کەریم خانی زەند
پۆتانەکان: title 29°36′57.63″N 52°32′42″E / 29.6160083°N 52.54500°E کەریمخانی زەند یەکێکە لە حاکمانی وڵاتی ئێران. کەریم خان لە ھۆزی زەند، لە کوردەکانی لەک بوو و دایکیشی لە کوردەکانی زەنگنە بووە.
ژیان[دەستکاری]
کەریمخان لە عەشیرەتی زەند لە کوردانی لەک بوو. بابی ئیناقخانی ناو بووە و ڕەئیسی ئێلی زەند لە کوردەکانی لەک بوو و دایکی بەیگوم ئاغا زەنگنە لە کوردەکانی زەنگنە بوو. کەریمخان لە دێی "پەری" (پیرۆز) لە ساڵی ١١١٩ی ھ.ق چاوی بە دنیا ھەڵێناوە. کەریمخان لە نەتەوەی لەک ناوچەی مەلایر بووە. کەریمخان لە ساڵی ١١٩٣ – ١١٧٩ حاکمی وڵاتی ئێران بووە و پایتەختی کەریمخان شاری شیراز و لەقەبیشی وەکیلولڕەعایا بووە، پیاوێکی عادڵ، زۆر لە خزمەتی خەڵکدا بووە و زۆر تێکۆشاوە بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و ئاوەدانیی وڵات.
کارەکانی کەریمخان[دەستکاری]
یەکێک لە بەرچاوترین باڵەخانەکانی دەورەی زەندییە، "ئەرگی کەریمخانە" کە بە ڕووبەری ١٢٨٠٠ میتری چوارگۆشەیە و ژێرخانی ئەو بەنایە ٤٠٠٠ میتری چوارگۆشەیە و لە ناوەندی شاری شیراز ھەڵکەوتووە. دوای ئەوەی کەریمخان شاری شیرازی بە عینوانی پایەتەخت ھەڵبژاردووە ئەو ئەرگەی بۆ شوێنی ژیانی خاووخێزانی دیاری کرد. ئەرگی کەریمخان سێ شانشینی ھەبووە، لە باکوور، ڕۆژاوا و باشوور. شانشینی باکووری، تایبەتمەندی زستان بووە، شانشینی ڕۆژاوا، تایبەت بە بەھاران بووە و شانشینی باشوور، تایبەت با ھاوین بووە. لە کەنار و پشتی ھەر شانشینەوە وەتاغ و داڵانی لێ دروست کراوە لە لای ڕۆژاوای حەسار. تالاری ئەسڵی ئەرگ، مەنزڵی ڕەسمی و جێگای ژیان و حەسانەوەی کەریمخانی زەند بووە.
شەرەکانی کەریمخان[دەستکاری]
شەرەکانی کەریمخان بریتی لە دوو بەشن:
- شەڕی ناوخۆ واتە لە ناوئێراندا(زۆربەیان دژ بە لوڕەکان)
- شەری دەرەکی کە تەنیا یەک دانە بوو ئەویش لەگەڵ عوسمانیەکاندا بوو، کە بوو بە ھۆی داگیرکردنی بەسرە لە لایێن کەریم خانەوە.
کۆچی دوایی[دەستکاری]
لە ئاخری عومریدا نەخۆشی ئازارەباریکەی (سل) گرتووە، بە ھۆی پیری کە نزیک بە ٨٠ ساڵ لە عومری تێپەڕیوە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بێ ھێزتر بووە. کەریمخان دوای ٣٠ ساڵ و ٨ مانگ و ١٢ ڕۆژ حکوومەت کردن لە ١٣ی مانگی سەفەری ١١٩٣ی ھ.ق فەوتی کردووە و دوای فەوتەکەی لە گۆشەی باشووری حەساری ھونەرستانی سەنعەتی نمازی دەینێژن. دوای دەسەڵاتی ئاغا محەممەدخانی قاجار بە سەر شاری شیراز بە دەلیلی کینە و ناخۆشەویستی قەبرەکەی دەداتەوە و ئێسکەکانی دەردێنێ و لە توورەکەی دەکا و دەیبا بۆ تاران و لە کاخی گوڵستان لە ژێر پلیکانی ئەو کاخە دەینێژێ ھەتا ھەموو ڕۆژێ بە سەریدا ڕابرێ و پێی لێ بنێ. دەڵێن لە زەمانی ڕەزاخاندا دەریانھێناوەتەوە و بردوویانە بۆ گۆڕستانی تاران و لە وێ ناشتوویانە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپێدیای ئینگلیزی
- گۆڤاری مەھاباد، ژمارە ١٦٠، ساڵی ١٣٩٣، گەشتێک بۆ شیراز، مەلا مستەفا ڕەشیدی (زاواکێو)