ویکیپیدیا:ڕێساکانی پەڕەی وتووێژ

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئامانجی لاپەڕەی لێدوانی ویکیپیدیا پێک‌ھێنانی شوێنێکە بۆ وتووێژ و لێدوان سەبارەت بە وتاری پەیوەندی‌دار. لاپەڕەی لێدوانی وتارەکان بە ھێچ شێوە نابێ بۆ دەربڕینی بیر و ڕای تاکەکەسی بەکار بێت.

لە بەنرخترین شتەکان لە لاپەڕەکانی لێدوان، پەیوەندی‌کردنی بەکارھێنەران پێکەوە و ڕێز گرتن لە یەکترینە. ئەو لیستەی خوارەوە بۆ یارمەتی بەکارھێنەرانە تا ھەرچی باشتر بەشداری لاپەڕەکانی لێدوان بکەن.

خاڵە ناوەندییەکان

سیاسەتی ڕاگریی ویکیپیدیا

ئەو سیاسەتانەی وا دانراوە بۆ وتارەکان لە ویکیپیدیادا (ئەگەرچی نە بەو بەربڵاوییە) بۆ لاپەڕەکانی لێدوانیش ھەر ھەیە؛ وەک بڕواپێ‌کراو بوون، بێ لایەنانە بوونی ڕوانگەکان و باس نەکردنی لێکۆڵینەوەکانی بەکارھێنەر خۆی. ئەڵبەت لە لاپەڕەکانی لێدوان، ڕێگە دراوە باس بکرێت، پێشنیار بدرێت و لە زانیارییەکانی خۆی بەکارھێنەر کەڵک وەر بگیرێت، بەڵام دەبێ لە ھەمووی ئەوانەدا ئامانجی وردبوونەوە لە بابەتی وتارەکە لەپێش‌چاو بگیرێت. بەڵام زۆر جار پەڕەی لێدوان بۆ باس‌کردنی بابەت‌ھایەک بەکار دەبەن کە ڕیکەوتنێکی نییە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا.

بە تایبەت سەرنجتان ڕادەکێشین بۆ ژیاننامەی کەسایەتیە زیندووەکان:

دەستکاری‌کەران دەبێ ھەرجۆرە شتێکی نێگەتیڤ سەبارەت بە کەساییەتیە زیندووەکان کە سەرچاوەی ڕوونی نییە یا لە سەرچاوەیەک گیراون کە بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بڕواپێ‌کراو نیە یان شەرحێکی گۆماناوی لە سەرچاوە بێت، لابەرن.

