ویکیپیدیا:بەجێھێشتنی ویکیپیدیا
Jump to navigation
Jump to search
![]() | ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
![]() | ئەم پەڕەیە بە کورتی: بەکارھێنەرانی کە دەیانەوێ ویکیپیدیا بۆ ھەتاھەتایە بەجێبھێڵن، دەتوانن داوای سڕینەوەی پەڕەی بەکارھێنەر و وتووێژ و گۆڕینی ناوەکەی بەکارھێنەریان بکەن |
شێوازی باوی ڕۆیشتن لە ویکیپیدیا وەستانە لە بەشداریکردن لە پرۆژەکە. واتا ڕاگرتنی دەستکارییەکانە. لەوانەیە زۆرجار بەکارھێنەرێک بییەوێت دەستکارییەکانی نەناسرێتەوە لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت. لەو حاڵەتەدا دەتوانێت داوای سڕینەوەی پەڕەی بەکارھێنەر و وتووێژ و ناونانەوەی ھەژمارەکەی بکات. ئەم پرۆسەیە ١٠٠٪ ھەبوونی بەکارھێنەر لە ویکیپیدیا ناشارێتەوە، بەڵام دۆزینەوەی بەکارھێنەر زەحمەتتر دەکات. ئەم پرۆسەیە تەنھا لەکاتی داواکردنی بەکارھێنەر ئەنجام دەدرێت. زۆرجار ھەرژمارەکانی تر وەک خۆیان دەمێننەوە.