مێژووی تاجیکستان
مێژووی تاجیکستان باسکردنە لە مێژووی وڵاتی تاجیکستان تێدا باس لە ڕوودا و پێشھاتەکانی سەدەکانی ڕاردووی ئەم وڵاتە دەکاتە وە ھۆکارێکە بۆ ئاشناکردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم ناوچەیە. تاجیکستان پارچەیەک بووە لە ئیمقراتۆرییەتی ئەسکەندەری مەزن لە دوای سەدەی ھەشتی زاینی تاجییەکان کە خاوەن زەوی بوون و نیمچە سەربەخۆیان لە دەست دابوو لەژێر ئامۆژگاری ئۆزبەکییەکان دابوو لە ڕۆژاوا و پاش بڵاو بوونەوەی ئاینی ئیسلام لەم ناوچەیە بووە ئاینی ڕەسمیان. لە سدەی سێزدەھەم جەنگیزخان توانی ئەم ناوچەیە داگیربکات و بیخاتە ژێر دەسەڵاتی مەغۆلەکان تا ساڵانێکی زۆر لەژێر دەستی مەغۆلەکان پاشان لە ساڵی ١٨٦٠ بۆ ١٩٠٠ لەژێر فەرمانڕەوای دەسەڵاتی قەیسەری ڕووس بوون. لە دوای شۆرشی تشرینی یەکەمی ڕووسیا ھەوڵدرا ناوچەی بوخارییەکان بەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی شیوعییەکان دوای ئەوەی تاجیکستان بووە بەشێک لە کۆماری تورکمانستانی سۆڤیەتی سۆشیالیستی مافی ئەتۆنومی پێ درا. لە ساڵی ١٩٢٤ بووە کۆماری تاجیکی سۆڤیەتی سوشیالیستی لە ساڵی ١٩٢٩ بووە یەکێک لە کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە دوای ساڵی ١٩٧٨ جوڵانەوەیەک پەیدا بوو لە تاجیکەکان دژی یەکێتیی سۆڤیەت تێکۆشان ئەمەش بووە ھۆی بەرزکرنەوەی ھەستی نەتەوایەتی و ساڵی ١٩٨٩ بەرەی میللی ڕاگەیەندرا و زمانی تاجیکی بووە زمانی ڕەسمی تاجییەکان ڕاگەیاندنی سەربەخۆی خۆیان لە ساڵی ١٩٩١ ڕاگەیاند وە لە ساڵی ١٩٩٢ چووە ناو ڕێکخراوی ھاوکاری ئابووری ئیسلامی و پاشان ڕێکخراوی ئاساییش. لە ساڵی ١٩٩٩ لە ئەنجامی ڕاپرسی و ھەڵبژاردن بریاردرا کە پارت و ھێزە ئیسلامییەکان ئازاد بن لە کار و سیاسەت دا.
شەڕی ناوخۆی تاجیکستان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٩٢ شەرێکی ناوخۆی لە ناو ئەو وڵاتە سەری ھەڵدا تاکو١٩٩٧ بەردەوام بوو کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بوونە قوربانی ئەم شەڕە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «History of Tajikistan»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی تاجیکستان تێدایە. |