چۆنییەتی بەکارھێنانی پەڕەی لێدوانی وتارەکان

  • پەیوەندی‌کردن: ئەگەر سەبارەت بە شتێک گۆمانت ھەیە و ئەرخەیان نیت، ھەوڵ بدە ئەوانی دیکە تێ بگەیەنیت تاکوو بە بەش‌کردنی زانیارییەکانیان لەگەڵ تۆدا ببنە ھۆی ڕوون‌بوونەوەی باسەکە. دۆستانەبوون یارمەتیت دەدا بۆ ئەوە. بەسوود دەبێت ئەگەر ڕوانگەی خۆت شی بکەیتەوە؛ ئەوە بێ‌سوود دەبێت ئەگەر بتەوێ بیر و ڕای خۆت بسەلمێنی بێ شی‌کردنەوەی. شی‌کردنەوە یارمەتی دەدات بۆ باشتربوونی پەیوەندی و ڕێکەوتن.
  • مانەوە لەسەر بابەت: لاپەرەی لێدوان بەتایبەت دانراوە بۆ لێدوان سەبارەت بەو وتارە؛ نەک بۆ وتووێژی بەربڵاو سەبارەت بە سەردێڕی وتارەکە. باشتر وایە سەبارەت بە باشترکردنی وتارەکە لێدوان بکرێت. وتووێژی بێ‌پەیوەندی ئامادەن بۆ سڕینەوە.
  • چاکە بکە: لاپەڕەی لێدوان دەبێ وەک ڕێگەیەک بۆ باشترکردنی وتارەکە بەکاربێت. نەک بۆ ڕەخنەگرتن لە نووسەری وتارەکە یان جوداکردنەوەی ڕای گشتیی سەبارەت بە بابەتەکە. ئەوە بە تایبەت لە لاپەرەی لێدوانی ژیاننامەی کەسایەتیە زیندووەکان گرینگە. بەڵام ئەگەر بە ھەرشێوە پێت وایە شتێک ھەڵەیە، باسی بکە و پێشنیارەکان ئەوانی‌تریش وەرگرە.
  • بەڵگە بێنەوە: لاپەڕەکانی لێدوان مەکۆیەک نین بۆ بەکارھێنەران بۆ دەربڕینی ڕوانگەی خۆیان سەبارەت بە ناکۆکییەکانیان. بەڵکوو مەکۆیەکە بۆ لێدوان سەبارەت بەوەی چۆن ڕوانگەیەکی جیاواز، لە سەرچاوەیەکی دووھەمەوە بێننە ناو وتارەکە؛ بەو جۆرە لە کۆتایی‌دا وتارەکە دەبێتە نووسراوەیەکی بێ‌لایەنانە کە ھەموو ڕوانگەکانی لەخۆ گرتووە.
  • لەگەڵ ڕاستییەکان ھەڵسووکەوت بکە: لاپەڕەی لێدوان باشترین شوێنە بۆ باس لەسەر بڕواپێ‌کراوبوونی سەرچاوەیەک؛ وەک داواکردنی یارمەتی بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان و ھەڵسەنگاندی ئەو ڕاستیانەی دژ بە یەکن، لە سەرچاوە جیاوازەکان. داواکردنی سەرچاوەیەکی بڕواپێ‌کراو باشترە لە لێدوانی دژ بە وتارێک.
  • پاشەکەوتی کاتیی: لاپەڕەی لێدوان دەتوانێ وەک شوێنێک بەکار بێت بۆ پاشەکەوتی بەشێ لە نووسراوەکە کە بەھۆی بێ‌سەرچاوەبوونی سڕاوەتەوە و لەوێ‌دا بمێنێت تاکوو سەرچاوەی بڕواپێ‌کراوی بۆ پەیدا دەبێ. نوواسراوەی نوێ پێش دانانی لە وتارەکە دەتوانێ لە لاپەڕەی لێدوان باسی لەسەر بکرێت.
  • بۆ دەستکارییەکان لێدوان بکە: لاپەڕەی لێدوان بەتایبەت بۆ لێدوان سەبارەت بە دەستکارییەکان بەکاردێت. ئەگەر یەکێک لە دەستکاریەکانت پاشگەز کرا و تۆ گەڕانتەوە، باشتر وایە شەرحێک بۆ ئەوە لە لاپەڕەی لێدوان‌دا بنووسیت و ھەروا کاتی دەستکاری پوختەی گۆڕانکارییەکەت بنووسیت. لاپەڕەی لێدوان ھەروا بۆ باس‌کردنی دەستکاری کەسێکی‌تر دەتوانرێ بەکار بێت.
  • پێشنیار بدە: پێشنیارە نوێکان سەبارەت بە وتار باشتر وایە لە لاپەڕەی لێداون بنووسریت تاکوو بەکارھێنەرانی دیکە بتوانن ڕوانگەی خۆیان دەربڕن. پێشنیاری وەک زیادکردن یا لابردنی بەشێکی چکۆلە لە نووسراوەکە، گواستنەوی لاپەڕە، تێکەڵ کردنی نووسراوەکە یان بەش‌کردنی وتارێکی دریژ بۆ چەن وتاری جیاوازی بچووک‌تر.

