لێدوانی ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بێسەرچاوەیی[دەستکاری]

ھاوڕێیان، @Calak: @Pirehelokan: @Serchia: @Kushared: @ئارام بکر: و ھەموو ئەوانی تر: پێتان چۆنە «بێسەرچاوەیی» بکەینە پێوەرێکی سڕینەوەی خێرای فەرمی؟ بەپێی وپ:ژکز و وپ:سەلماندنیبوون ئەمە بە شتێکی پێویست دەزانم. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٢٢، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ، دەتوانم بڵێم زۆر پێویستیشە چوون تێبینیم کردووە بەشێکی فرەی وتارە نوێکان بەتایبەت ئەوانەی لەلایەن بەشێک لە بەکارھێنەرە نوێکانەوە دێنە دروستکردن تا ڕادەیەک بێسەرچاوەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٩، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

بەڕای من ھێشتا زووە چوونکە زۆرێک لەخەڵکی و بەکارھێنەرە سەرەتاییەکان نازانن ویکیپیدیا چۆن کاردەکات و چۆن تێیدا دەنووسرێت وە بڕوانن لە وپ:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن. دەکرێت چەند ڕؤژێکی ھەل بدرێتەوە بە نووسەر وە بزانێت کە ئەو پەیامەی خوێندۆتەوە کە وتارەکەی دەسڕدرێتەوە ئەگەر سەرچاوە زیاد نەکات. Kushared (لێدوان) ‏١٩:٢٧، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Kushared: بەڵام ئێستا بێت یان دە ساڵی تر بەکارھێنەری تازە ھەر بەکارھێنەری تازەیە و ناشکرێت ئێمە لەبەر ئەو ھۆکارە واز لەمە بھێنین بەڵکوو، دەتوانین لە ستوونی شرۆڤە نووسراوێک بنووسین کە بەکارھێنەرە تازەکارەکان نەتۆقێنی بۆ نموونە: (ئەم پێوەرە بەکارھێنەرە تازەکارەکان ناگرێتەوە مەگەر ئەوانەی ١٠٠ دەستکارییان ئەنجامدابێت ئینجا دەیانگرێتەوە) یاخود ھەر نووسراوێکی تر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٩، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
نازانم ئەمە چ پەیوەندییەکی بە تۆقاندنی بەکارھێنەرە نوێکانەوە ھەیە؟ من دەڵێم بکرێتە پێوەری سڕینەوە. خۆ ناکرێ ھەر لەبەر ھەمان ئەو بەکارھێنەرانە پێوەرەکانی کە ئێستا ھەن لابەرین. ئێمە ئینسایکلۆپیدیایەک دەبەین بەڕێوە، بۆیە دەبێت زانیارییەکان ھەموو سەرچاوەدار بن وەک ئارام بکر وتی. و لەوە ئەچێت ئاگادار نەبیت کە پەیام دادەنەێت لەسەر پەڕەی لێدوانی ھەموو ئەو بەکارھێنەرەی کە وتارەکانیان بۆ سڕینەوە ھەڵبژێردراوە بەھەرحاڵ.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٠٨، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
ئەوەی وتارێک سەرچاوەی نەبێت، نابێ بە بەڵگە بۆ سڕینەوە. لەگەڵ ئەوەش نیم کە خۆمان ئەو بڕیارە بدەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٣٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Pirehelokan: بەخێر دەبێت. وتارێک کە سەرچاوەی نەبێت لە ڕووانگەی خودەوە نووسراوە و بەپێی وپ:تسق و وپ:ژکز و وپ:دسب ئەمە نابەجێیە، لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش وتارەکان لەبەر ھەمان ھۆکار دەسڕدرێنەوە. سەرچاوەکانی ویکی دەبێت ھی لایەنێکی سێیەم و سەربەخۆ بێت نەک قسەی خۆت.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٤٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
لە ویکی ئینگلیزیدا بێسەرچاوەیی پێوەری سڕینەوەی خێرایە؟! باوەڕ ناکەم شتی وا بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠١، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Calak: بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، بەڵێ. من وتارێکم دروست کرد وەختی خۆی سەرچاوەشم بۆ دا وتیان سەرچاوەکان لاوازە، کردیانە درافت و دواتریش درافتەکەیان سڕییەوە: en:The Paper Melody. ئێستاش کە en:Wild Fire (band) دەنووسمەوە بە حاڵێک سەرچاوەی بۆ پەیدا دەکەم. ئێستا من دەڵێم با بێسەرچاوەیی بکەینە پێوەرێک تاوەکوو ویکی کوردی زیاتر جێی باوەڕ بێت و شتی بێسەرچاوە و بەدواداچوونی سەرەتایی لەژێر دەستمان دەرنەچێت.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٠٨، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Épine:، ھەڤاڵ، دانانی سەرچاوەی لاواز شتێکە و دانەنانی سەرچاوە شتێکی تر. بۆ نموونە عەرزت دەکەم: ئەگەر ئەمڕۆ کەسێک لە ویکیی سۆرانیدا وتار بنووسێت بۆ زادە یا یۆیۆ ما یا en:Statistical classification بنووسێت و سەرچاوەشی بۆ دانەنێت نابێت بسڕێتەوە. چون ھەموومان دڵنیاین سەدان سەرچاوەی سەربەخۆ باسی ئەم کەسایەتییانە یا ئەم چەمکانەیان کردووە. بەڵام ئەگەر کەسێک لە ویکیی ئینگلیزیدا وتارێک بنووسێت سەبارەت بە شێخ شەھابەدین کاکۆزەکریایی یا fa:آینه و شمعدان بنووسێت بە ئیحتماڵی زۆر دەسڕێتەوە. چون ئەم کەسایەتی یا کانسێپتانە لە سەرچاوەی سەربەخۆی پڕژماردا نەھاتوون. بۆیە تاگی ناگرنگ بوونیان لێ دەدرێت. ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کلتووری بندەست بوون کە نامەوێ لێرە باسی بکەم. ھیوادارم تێگەشتبێتی لە قسەکانم. تەنانەت لە ویکییە گەورەکاندا زۆر جار بەکارھێنەران ھان دەدرێن کە سەرچاوەکانیان بە زمانی ویکییەکە ببێت کە خوێنەران بتوانن سوودی لێوەربگرن، بەڵام لە ویکیی سۆرانیدا ئەوەشمان بۆ دەست نادات، چون ڕاستییەکەی سەرچاوەی سۆرانیشمان زۆر کەمە. پارەکە لە ھەرێمی کوردستان 300 کتێبی کوردیی تازە چاپ بووە. لە ئێرانیش لەوە کەمتر نەبێ زیاتر نیە! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٧، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
