مێژووی تایلەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی تایلەند باسکردنە لە مێژووی وڵاتی تایلەند و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. پێشتر ناوی سیام بوو دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ تایلەند بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەست کەوتوون دەرکەوتووە کە ٤٠٠٠ ساڵ پێش زاین برونزییەکان ھاتوونەتە ئەم ناوچەیە و تێیدا نیشتە جێ بوون پاشان ھەردوو نەتەوەی تایون و سیامیون لە کیشوەری ئاسیا بەرەو خوار ھاتن و لە تایلاند نیشتەجێ بوون. دوای کۆتایی ھاتنی سەدەی سێزدەھەم حوکمی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان دەکرد بە درێژایی مێژوو چەندین شەڕ لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانی ئەم ناوچەیە ڕوویداوە. ساڵی ١٥١١ بازرگانە پرتووگالییەکان بۆ یەکەم جار گەیشتنە تایلەند. لە دوای سەدەی حەڤدە بازرگانی برەوی زیاتر پێ درا لەسەر دەستی چینییەکان و ژاپۆنیەکان و ئەوروپایییەکان. لە ساڵی ١٧٥٧ لەلایەن بۆرمییەکان ھێرشیان کرایە سەر و پایتەختەکەیان گیرا و سەرۆکەیان کوشت بەڵام پاش ماوەیەک لێی کشانەوە لە ساڵی ١٧٨٢ ژەنەڕاڵ فاری لەشکری توانی ئەم وڵاتە یەکبخات و شانشینێک دابمەزرێنێت و بانکۆک بکات بە پایتەختی و خۆشی کرد بە پاشا و بە ناوی ڕامای یەکەم بەم شێوەیە قۆناغێکی نوێ لە مێژووی تایلەند دەست پێدەکات نەوە لە دوای نەوە وڵاتی تایلەند بەرێوەدەبنە تا ئێستا. ناوی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٣٩ لە سیام گۆڕا بۆ تایلەند و سیتەمەکەی بووە پاشایەتی دەستوری و تا ئێستاش بەردەوامە بەڵام لە ساڵەکانی ١٩٤٥ بۆ ١٩٤٩ لە دوای داگیرکردنی لە لەلایەن ژاپۆنەوە کرایەوە بە سیام بەڵام دووبارە دوای نەمانی دەسەڵاتی ژاپۆنییەکان کرا بە تایلەند. لە ساڵی ١٩٣٢ تا ١٩٩٦ چەندین کودەتایی سەربازی تێیدا ڕوویدا کە بووە ھۆی دروست بوونی چەندین شەڕ و جەنگی ناوخۆی ئەمەش بارودۆخی وڵاتی تێکدابوو وە لە ساڵی ٢٠٠٦ شۆرشێک دژی حکومەت دروست بوو وە لە ساڵَی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٠ کێشە و ململانێی سیاسی تووند لەم وڵاتە سەری ھەڵدا.

شانشینەکانی تایلەند[دەستکاری]

کۆمەڵیک سەرباز لە کاتی شۆرشی ١٩٣٢ کە تێیدا سیستەمی پاشایەتی دەستوری بۆ تایلەند چەسپا
  • شانشینی شوخوتای ماوەی حکوم (١٢٣٨ز–١٤٣٨ز)
  • شانشینی ئەیوتایا ماوەی حوکم (١٣٥١ز-١٧٦٧ز)
  • شانشینی تەنبووری ماوەی حوکم (١٧٦٧ز–١٧٨٢ز)
  • شانشینی سیام ماوەی حوکم (١٧٨٢–١٩٣٢) دوای گۆرینی سیتەمی حوکم بۆ پاشایەتی دەستووری (١٩٣٢- تا ئێستا)

نەوەکانی ئەم شانشینە تا ئێستا لە حکومکردنی تایلەند بەردەوامن

سەرچاوەکان[دەستکاری]