کردەوەی باش

  • واژۆ بدە بە نووسراوەکانت: بۆ واژۆدانی نووسراوەیەک لە نووسەی ~ چواردانە دانێ وەک ئەمە (~~~~)، ئەوە دواتر لەگەڵ ناوی بەکارھێنەریت و کات و ڕێکەوت دەگۆڕدرێت؛ وەک ئەمە: نموونە ٢٠:٠٥, ١٣ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC). ئاگادار بە کە ناکرێ وەک نەناسراو شتێک بنووسی، لەبەر ئەوەی ناونیشانی ئای‌پی (IP)، لە لاپەڕەی مێژوودا دەمێنێتەوە.
  • سەلماندنی زۆرەملیی مەکە: تایبەتمەندییەکانی ئەستوورکردن یا لارکردنی دەق بۆ یارمەتی لە باشتر تێ‌گەیشتنی نووسراوەکانە. تکایە لەوانە بۆ نیشان‌دانی بەنرخ‌بوونی ھێندێ لە وشەکان کەڵک وەر مەگرن. دەقی لار بۆ نووسینی کلیل‌وشە یا شتێکی گرینگی وەک ئەوە بەکاردێت؛ بۆ نموونە بابەتی کتێب.
  • کورت و پوختە بنووسە: ئەگەر پەیامەکەت زیاتر لە ١٠٠ وشەیە، دەبێ لە بیری بچووک‌کردنی بیت. لەبەر ئەوەی تێ‌گەیشتنی پەیامی درێژ سەختە یا خراپ لێی تێ‌دەگەن یان تەنانەت ھەر چاوی لێ‌ناکەن. ئەگەر گرینگە لێدوانێک بە وردی باس بکەی لەم ڕینمای خوارە کەڵک وەرگرە. ھەروا شێوازی لاپەڕەی لێدوان دەبێ سادە و خاوێن بێت لەبەر ئەوەی ببێتە ھۆی درێژەدانی لێدوانەکان. لە قەرەباڵخ‌کردن، دووپات‌کردنەوە و نووسینی پەیامی ناڕوون پارێز بکە.
  • بەئامانج‌بوونی لێدوان: ئامانجی سەرەکی لێدوانەکان، گەیشتن بە ڕێکەوتن لە کۆتایی‌دایە، نەک لێی ھیلاک‌بوون و جێ‌ھێشتنی.
  • ئەرشیڤەکان بخوێنەوە: زۆرێک لە پەڕەکانی لێدوان بەستەریان ھەیە بۆ ئەرشیڤێک کە لێدوانەکانی پێشووی لەخۆ گرتووە. ئەگەر دەستکاری‌کەرێکی نوێیت، باشتر وایە کە ھەموو ئەو ئەرشیڤە بخوێنیتەوە لەبەر ئەوەی ئەگەر پرسیارێکت ھەیە یا پێت وایە شتێک ھەڵەیە، لەوانەیە لە پێش‌دا وەڵامی ئەوە درابێتەوە. لە دووپات‌کردنەوەی پرسیارەکان پارێز کەن.
  • کوردی بەکار بێنە: گرینگ نییە بۆ کێ پەیام دا دەنێی؛ مادامێ لە ویکیپیدیای کوردی‌دای، باشتر وایە بە کوردی بنووسیت. لەبەر ئەوەی تەنھا سوودی بەکارھێنانی لاپەڕەی لێدوان، وتووێژە سەبارەت بە وتارەکە؛ ئەگەر زمانێکی دیکە بەکار بێنیت بەکارھێنەرانی‌تر لێی تێ‌ناگەن و لێدوانەکە بێ‌مانا دەبێ.
  • چۆنییەتی دەربڕینی ڕوانگە: ھێندێ لە لاپەڕەکان داوا دەکەن بیر و ڕای خۆت دەربڕی سەبارەت بە بابەتێک. بڕیک لە بەکارھێنەران بۆ زیادکردنی ڕوانگەیان بۆ سەر ئەو پەڕانە بە ئەستێرەیەک (*) دەست پێ‌دەکەن؛ ئینجا بە ئەستوور، یەک یان دوو وشە کە پوختەی ڕوانگەکەیانە و ئینجا ھۆکاری ئەو بیر و ڕا بە کورتی دەنووسن. ئەم جورە گونجاوە و پەسندکراوە. ئەگەر پەیامەکەت لەسەر ھۆکاری ڕاستی بێت، بایەخی زیاتری پێ‌دەدرێت. لەیاد مەکە پەیامەکەت بە (~~~~) واژۆ بدەی.
  • بەخێرھاتنی تازەھاتووەکان بکەن: ئەو بەکارھێنەرانەی تازە ھاوکاریان لەگەڵ ویکیپیدیا دست پێ‌کردووە لەوانەیە سیاسەتەکان و یاساکان بە باشی نەزانن. ئەگەر ھەڵەیەکیان کرد، بزانە کە لە ڕووی نەزانینەوە بووە. لەگەل ڕێزدا ھەڵەکەیان بۆ شی‌بکەوە رێنۆماییان بکە بۆ خوێندنەوەی دەقی سیاسەتەکان یان شێوازی نووسین لە ویکیپیدیادا و ھانیان دە بۆ بەشداری زیاتر.
  • ناوەڕۆکی لێدوان، وتار بێت: پەیامەکان لە لاپەڕەی لیدوان تەنھا دەبێ سەبارەت بەو وتارە بێت، نەک سەبارەت بەو بەکارھێنەرە یان ھاوبەشییەکانی دیکەی بەکارھێنەر.

