ویکیپیدیا:پەڕەی ھێرش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەڕەی ھێرش پەڕەیەکە لە ھەر کام لە بۆشاییەکانی ناودا کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ھەڕەشەکردن یان ھێرشکردنە سەر بابەتەکەی نووسراوەتەوە. ئەم جۆرە پەڕانە زۆرجار بەوە دەناسرێنەوە کە ھیچ سەرچاوەیەکیان نییە، یان تەنیا سەرچاوەی لایەنگریان تێدا بەکارھاتووە، ھەروەھا تۆنێکی ڕقاوی دەدەن بەدەستەوە لەکاتی خوێندنەوە. ئەم جۆرە پەڕانە بە ھیچ شێوەیەک نابێت لە ویکیپیدیا ھەبن. ئەگەر پەڕەیەکی لەو شێوەیە بەرچاو کەوت، تکایە تاگی {{سڕینەوە}}ی لەسەر دابنێن تا بەڕێوەبەران بە خێرایی بیسڕنەوە. دەتوانرێت ناوەڕۆکی پەڕە ھێرشەکان واڵابکرێتەوە ئینجا تاگی سڕینەوەی لەسەر دابنرێت، تاکوو لە ماوەی سڕینەوەکەی پەڕەکە دەقی ھێرشی لەسەر نەمابێت.

بۆ بەڕێوەبەران[دەستکاری]

تکایە لەکاتی سڕینەوەی پەڕەیەکی ھێرش، بەشی کورتەی دەستکاری واڵا بکەن تا ناوەڕۆکی وتارەکە لەوێ نەمێنێتەوە.