ویکیپیدیا:سیاسەتی دەنگدان بە پاڵێوراوان بۆ بەڕێوەبەرایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیاسەتی ھەڵبژاردن و دەنگدان بە بەڕێوەبەران لە ویکیپیدیا پاڵێوراوی و داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایییەتی کردارێکە لە ویکپیدیا بۆ دەستنیشانکردنی بەرێوەبەرانی ویکیپیدیا بۆ بەڕێوەبردن و لەخۆگرتنی ئەرکانەی سپێردراوە بە بەرێوبەەران وەک سڕینەوەی پەڕەکان، جێبەجێکردنی سیاسەت و ڕێساکان لەناو ویکیپیدیادا کە لەلایەن کۆمەڵگاوە پەسەندکراوە. ھەرکەسێکی گونجاو بییەوێت دەتوانێت خۆی کاندید بکات بۆ بەڕێوەبەرایییەتی لە ویکیپدیا، یان بەکارھێنەرێکی تر دەتوانێت بەکارھێنەرێکی تر بۆ بەرێوەبەرایییەتی بپاڵێوێت، یان پێشنیاری بەرێوەبەربوونی بۆ بکات بەپێی ئەو مەرجانەی بۆ بەڕێوەبەران دانراوە لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی

مەرجەکانی بەشداریکردن[دەستکاری]

ئەو مەرجانەی خوارەوە بەبێ جیاوازی بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی ویکیپیدیاوە، تازەکار، ناوەند، شارەزا لە چۆنییەتی بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکان بۆ مافی بەڕێوەبەرایییەتی و ئەو بەکارھێنەرەی دەیەوێت بەکارھێنەرێکی تر بپاڵێوێت پێویستە خۆی بە لایەنی کەم بۆ ماوەی سێ مانگ لێرە ئەندام بێت و بەکارھێنەر بێت، و بەلایییەنی کەمەوە ژمارەی بەشداریکردنی دەستکارییەکانی لە ٥٠٠ کەمتر نەبێت، نیوەی ئەم بەشدارییانە پێویستە بکەونە ژێر پەڕە فەرمییەکانی ویکیپیدیا وەک (بەشداریکردن لە وتارەکان).

تاکە مەرجی بەشداریکردن:

  1. بەکارھێنەرێک کە دەیەوێت بەشداری لە دەنگدان بکات پێویستە ڕێژەی ژمارەی بەشداریکردنی لە ٥٠٠ کەمتر نەبێت (ژمارەی دەستکارییەکان لەژێر ناوی وتار بن، و دەستکاری ئاسایی نەبن)

بەکارھێنەرانی بەشداریکەر پێویستە کەسی پاڵێوراو بناسنەوە و بزانن کە دەتوانێت و توانای بەرپرسیارییەتی ھەیە بۆ مافەکە.

مەرجەکانی خۆپاڵاوتن[دەستکاری]

  1. پێویستە مافی پاسدراوی خۆگەڕی ھەبێت
  2. بەکارھێنەرەکە بەلایەنی کەمەوە پێویستە تەمەنی ھەژمارەکەی یەک ساڵ بێت و چوار مانگ پێش پاڵاوتنەکە خاوەنی چالاکی بێت، بۆ ئەوەی دڵنیایی بکییەنەوە لە شارەزایی ئەودا.
  3. بەشداریکردن لە کارەکانی بەڕێوەبەرایییەتی: پاڵێوراو پێویستە بەشداریکردبێت لە کارەکانی بەڕێوەبەرایییەتی وەکوو جەنگان دژی خراپکاری، دەنگدان و وتووێژ، و مامەڵە لەگەڵ بەکارھێنەران، تاگی لەو پەڕانە دابێت کە شیاون بۆ سڕینەوە
  4. شارەزایییە لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا و چۆنییەتی بەرێوەچوونی ئینسایکلۆپیدیاکە.
  5. زمانی کوردی سۆرانی: بەکارھێنەر زمانی کوردی یان کوردی سۆرانی بەشێوەیییەکی باش دەزانێت، ئەمە بۆ ئەوەی بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ھەر بەکارھێنەرێکی پڕۆژەکە بکات کە تەنھا بە زمانی کوردی دەدوێت.

زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارھێنەر گرنگ نییە وەکوو نەتەوە، ھۆز، ڕەنگ، شوێنی لەدایکبوون، ناوچە، ناو، ڕەگەز، ئایین، تەمەن، ھیچ کێشەیەک نابێت گەر بەڕێوەبەر ھەبێت لە ھەمان نەتەوە، وڵات، تەمەن، ئایین، ڕەگەز.

سەرکەوتووبوونی کاندید[دەستکاری]

سێ مانگ بەڕێوەبەرایییەتی[دەستکاری]

  • پاڵێوراو پێویستە لە ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی خۆی بپاڵێوێت.
  • بە لایەنی کەمەوە ڕێگا بدات یەک ھەفتە کاندید بوونەکەی بەردەوام بێت
  • پێویستە کاندید وەڵامی دژایەتییەکان بداتەوە (گەر ھەبوو)
  • بۆ ئەم ماوە کورتە پێویستت بە دەنگی پشتگیری نییە، گەر دەنگی دژایییەتیت نەبوو، ئەوا دەتوانیت داوایەک لە مێتا بەرز بکەیتەوە یان داوا بکەیت بەرێوەبەرێکی شارەزا بیکات.

شەش مانگی بەڕێوەبەرایییەتی[دەستکاری]

  • پاڵێوراو پێویستە لە ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی خۆی بپاڵێوێت.
  • بە لایەنی کەمەوە ڕێگا بدات یەک ھەفتە کاندید بوونەکەی بەردەوام بێت
  • پێویستە کاندید وەڵامی دژایەتییەکان بداتەوە (گەر ھەبوو)
  • پێویستە بەلایییەنی کەمەوە ٣–٦ بەکارھێنەر بەشداری دەنگدانەکە بکەن
  • کاندید بەلایەنی کەمەوە لەم ٢–٤ دەنگە دوو لەسەر سێی پشتگیری دەھێنێت.
  • دواتر دەتوانیت داوایەک لە مێتا بەرز بکەیتەوە یان داوا بکەیت بەرێوەبەرێکی شارەزا بیکات.

بەڕێوەبەرایییەتی ھەمیشەیی[دەستکاری]

  • بە لایەنی کەمەوە ڕێگا بدات یەک ھەفتە کاندید بوونەکەی بەردەوام بێت
  • بەلایییەنی کەمەوە پێنج بەشداریکەر بەشداری لە دەنگدانەکەی دەکەن
  • کاندید بەلایەنی کەمەوە %٨٠ پشتگیری دەھێنێت.
  • ھەر دژایەتییەک پێویستە ڕوونکردنەوەی تەواوی بۆ بدرێت لەلایەن کاندیدەوە
  • دواتر دەتوانیت داوایەک لە مێتا بەرز بکەیتەوە یان داوا بکەیت بەرێوەبەرێکی شارەزا بیکات.

سەرچاوە یاسایییەکان[دەستکاری]