ئەگەر سەرچاوەی لاواز شایستەی سڕینەوە بێت چۆن وتارێک کە ئەسڵەن ھەر ھیچ سەرچاوەیەکی نەبێت، ئەگەر لاوازیش بێت، چۆن شایستەی ئەوەیە بمێنێتەوە؟--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
و ئەگەر ئێستا من وتارێکی بێسەرچاوە لەسەر کەسایەتییەک بنووسم و ھەمووی قسەی خۆم بێت، تۆ چۆن ئەزانیت؟ چەندین وتاری بێسەرچاوەمان ھەیە، خۆت دەتوانی چێکی یەک بە یەکیان بکەیت!؟ زیادنەکردنی بێسەرچاوەیی بۆ پێوەرەکە لە خراپە زیاتر ھیچ بۆ ویکیپیدیای کوردی ناھێنێت.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٢، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Épine:. لە قسەکەم تێنەگەشتی ھاوڕێ. سەرچاوەی لاواز بەو مەرجە شیاوی سڕینەوەیە کە تەنیا سەرچاوە بێت بۆ ئەو وتارە. واتە لە ڕاستیدا سەرچاوەی بڕواپێکراوی سەربەخۆ بوونی نەبێت بۆ وتارەکە. لەو حاڵەتەدا دەتوانین ئەو حوکمە بدەین کە وتارەکە دەربارەی کەسایەتی یا کانسێپتێکی گرنگ نیە، بۆیە لە سەرچاوەکاندا نەھاتووە. ئەو سڕینەوەیە بە ھۆی ناگرنگییەوەیە نەک بێسەرچاویی. نموونەیەکی تر: ئەگەر وتارێک بنووسرێت بۆ کەسایەتییەک کە تەنیا سەرچاوەکەی ئەم کتێبە بێت: «کاروانی پێنووس، شاعیران و نووسەرانی مەریوان و ھەورامان» یا تەنیا سەرچاوەکەی ئەم کتێبە بێت: "یادی شاعیرانی کورد: حامید حیسامی" و ئەو کەسایەتییە لە سەرچاوەی تردا نەبێت، من دەیسڕمەوە. گوێش نادەم بەوەی یەک یا دوو سەرچاوەی ھەیە (کە کتێبن و بە کوردیشن). چون ئەو دوو کتێبە ناوی زیاتر لە چەند ھەزار کەسایەتییان ھێناوە وەک شاعیر کە زۆرێکیان تەنانەت دەفتەرە شێعرێکیشیان بڵاو نەکردووەتەوە! بۆیە سەرچاوەیەکی لاوازن و ئەگەر تەنیا بەڵگەی وتارێک ئەو کتێبە بێت من دەیسڕمەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠١، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
ئێستا بەپێی ئەو قسەیەی تۆ دەیکەی شاسوار عەبدولواحید دەبێت بسڕدرێتەوە، بەڵام ٨٥٢ وتاری بێسەرچاوە دەتوانن بمێننەوە. من ھەرگیز لەگەڵ ئەمە نیم.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Épine:، ئەگەر وتارەکە "قسەی خۆی بێت" و ناڕاست بن و وتارەکە بەتەواوی ناڕاست بێت ئەشێ بسڕێتەوە چون ھەر ئیستەش پێوەرمان بۆ سڕینەوەی ناڕاستی بوونی ناوەرۆک ھەیە. بەڵام ئەگەر تەنیا یەک یا دوو ڕستەیە کە گومان لێکراوە دەکرێ بە تەگی ژێدەر خوێنەران ئاگادار بکرێنەوە. ئەگەر دروست نەکرا ئەو یەک دوو ڕستەیە بسڕێتەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٧، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
دەی لایەنی کەم با بکرێتە پێوەرێکی {{پێشنیاری سڕینەوە}} ئەگەر بۆ ئەمە بە شیاو نایبینن!--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
وتارێک بێبایەخ بێ لە پێوەرەکاندا ھەیە ڕاستەوخۆ دەتوانی بیسڕییەوە و کێشەیەک نییە. بەڵام وەک پیرەھەڵۆی ئاماژەی پێکرد بێسەرچاوەیی ڕێگە دەدا وتاری ھەر چی کەسایەتی گەوەرەی دنیای ئەگەر سەرچاوەی نەبێ بیسڕییەوە! سیاسەت ئەمەیە وتارێک سەرچاوەی نییە بەربژاری بکەی بۆ سڕینەوە ئیتر بەکارھێنەر دوای ھەفتەیەک چاکی نەکرد دەتوانی بیسڕییەوە؛ تەواو.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١١، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Épine:، ئەگەر وتاری شاسوار عەبدولواحید یا ھەر وتارێکی تر گووگڵ بکەیت و ئەنجامێکی وەھای نەبێت و لە سەرچاوەکانی تریشدا ناوی نەبێت، ئەشێ بسڕێتەوە. بەڵام وائەزانم ئەو نموونەیە ھێناتەوە باش نەبوو، چون وابزانم ئەو کەسایەتییە لە کۆمەڵگە و سیاسەتی باشووردا کەسایەتییەکی گرنگ بێت. وتم ئەگەر وتارەکە ناگرنگ بێت و ناوی لە سەرچاوەکاندا نەبێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٢، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Calak: بێزەحمەت بەستەر دابنێ بۆ ئەم سیاسەتە، یان وابزانم باسی سیاسەتەکەی پێشنیاری سڕینەوەت کرد.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
@Épine:، ئەو لیستەی داتناوە ھەندێکی وتاری زۆر گرنگن و شیاوی سڕینەوە نین. بڕێکی با. بە گشتی لەگەڵ ئەوە ھەم کە پاڵیسیی سەختگیرانەمان ببێت بۆ وتارەکان لە داھاتوودا. ڕەنگە ئەو تاگی پێشنیاری سڕینەوەیە خراپ نەبێت. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
بەڵی ئەمەتا: en:Wikipedia:Proposed deletion.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٣، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
خۆشمان ئەمەمان ھەیە و ئەمە دەزانم، وپ:سپ. من کە ئەمەم پێشنیار کرد مەبەستم لە سڕینەوەی خێرا بوو نەک پێشنیارکراو. بەس مادام ئەوە بە گونجاوتر دەبینن وای لێ دەکەین.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٠٧، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
بەڵێ پێشنیارەکە گونجاوترە کابرا بزانێ کێشەکە چییە زوو وتارەکەی لێ نەسڕینەوە بەشکم نەزانی دەبێ سەرچاوە دابنرێ بەڵام ئاوا وەختی دەبێ کێشەکە چاک کا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٥، ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

