ویکیپیدیا:بۆشایی ناو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بۆشایی ناوی بابەتەکان وتووێژی بۆشایی ناوەکان
٠ (سەرەکی/وتارەکان) وتووێژ ١
٢ بەکارھێنەر لێدوانی بەکارھێنەر ٣
٤ ویکیپیدیا لێدوانی ویکیپیدیا ٥
٦ پەڕگە وتووێژی پەڕگە ٧
٨ میدیاویکی وتووێژی میدیاویکی ٩
١٠ داڕێژە وتووێژی داڕێژە ١١
١٢ یارمەتی وتووێژی یارمەتی ١٣
١٤ پۆل وتووێژی پۆل ١٥
١٠٠ دەروازە لێدوانی دەروازە ١٠١
٨٢٨ مۆدیوول لێدوانی مۆدیوول ٨٢٩
٢٣٠٠ ئامراز وتووێژی ئامراز ٢٣٠١
٢٣٠٢ پێناسه‌ی ئامراز وتووێژی پێناسه‌ی ئامراز ٢٣٠٣
تایبەت
میدیا

لە ویکیپیدیا، کۆمەڵە سەرناوێک ھەن کە دروستکراون بۆ تێکەڵ نەبوونێ ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا. لە ئێستادا لە ویکیپیدیا کوردی ناوەندی، ١٣ سەرناو ھەیە، بۆ ھەر یەکەشیان پەڕەیەکی وتووێژ ھەیە. سەرناوەکان:

  1. (وتار)
  2. بەکارھێنەر
  3. ویکیپیدیا
  4. پەڕگە
  5. دەروازە
  6. ویکیپرۆژە
  7. مۆدیوول
  8. ئامراز
  9. میدیاویکی
  10. داڕێژە
  11. یارمەتی
  12. پۆل
  13. پێناسەی ئامراز

وتار[دەستکاری]

سەرناوی وتارەکان بۆ نووسینی وتاری زانستنامەیی بەکاردێن. بۆ زانیاری لەسەر چۆنێتی نووسینی وتار، سەیری ویکیپیدیا:وتار چییە؟ بکە.

بەکارھێنەر[دەستکاری]

پەڕەی بەکارھێنەران چەند پەڕەیەکی بەسوودی بەکارھێنەرانن کە بەکاردێن بۆ گفتوگۆکردن و پێدانی زانیاری لەبارەی خۆتەوە (سەیری ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر بکە)

پەڕگە[دەستکاری]

ئەمان پێکھاتوون لە وێنە و پەڕگە بارکراوەکان ویکیپیدیا.

دەروازە[دەستکاری]

دەروازەکان کۆمەڵێک پەڕەی تایبەتن کە شێوەیان دەچێتەوە سەر پەڕەی دەستپێک، بەڵام لەسەر چەند بابەتێکی دیاریکراو، بۆ زیاتر سەیری ویکیپیدیا:دەروازە بکە.

ویکیپڕۆژە[دەستکاری]

ویکیپڕۆژەکان چەند پڕۆژەیەکی ویکیپیدیان کە دروست دەکرێن بە نیازی بەرەوپێشبردنی چەند بابەتێکی دیاریکراو کە ھەموویان دەکەونە ژێر یەک پۆلەوە.

مۆدیوول[دەستکاری]

ئەمانە بەکاردێن وەک تەواوکارییەک بۆ داڕێژەکان.

داڕێژە[دەستکاری]

پێکھاتوون لە چەند قاڵبێکی ویکیپیدیا کە لەزۆربەی شوێنەکانی وتارەکان بەکاردێن. بۆ نموونە بۆکسی زانیاری کە لەلای چەپی وتارەکانە و زانیاری خێرا دەدات داڕێژەیە.

یارمەتی[دەستکاری]

چەند پەڕەیەکن دروستکراون بۆ پێدانی ڕێنمایی بە بەکارھێنەران و بەشداربووانی ویکیپیدیا.

پۆل[دەستکاری]

پۆلەکان بەکاردێن بۆ کۆکردنەوەی وتارە ھاوشێوەکان. (بۆ زانیاری زیاتر سەیری یارمەتی:پۆل بکە.