ئەو ھەڵسوکەوتانەی پەسند ناکرێن

تکایە بە وردی ئەوانەی خوارە بخوێننەوە و ئاگادار بن کە دەبێ بە پێی سیاسەتەکانی فەرمی ویکیپیدیا پێش بڕۆن. خراپکاری (و بەتایبەت دووپات‌کردنەوەی خراپکاری) دەتوانێ ببێتە ھۆی بەربەستی دەستکاری‌کردن یان بەربەستی گشتیی.

  • ھێرش بۆ تاکەکەس نابێ ببێت: وتنی شتێکی نێگەتیڤ سەبارەت بە کەساییەتیەک؛ وەک:
    • وشەی ناشیرین نەبێت: کەساییەتیەک بە نەزان یا فاشیست بانگ کردن ناشیرینە و گونجاو نییە. لە جێگەی ئەوە باشترە پێی بڵێی چیت پێ ھەڵەیە و چۆن دەبێ چاکی بکات.
    • کەس مەترسێنە: وەک ئەوەی بڵێی «لەبەر دژایەتی لەگەڵ من بەربەست دەکرێی»
    • بە یاسا مەترسێنن:
    • زانیاریی تاکەکەسی بڵاو مەکەنەوە: بەکارھێنەرێک کە لەبەر ھەر ھۆکارێک زانیاریی تاکەکەسیی کەسێکی دیکە بڵاو بکاتەوە لەوانەیە بۆ ماوەیەک (شایەد تا ھەمیشە) بەربەست بکرێت.
  • خەڵک خراپ نیشان مەدەن': تەنھا باسی ئەو شتانەی بکەن کە ڕووی‌داوە بە شێوازێکی باش. واتە:
    • بە ڕێزەوە باسی کەساییەتیەکانی دیکە بکەن.
    • کاتێ باسی ھاوبەشیەکانی کەسێکی دیکە دەکەی وەک دەستکاریەکانی، باشتر وایە لە فەنکشێنی Help:جیاوازی کەڵک وەر گری. باشیی ئەو بەستەرە ئەوەیە کە دەمێنێتەوە بۆ ھەمیشە و تەنانەت ئەگەر لاپەرەکە ئەرشیڤ بکرێت ئەوە ھەر بەکار دێت.
    • وەک یاسایەک، ڕوانگەی ئەوانی دیکە دەستکاری نابێ بکەی، تەنانەت واژۆکەی. ئەگەر ھەڵەیەکی تێدایە یا دەتەوێ سەبارەت بەوە بدوێی، لە بەشی نوێ‌دا وا بکە.
    • داوای زانیاریی تاکەکەسی کەس مەکەن.
  • خۆت لە جێگەی بەکارھێنەری دیکە مەناسێنە
  • وا خۆت نیشان مەدە کە بەرێوبەری یان پلەیەکی تایبەتت ھەیە کە ئەوی‌دی نییەتی. پلەی ھەموو بەکارھێنەرێک لە لیستی بەکارهێنەران لە پێش چاودایە.

