مێژووی کۆریای باشوور
مێژووی کۆریای باشوور باسکردنە لە ڕوودا و پێشھاتەکانی کۆریای باشوور بەمەبەستی ئاشناکردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. ئەوەی زانراوە کاتی دامەزراندنی وڵاتی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٨ بە سەرەتایی مێژووی کۆریا باشوور دادەنرێت ئەمەش دوای ئەوەی کۆریا بوو بە دووبەشی سەرەکی و دووحکومەتی جیاواز سالی ١٩٤٨ نەتەوەیەکگرتوەکان دانیان نا بە سەربەخۆی کۆریای باشوور لە ساڵانی دوای دامەزراند مێژووی کۆریای باشور زۆر خوێناوی و کارەسات بار بوو ئەمەش دوای ئەوەی جەنگێکی خوێناوی لەگەڵ کۆریای باکوور، پاشان لە ساڵانی دوارتر زیاتر بەرەو پێش چوو تا ئەوەی کۆریای باشوور بووە یەکیک لە وڵاتە گەشەسەندووەکانی ناوچەکە.
دابەشکاری
[دەستکاری]لە کۆتایی ساڵی ١٩١٠دا، ژاپۆن کۆریایی داگیرکرد، ئەمشە بە مەبەستی فروانکردنی دەسەڵاتەکانیان ئەم داگیر کارییە مایەوە تا ڕۆژگاری جەنگی جیھانیی دووەم دوای ئەوەی ژاپۆن پشتیوانی خۆی بۆ نازییەکان دەڕبری بووە یەکێک لە دووژمنە سەرەکییەکانی ئەمریکا ھەرچەند دەسەڵاتی نازییەکانی کۆتایی ھات بەڵام ژاپۆن بەردەوام بوو لە شەڕکردن و ھێرشکردنە سەر ئەمریکا ئەم دۆخە بۆ ئەمریکا جێگای قبوڵ نەبوو بۆیە ھێرشی ئەتۆمی کرایە سەر ئەمەش وای کرد کە ژاپۆن خۆی بدات بە دەستەوە و تەسلیم بێت لە سەرجەم ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی بوو بەتایبەت لە ناوچەکانی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٥دا، یەکێتیی سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکا، سوپای ژاپۆنیان لە کۆریا ناچار بە تەسلیمبوون کرد، دواتر ھەریەکە لەم دوو دەوڵەتە کۆریایان دابەشکرد بۆ دوو بەش، کە یەکێتی سۆڤیەت دەسەڵاتی بەسەر بەشی باکور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش] دەسەڵاتی بەسەر ئەمریکای باشوردا سەپاند، بەمجۆرە ئەم دابەشکارییە وایکرد ھەریەکێک لەم دوو پارچەیە لە دەوری ئایدۆلۆژیا و سیستەمێکی سیاسی وئابوری جیاوازی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت بسوڕێنەوە.
جەنگی نێوان کۆرییەکان ١٩٥٠–١٩٥٣
[دەستکاری]دوای ئەوەی لە کانونی یەکەمی ١٩٤٨دا، ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ھەردوو بەشەکەی کۆریا کشانەوە. دواتر کۆریایی باکور، لە ٢٥ حوزەیرانی١٩٥٠، ھێڵی پانی ٣٨ی (کە سنوری جیاکراوەی ھەردوو کۆریاکەبوو)، بە زاند و ھێرشی کردە سەر کۆریای باشوور داگیر کرد. ئەم ھەنگاوەی کۆریای باکوور جێگای نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون بەتایبەتیش ئەمریکاش کاردانەوەی توندی نیشاندا و ھاوکاری کۆریای باشووری کرد بۆ گرتنەوەی سنورەکانی خۆی پاشان کۆریای باشوور تا ناوچە سنورییەکانی چین دەستیان گرت بەسەر کۆریای باکور بەڵام دواتر بە ھاوکاری چین دەستیان کردەوە بە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی کۆریای باشوور ئەمەش وایکردن ھێزەکانی کۆریای باشوور بکشێنەوە دواتر بە ڕێکەوتنێک ئاگربەست لە نێوانیان بەسترا بەڵام ئەم ئاگربەستە بەردەوام نەبوو ئەم ھێرشەی کۆریایی باکور بۆسەر کۆریای باشوور دەست پێکێک بوو بۆ جەنگێکی خوێناوی بوو لە نێوانیان. ئەم جەنگە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو (١٩٥٠–١٩٥٣) ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور لەبەرەیەکدابوون و چین و یەکێتی سوفییەتی و کۆریایی باکور لەبەرەیەکی تردابوون، لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکوور و باشوور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا. تائێستاش بۆ کۆریای باشوور و کۆریای باکوور کاریگەری ئەم دابەشبوونە تاکوو ئێستاش بەردەوامە بەوەی باشوور بە دیموکراسییەتی سەرمایەداری ماوەتەوە وە بەشی باشووریشی تەنانەت دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت بە فەرماڕەوایی کۆمۆنیستی ماوەتەوە لە ماوەی شەڕەکەشدا دوو میلیۆن و نیو لەھەردوو لا کوژران ئەمەو زۆرتر لە سێسەد ھەزار کەسیش شوێنبزربوون.
