ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپیدیا شیکاریی سەرەتایی بڵاوناکاتەوە. وشەی "شیکاریی سەرەتایی" ئاماژە دەکات بە کەرستەی وەک ڕاستییەکان، ئایدییاکان و چیرۆکەکانی وا پێشتر لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراودا بڵاونەکراوەتەوە. ھەروەھا ئاماژەیە بە ھەرجۆرە شیکردنەوە یان کۆڵینەوەی ویکیپیدیەنەکان لەسەر کەرستە بڵاوکراوەکان؛ بە شێوەیەک کە ئەو شیکردنەوە پێشکەوتووتر بێت لە شیکردنەوەی خۆدسەرچاوەکانی وەرگرتنی ئەو کەرستە.

ئەمە بەو مانایە دێت کە ھەر کەرستەیەکی کە زیاددکرێتە سەر وتارەکان، دەبێ بتوانرێ بلکێنرێت بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە. ڕێبازی سەرچاوە، سەلماندنیبوون، نەک ھەر دەڵێت کە سەرچاوە دەبێ ھەموو بەشەکانی نووسراوەکە، واتە ھەرشتێک ئەگەری کێشە و ناکۆکی ھەیە لەسەری لەخۆبگرێت، بەڵکوو دەبێ ئەوانەی کیشەشیان لەسەر نییە لەخۆ بگرێت. ئەوە کە "پاریس پایەتەختی فەڕەنسایە" پێویستی بە سەرچاوە نییە لەبەر ئەوەی کەسێک کێشەیەکی نییە سەبارەت بەمە و ئاشکرایە، بەڵام دەزانین کە سەرچاوەیەک سەبارەت بەم ڕستەیە ھەیە. ئەگەر سەرچاوەیەک سەبارەت بە کەرستەیەک ھەبوونی نەبێت و ھەوڵ بدەی زیادی بکەیتە سەر ویکیپیدیا بەوە دەلێین "شیکاریی سەرەتایی". بۆ ئەوەی نیشان بدەیت کە ناتەوێ شیکاریی سەرەتایی زیادبکەی، دەبێ بتوانی ئاماژە بکەی بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، پێوەندی ھەبێت بە بابەتی وتارەکە و ڕاستەوەخۆ، پشتیوانی بکات لە ناوەڕۆکی وتارەکە.

"شیکاریی سەرەتایی قەدەغە" لەگەڵ بێلایەنی ڕوانگە و سەلماندنیبوون، لە ڕێبازە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکن لە ویکیپیدیادا کە جۆرایەتی و چۆنییەتیی کەرستەی گونجاوی وتارەکان نیشان دەدەن. لەبەر ئەوەی ئەم ڕێبازانە شان بەشان پێکەوە کار دەکەن، دەبێ ھەرسێ پێکەوە بەرچاو بگیرێن.

سەرچاوەکان

لە نووسینی وتارێکی زانستنامەییدا ڕاگرتنی مەرجەکانی ڕێبازی ناوەڕۆک دەوری سەرەکی ھەیە. باشترین ڕێگە بۆ ھەوڵی نووسینی وتارێکی وەھا، کۆڵینەوەیە لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکان لەسەر بابەت و نووسینی پوختەی زانیارییەکان لە زاری خۆتەوەیە؛ بە شێوەیەک کە ھەر وتە یان ڕوانگەیەک لکێندرابێت بە سەرچاوەیەکەوە کە ئەوی دەربڕیوە. وتەکان دەبێ بە شێوەیەک کورتکرێنەوە کە ماناکەیان نەگۆڕێ و تووشی لێڵبوون نەبن. وریابن مەبەستی سەرچاوەکان نەگۆڕن؛ بە کورتی: پێبەندی سەرچاوەکان بن.

ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە نەبێت، بۆ کەرستە یان بابەتێک، ئەو نووسراوە نابێ بێتە ناو ویکیپیدیاوە.

