ویکیپیدیا:ژێرپەڕەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژێرپەڕەکان پێکھاتوون لە لقێک لە پەڕەیەک یاخود چەند پەڕەیەکی دایک، کە بە بەستەرێکی گەڕانەوەوە بە پەڕەی دایکەوە بەسراونەتەوە. ژێرپەڕەکان لە بۆشایی ناوی سەرەکی، کە وتارەکانە، ناچالاک کراوە. ژێرپەڕەکان بە سلاشێک (/) لە ناوی پەڕەی سەرەکی جیادەکرێنەوە. بۆ نموونە: داڕێژە:بەخێرھاتن/doc، لێرەدا پەڕەی doc کە کورتکراوەی documentationی ئینگلیزییە و زانیاری و شرۆڤەی داڕێژەکان لەخۆ دەگرێت، ژێرپەڕەیەکە. ئەگەر ئەم ژێرپەڕەیە بکرێتەوە، لە سەرەوە بەستەرێک ھەیە کە یارمەتی دەدات بە ئاسانی بگەڕێیتەوە بۆ پەڕە دایکەکە کە لێرەدا داڕێژە:بەخێرھاتنە. لەوانەیە ژێرپەڕەیەک ژێرپەڕەیەکی تری لێ بووبێتەوە، کە ئەمە شتێکی ئاساییە لە ویکیپیدیادا.

بەکارھێنانە بەجێکان[دەستکاری]

  1. بۆ پەڕەکانی بەکارھێنەر تاکوو پەڕەی تایبەتی خۆتت ھەبێت. نموونە: بەکارھێنەر:ناوی بەکارھێنەرت/ژێرپەڕە
  2. بۆ ویکیپرۆژەکان
  3. بۆ دەروازەکان
  4. بۆ دابەشکردنی پەڕەکانی ویکیپیدیا
  5. بۆ دروستکردنی پەڕەی شرۆڤە بۆ داڕێژەکان
  6. بۆ ئەرشیڤکردنی پەڕەکانی لێدوان و وتووێژ

بەکارھێنانە نابەجێکان[دەستکاری]

  1. نووسینی وتار لە ژێرپەڕەدا بۆ خۆلادان لە سڕینەوەی خێرا، کە ھەر دەسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ
  2. دانانی دەقی لەبەرگیراوەی ماڵپەڕ و وێبگەکانی تری سەر ئینتەرنێت، لەگەڵ دەقە ماف-پارێزراوەکان
  3. گواستنەوەی دەقە سەرەکییەکانی ویکیپیدیا بە یەکجاری
  4. نووسینی دەقی ھێرشی و نابەجێی تر

ئەو بۆشایی ناوانەی ناتوانن ژێرپەڕەیان ھەبێت[دەستکاری]

  • پەڕگە
  • میدیاویکی
  • پۆل