بەردەوام بوون لە شەڕە دەستکاری دروستی بکات. ھەندێک لە بەکارھێنەران لەوانەیە شێوەیەک بدۆزنەوە و سیاسەتێک بەکاربێنن بۆ پەسەندکردنی ڕەفتارێکی خراپیان لە ویکیپیدیا، ئەمە نابێت لەگەڵ دەستکاری پاک تێکەڵ بکرێت و دەبێت ئەو بەکارھێنەرانە لە کردارەکانیان ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەر دوای ئاگادارییەکەش ھەر لەو ڕەفتارانە بەردەوام بوون، ئەوە واتای ئەوە دەدات کە بۆ مەبەستی خراپ بەشداری لە ویکیپیدیا دەکەن و لە ژێر سیاسەتەکانی بەربەستن پێویستە بەربەست بکرێن.
چی یاریکردنەوە بە سیستم؟[دەستکاری]
- ویکیدادوەریی بە مەبەستی خراپ و ھەوڵدان بۆ تێکدانی مەبەستی سیاسەتەکان
- بەکارھێنانی سیاسەتەکان دژ بە یەکتری
- دەرھێنانی چەند وشەیەک لە سیاسەتێکی دیاریکراو بۆ سەلماندنی کردارەکانی خوود و پشتگوێخستنی تەواوی سیاسەتەکە جگە لەوەی کە دەرھێنراوە
- ھەوڵدان بۆ سەپاندنی ڕای تاکەکەسی بەسەر سیاسەتەکان کە لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگە نووسراونەتەوە
- پشتگوێخستنی ھەموو سیاسەتەکان و گوێڕایەڵیکردنی تەنھا ئەوانەی کە خوود ویستی
|
---|
|
ناوەڕۆک | |
---|
ھەڵسوکەوت | |
---|
سڕینەوە | |
---|
بەڕێوەبردن | |
---|
دەستکاریکردن | |
---|
دامەزراوەی میدیاویکی | |
---|
|