سەرچاوە بڕواپێکراوەکان

ھەر نووسراوەیەک کە کێشەی لێ سازبێت یان ئەگەری سازبوونی کێشەی ھەبێ، دەبێ بە سەرچاوەی بڕواپێکراو پشتیوانی بکرێت. ئەو نووسراوەنەی کە سەرچاوەیان نییە، وەک شیکاریی سەرەتایی بەرچاو دەگیرێن. تەنھا رێگە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە نووسراوەکەت لێکۆڵینەوەی سەرەتایی نییە، ئەوەیە کە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە کە ھەمان کەرستەی لەخۆ گرتبێت. تەنانەت ئەگەر بۆ نووسراوەکە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی باشت ھەبێ بەڵام، نووسراوەکەی تۆ و مەبەستی سەرچاوەکە یەک نەبن و نووسراوەکەت ڕاستەوخۆ و ئاشکرا لە لایەن سەرچاوەکەوە پشتیوانی نەکرێت، گومانی شیکاریی سەرەتایی دەکرێت لە نووسراوەکەت.

بە شێوەی گشتی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان ئەمانەن: چاپەمەنییەکان بە پێداچوونەوەی تاکەوە و کتێبەکانی بڵاوکراوەی زانکۆکان؛ دەقی بڵاوکراوەی زانکۆکان؛ گۆڤارەکان، چاپەمەنییەکان و کتێبەکانی وا لەلایەن دەستگایەکەی ناوداری چاپەمەنی بڵاوکراوەتەوە؛ و ھەروەھا ڕۆژنامە گشتییەکان. وەک یاسایەکی نەنووسراو، ھەرچی بەشداری جەماوەر لە ڕاستاندنی نووسراوکان و ھەڵسەنگاندن لەگەڵ ڕاستی ڕووداوەکانی نووسراوە لە سەرچاوەیەکدا زیاتر بێت، ئەو سەرچاوە بڕواپێکراوتر دەبێت. بڵاوکراوە خۆییەکان چ چاپەمەنی و چ سەرھێڵ وەک بڕواپێکراو بەرچاوناگیرێن، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە سەرچاوەکانی خۆبڵاوکراوە.

بەکارھێنانی سەرچاوەکان

ئەو زانیارییانەی لە وتارەکەدا ھاتوون دەبێ بە ئاماژە بە سەرچاوەی وەرگرتنیان، ڕاستاندن بکرێن. دیتانەی وتار بە تەواوی نابێ لەسەر وتەی بێ پێوەندی یان ناڕوون بنووسرێت؛ یان لەسەر وتەیەکی کاتی. ئەو وتانەی کە چەن مەنا و گەیاندنیان ھەیە دەبێ بە باشی و بە وردی ئاماژە بە سەرچاوەیان بکرێت یان یەکسەر لە نووسینیان پارێز بکرێت. گرینگە کە ئاماژە بە سەرچاوە ھەم بۆ ناوەڕۆکی وتار بێت و ھەم بۆ بابەتی وتار.

سەرچاوە سەرەکییەکان و ئاستەکانی دواتر

بە پێی ئاستی گرینگی و شێوەی ھەڵسوکەوت لەگەڵ سەرچاوەکانی وەرگرتنی زانیاری، سەرچاوەکان بۆ بەکارھێنان لە ویکیپیدیا دابەش دەکرێن بە سەرچاوە سەرەکییەکان، سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم و سەرچاوەکانی ئاستی سێھەم.

