ویکیپیدیا:بووکەڵەکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بەکارھێنانی چەند ھەژمارێک بە یەکەوە لە ویکیپیدیا بە بووکەڵەکاری ناودەبرێت. زۆرجار ئەو ھەژمارانەی بۆ بووکەڵەکاری دروست دەکرێن بۆ ھەڵخەڵەتاندنی بەکارھێنەرانی تری ویکیپیدیا، پشتگیریکردنی خوود، تێکدانی دەنگدانەکان، یان بەکارھێنانی نەشیاوی تر بەکاردێن. داواکراوە لە ھەموو ئەو کەسایەتییانەی بەشداری لەم پرۆژەیە دەکەن کە تەنھا بە یەک ھەژمار بەشداری بکەن. بەکارھێنانی یەک ھەژمار یارمەتی دروستیی ئامارەکانی ویکیپیدیا و دانەپاڵەکان ژمارەی دەستکارییەکان دەدات. لەوانەیە لە چەند حاڵەتێکدا بەکارھێنانی زیاتر لە یەک ھەژمار بە مەبەستی ڕاگرتنی ویکیپیدیا و باش بەکارھێنان ڕێگەپێدراو بێت.

بووکەڵەکاری دەکرێت بە چەند شێوەیەک ئەنجام بدرێت:

  • چوونە دەرەوە لە ھەژمار تا لە ڕێی ناونیشانی ئای-پی دەستکاری ڕووخێنەر ئەنجام بدرێت
  • دروستکردنی ھەژماری نوێ و بەکارھێنانی بۆ خراپکاری تا لە ئاشکارابوون پارێزراو بیت (بەڵام ھەر ئاشکرا دەبێت)
  • بەکارھێنانی ھەژماری یەکێکی تر
  • ھێنانەوەی ھەژماری کۆن و فەرامۆشکراو
  • داواکردن لە ھاوڕێکان بۆ دروستکردنی ھەژمار بۆ پشتگیریکردن

بووکەڵەکاری بە مەبەستی خراپ لەوانەیە ببێتە ھۆی:

  • بلۆککردنی ھەژمار
  • بەربەستنی ھەژمار
  • بەربەستنی ناونیشانی ئای-پی بەکارھێنراو لە سەرانسەری پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا بۆ ڕێگری لە خراپکاری لە داھاتوودا
  • خستنەڕووی کەسایەتی خراپکار بۆ کۆمەڵگەکە تا کە بینرایەوە لای بەڕێوەبەران سکاڵای لێ بکرێت

ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانەوێت بۆ مەبەستی باش زیاتر لە یەک ھەژمار بەکار بھێنن، پێویستە لەسەر پەڕەی بەکارھێنەری ھەردوو ھەژمارەکە ئاماژە بەوە بدات کە فڵان ھەژماری تریش بەکار دەبات.