ویکیپیدیا:لاساییکردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لاساییکردنەوە لە ویکیپیدیادا، لەبەرگرتنەوەی بیرۆکەی کەسێکی تر و بەکارھێنانێتی وەک ئەوەی بەکارھێنەر خۆی دایھێنابێت. لە ویکیپیدیادا ھەرچەندە ئەمە نایاساییە، سێ سیاسەتی سەرەکی ھەن، کە دووان لەوان وا دەکات خەڵکی لە لاساییکردنەوە نزیک ببنەوە، ئەو دووانەش پێکھاتوون لە: توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە، لەگەڵ سەلماندنیبوون. ئەمە واتا ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت سەرچاوەی باوەرپێکراویان ھەبێت بۆ پشتڕاستبوونەوەی زانیارییەکان. زۆرکەس لەم سیاسەتانە ھەڵە تێدەگەن و دەچن دەقی سەرچاوەیەکی تر دەھێنن و لە ویکیپیدیا دایدەنێنەوە. ویکیپیدیا ماڵپەڕێکی ئاوێنە نییە تاکو دەقی سەرچاوەکانی تر بشکێنێتەوە، ھەروەھا لەبەرگرتنەوە لە ماڵپەڕەکانی تر قەدەغەیە. ھەمیشە ئەوەتان لەبیر بێت کە لاساییکردنەوە و پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە یەک شت نین. ھەندێکجار ئەگەر ئاماژەش بە سەرچاوە درابێت بەڵام ناوەرۆکی بەکارھێنراو مافی پارێزرابێت، ئەمە دەبێتە پێشێلکردنی مافەکانی لەبەرگرتنەوە.