  • سەرچاوە سەرەکییەکان زۆر نزیکن بە ڕووداوەکە و زۆربەی کاتەکان کەسێکە دەینووسێت کە ڕاستەوخۆ تێکەڵە بە ڕووداوە و بابەتەکە؛ یان دەتوانێ زانیارییەکی نوێ و گرینگ لە ناوەندی ڕووداوەکە بدات، بەشێک لە مێژوو، بڕیارێکی ڕامیاری و ھتد. نووسراوەکانی شایەتی ڕووداوێکی ھاتووچۆ، دەتوانێ سەرچاوەیەکی سەرەکیی بێت بۆ وتاری ئەو ڕووداوە. بەڵگە مێژووییەکان وەک دەفتەری بیرەوەرییەکانی کەسایەتییەکان دەتوانێ سەرچاوەی سەرەکی بێت. نووسراوەکانی پسپۆڕێک سەبارەت بە تاقیکردنەوەیەک کە خۆی کردوویە سەرچاوەی سەرەکییە.
ڕێبازی ئێمە: سەرچاوە سەرەکییەکان کە وەک بڕواپێکراو بڵاوکراونەتەوە دەتوانن لە ویکیپیدیا بەکاربێن، بەڵام بە وریایی، چون بە ئاسانی تووشی بەکارھێنانی نابەجێ دەبن. ھەرجۆرە شیکردنەوە و شەرحێک لەسەر سەرچاوەیەکی سەرەکی، پێویستی ھەیە بە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی دیکە لە ئاستی دووھەمدا بۆ ئەو شەرحە. سەرچاوە سەرەکییەکان تەنھا دەبێ بۆ دانانی وتە یان ڕوانگەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەکاربێن، بە شێوەیەک ھەرکەسێکی کە وتارەکەی خوێندەوە و دەستی بە سەرچاوەکە گەیشت بتوانێ ڕاستاندنی بکات. تکایە شیکردنەوە، شەرح و لێکدانەوە لەسەر کەرستەکانی سەرچاوە سەرەکییەکان مەکەن. گشت وتارێک لەسەر بنەمای سەرچاوەیەکی سەرکیی دامەنێن.
  • سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم ئەوانەن کە تەنھا ھەنگاوێک لە سەرچاوە سەرەکییەکان دوورن. ئەوانە بڕوایان بە سەرچاوەی سەرەکیی خۆیان ھەیە و لەسەر ئەوە لێکۆڵینەوە یان بڕوای خۆیان دەنووسن. بۆ نموونە کاتێ گۆڤارێک پیاچوونەوەیەکی نووسراوەکانی پسپۆڕێک دەکات کە تاقیکردنەوەیەکی کردووە (لە سەروەوە باسیکرا) ئەوە دەبێتە سەرچاوەی ئاستی دووھەم.
ڕێبازی ئێمە: ویکیپیدیا زۆربەی کاتەکان بڕوادەکات بە سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم. ئەو وتارانەی لێکۆڵینەوە، باس یا ڕوانگەیەک پێشکەش دەکەن دەبێ ئاماژەیان ھەبێت بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوەی ئاستی دووھەم.
  • سەرچاوەکانی ئاستی سێھەم ئەو بڵاوکراوانەی وەک زانستنامەکانن کە بە شێوەی گشتی پوختە و کۆگای زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئاستی دووھەمن. ویکیپیدیا خۆشی سەرچاوەیەکی ئاستی سێھەمە.
ڕێبازی ئێمە: سەرچاوکان ئاستی سێھەم کە بڕواپێکراو و بڵاوکراوەن، دەتوانن بۆ تەواوکردنی ئاماژە بەسەرچاوەی وتارەکان بەکاربێن؛ لەبەر ئەوەی بەشێک لە زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئاستی یەکەم و دووھەمی بە شێوەی پوختە تێدایە.

تێکەڵکردنی کەرستە بڵاوکراوەکان

کەرستەکان لە چەن سەرچاوەوە تێکەڵ بەیەک مەکەن بۆ گەیشتن یان گەیاندنی مەبەستێک کە لە ھیچ کام لە سەرچاوەکاندا بە ئاشکرایی باسی نەکراوە. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە دەڵێت A و سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی دیکە دەڵێ B، ئەوانە لە وتارەکەدا تێکەڵ بەیەک مەکەن و دەرەنجام بگاتە C کە لە ھیچ یەک لە دوو سەرچاوەکەدا ئاماژەی پێنەکراوە. ئەمە تێکەڵکردنی سەرچاوە بڕواپێکراوەکانە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نوێ ئەمە خۆی نموونەیەکە لە شیکاریی سەرەتایی. "A و B، بۆیە C" تەنھا کاتێک گونجاوە کە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ڕاست ھەمان شتی باس کردبێت.