دەستکاریکردنی لێدوانەکان

بۆچوونەکانی ئەوانی دیکە

لەبەر ئەوەی لێدوان لەگەڵ لاپەڕەی وتار جیاوازە، پێویست ناکات پەڕەی لێدوان بگاتە ئاستی بڵاوبوونەوە ھەربۆیە پێویست نیە ھەڵەکانی نووسین یا گرامێری یەکی دیکە ڕێک بکەیتەوە. ئەوە تەنھا دەبێتە ھۆی تووڕەی بوونی ئەو کەسەی ھەڵەی بۆچوونەکانیت دەستکاری کردووە. یاسای سەرەکی سەبارەت بەوە دەڵێت: بۆچوونی کەس بێ وەرگرتنی بەڵێن لە خۆی دەستکاری مەکەن.

قەد بۆچوونەکانی بەکارھێنەرانی دیکە بۆ گۆڕانی ماناکەی دەستکاری مەکە، تەنانەت ئەگەر لە لاپەڕەی لێدوانی خۆت‌دا بوو.

دەستکاری بۆچوونەکانی ئەوانی دیکە بڕێ جار ڕێگە دراوە بەڵام دەبێ زۆر بە سەرنج وردی ئەوە بکەیت. وەک:

  • ئەگەر بەڵێنت لێیان وەر گرتبوو
  • لابردنی شتی نایاسایی وەک قسەی ناحەز یان زانیاریی تاکەکەسی
  • لابردنی ئەو شتانەی ھیچ یارمەتی پێش‌کەوتنی وتارەکە نادات.
  • لابردنی ھێرشەکان بۆ سەر تاکەکەس (ھەڵبەت ھێندێ لە بەکارھێنەران ئەو لابردنە گونجاو نازانن)
  • بۆچوونی بێ‌واژۆ:
  • لە لاپەڕەی لێدوانی بەکارھێنەریی خۆت دەتوانی بۆچوونەکان بسڕیتەوە؛ ئەگەرچی ئەرشیڤ‌کردنیان پێشنیار دەکرێت.

بۆچوونەکانی خۆت

باشتر وایە دەستکاری بۆچوونەکانی خۆت نەکەی. لەبەر ئەوەی لەوانەیە لەپێش‌دا بەکارھێنەرانی دیکە سەبارەت بەوە بێر و ڕای خۆیان دەربڕیبێت. پێشنیار دەکرێ، پێش پاشەکەوتی ھەرجۆرە نووسراوەیەک لە ویکی‌دا، پێش‌بینینێکی بکەی.

  • ئەگەر دەستکاری بۆچوونەکەی خۆت پێویست بوو، دەتوانی بە دەقی ھێڵ بەسەردا ھاتوو کەڵک وەر بگریت. بەم‌جۆرە: تاقی کە ئەنجامەکەی تاقی.

کێشە

ئەگەر کێشەیەکت ھەیە لەگەڵ بەکارھێنەرێک کە چارەسەر ناکرێت، تکایە ئەمە بخوێنەوە م

ئەمانەش ببینە