مێژووی کۆریای باشور ١٩٥٣–٢٠٠٣
[دەستکاری]دوای جەنگ ساڵی ١٩٥٣ کۆریای باشوور پەیمانی بەرگری ھاوبەشیان لەگەڵ ئەمریکا بەست. ساڵی١٩٦٠ سەرۆک سینجیمان ری بەھۆی خۆپیشاندانی خەڵک دەستی لە کار کێشایەوە و لە دەسەڵات نەما، لە سالی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٣ حکومەتێکی سەربازی باڵی کێشا بەسەر کۆریای باشووردا. ئەمریکییەکان ھاوکاری دارای زۆری پێشکەش بە کۆریای باشوور کرد بۆ ڕێکخستنەوەی سوپاکەی ئەمەش بووە ھۆکارێک تا ئەوەی کۆریای باشوور لەجەنگی ڤێتنام ھاوپەیمانی ئەمریکا بێت لە سالی١٩٧٢ گفتوگۆ لە نێوان ھەر دوو کۆریا ئەنجام درا بەمەبەستی یەک گرتنەوە بەڵام بە ئەنجام نەگەیشت ساڵی ١٩٨٧ فەرمانبەری و کۆمپانیاکان ھەڵسان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و داواکردنی چاکسازی کە دواتر بووە ھۆی دروست بوونی تەنگژەی ئابووری ساڵی ١٩٩٣ کیم بونگ وو لە ڕێگای ھەڵبژاردنەوە بووە سەرۆک ئەمەش بە یەکەم دەسەڵاتی مەدەنی دادەنرێت لە دوای ساڵی ١٩٦١ وە ساڵی ١٩٩٧ کۆریای باشوور توشی قەیرانێکی ئابووری توند بوو ئەمەش وای لێکرد بە بڕی ٥٧ میلیار دۆلار قەرز لە خەزێنەی نێودەوڵەتی بکات ساڵی ١٩٩٧ کیم یۆنگ سام بە سرۆکی وڵات ھەڵبژێردرایەوە. کۆریای باشوور بەشداری کرد لە ڕزگارکردنی کوێت لە دەستی عێراق دوای ئەوەی داگیری کردبوو وە ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٣ یەشداری ھەبوو لە ڕووخانی دەسەڵاتی بەعسی عێراق وە بنکەو بارەگاکانیان زیاتر لە ھەرێمی کوردستان بوو بەشداری زۆریان ھەبوو لە ئاوەدان کردنەوەی کوردستان.
مێژووی کۆریای باشوور لە ٢٠٠٤ تا ئێستا
[دەستکاری]مێژووی کۆمارەکانی کۆریای باشوور
[دەستکاری]- کۆماری یەکەمی کۆریای باشوور ١٩٤٨–١٩٦٠
- کۆماری دووەمی کۆریای باشوور ١٩٦٠–١٩٦١
- فەرمانڕەوای سەربازی ١٩٦١–١٩٦٣
- کۆماری سێیەمی کۆریای باشوور ١٩٦٣–١٩٧٢
- کۆماری چوارەمی کۆریای باشوور ١٩٧٢–١٩٧٩
- کۆماری پێنجەمی کۆریای باشوور ١٩٧٩–١٩٨٧
- کۆماری شەشەمی کۆریای باشوور ١٩٨٧-تا ئێستا
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- مێژووی کۆریای باشوور لە کتێبی فەرھەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیھان لە ئامادەکردنی علی کەندی چاپ ٢٠٠٥
- مێژووی کۆریا لە دروست بوونییەوە تا ئێستا بابەتێک لە ماڵپەری مێژووی کورد (ئەرشیف٢٠١٧)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی کۆریای باشوور تێدایە. |