  • نموونەیەکی ساکار لە تێکەڵکردنی زانیاریی سەرچاوەکان:
ئامانجی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھانییە. بەڵام لەکاتی دامەزرانیەوە تا ئێستا ١٦٠ شەڕ ڕووی داوە لە سەرانسەر جیھاندا.

ئەگەرچی یەکەیەکی ڕستەکانی ئەم دەقە ھەریەک لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە وەرگیراون و ڕاستیین، بەڵام ئەم دەقە دەڵێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەقامگیرکردنی ئاشتی جیھاندا سەرکەوتوو نەبووە. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ئاماژەی بەم مەبەستە دواییە نەکردبێت ئەوە دقەکە دەبێتە شیکاریی سەرەتایی. ساکارە بە تێکەڵکردنی ھەر ئەم ڕستانە، بگەیینە مەبەستێکی دژ بەو دەقە. لە نەبوونی سەرچاوەدا کەرستەکان دەبنە ھۆی ڵێڵبوون:

ئامانجی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھانییە و لەکاتی دامەزرانیەوە تا ئێستا ١٦٠ شەڕ ڕووی داوە لە سەرانسەر جیھاندا.
  • ئێستا نموونەیەکی نەختێ دژوار لە تێکەڵکردنی سەرچاوەکان کە لە وتارێکی لە ویکیپیدیاوە گیراوە و کێشەیەکە بەینی دوو نووسەر. بڕگەی یەکەم باش نووسراوە و بەباشی ئاماژە بەسەرچاوەی ھەیە:
بەرھەم دەلێت چالاک بە کۆپیکردنی سەرچاوەکانی کتێبی کەسێکی دیکە تاوانی دزیەتی وێژەیی کردووە. بەڵام چالاک لە وەڵامدا دەڵێت کە بەکارھێنانی کتێبی کەسێکی دیکە بۆ دوزینەوە سەرچاوەکان لە کۆمەڵگای لێکۆڵەرەکان گونجاو و باوە.

ئێستا لە دوای ئەمە کەسێک شیکاریی سەرەتایی خۆی زیاددەکات:

ئەگەر ئەوەی چالاک دەیڵێت ڕاست بێت، ئەوە دژی ڕێبازی گونجاوی زانکۆی ھارواردە، کە لە دەفتەری دەستکاری "نووسین بە سەرچاوەکان"دا باسی کردووە؛ ئەگەرچی لەو دەستکارەدا ئەو کارە بە دزیەتی وێژەیی ناو نەبراوە. دزیەتی وێژەیی بەکارھێنانی زانیارییەکان، ئایدیاکان و وشەکانی سەرچاوەکان بێ ئاماژەکردنیانە.

بڕگەی دووھەم شیکارییەکی سەرەتاییە، لەبەر ئەوەی ڕوانگەی بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیایە، کە تێیدا بە پێی باسکردنی مانای دزیەتی وێژەیی نیشاندەدات کە چالاک تووشی تاوانی دزیەتی وێژەیی نەبووە. بۆ ئەوەی ئەم بڕگەیە لەو کێشە ڕزگاری بێت و بە پێی یاساکان بێت، سەرچاویەکی بڕواپێکراو پێویستە کە بەڕوونی ئاماژە بکات کە بۆ نموونە لێرەدا "بە پێی ڕێبازەکانی دەستکاری نووسین بە سەرچاوەکانی زانکۆی ھاروارد، کردەوەی چالاک، دزیەتی وێژەیی نییە". پوختەی باسەکە، ھیچ ڕوانگەیەک و دەرەنجامێک نابێ زیاد بکرێتە سەر کەرستەکانی سەرچاوەکان.