ڕگاکانی تری سڕینەوە[دەستکاری]

قودرەت لەمە تێناگات.

لێدوانی سڕینەوە ئاساییترین شێوازی ئەنجامی کردەوەی سڕینەوەیە.
سڕینەوەی پێشنیاریی، بۆ پاڵێوراوکردنی بێکێشە بۆ سڕینەوە.
کردەوەی نووسینگە، بۆ سڕینەوەی زۆر گرینگ، زۆر بەخێرایی کە ئەگەر نەکرێت کێشەی یاسایی دروست دەبێت، نووسینگە بۆ خۆی ھەوڵی دەدات.

بە کوردی نوسراوە؟ یاساکان ئەبێ ڕوون و سەرچاوەدار بن، دەنا تاگی سخ لێدرێ باشترە. هیوا (لێدوان) ‏٠٢:٢٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

@هیوا: ڕێگەیەکی تر ھەیە بۆ سڕینەوە کە نە وەک پێشنیاری سڕینەوەیە و نە وەک سخ، پەڕەکە لەژێر پەڕەیەکی وپ دروست دەکرێت و وتووێژی سڕینەوەی لەسەر دەکرێت. واتا بە یەکدەنگیی کۆمەڵگە بڕیاری سڕینەوە دەدرێت، ئەمە بۆ حاڵەتێکە ئەگەر نە پس و نە سخ شیاو نەبوون. من لەگەڵ ئامرازی توینکڵ ئەمە دێنمە ویکی کوردی چوون ھێشتا بەکار نایەت، ئامرازەکەش ھێشتا لەژێر بەرھەمھاتنە. ئەوی تریشیان بۆ ئەوەیە ویکیمیدیا خۆی بڕیاری سڕینەوە بدات لەو حاڵەتەدا پەڕەکە دەبێت بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. زیاتر بۆ ویکی ئینگلیزییە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٠١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)