مێژووی لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی لوبنان باسکردنە لە مێژووی وڵاتی لوبنان و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. خاکی لوبنان لە سەدەکانی ڕابردوو جێگای نیشتەجێ بوونی چەنیدن نەتەوەی جیاواز بووە ھەروەھا بە درێژایی مێژوو تووشی ھێرش و داگیرکاری بووەتەوە وەک داگیرکاری فینیقییەکان و بێزەنتینییەکان و ڕۆمانییەکان و فەتحکردنی لەلایەن ئیسلامییەکان و پاشان ئینتیدابی فەڕەنسییەکان و ھێرشی ئیسرائیل و سوریا بۆسەر ئەم ناوچەیە

سەردەمی ئیسلامی[دەستکاری]

لە دوای ئەوەی پێغەمبەری ئیسلام کۆچی دوای دەکات و ئەبووبەکر دەبێتە جێنشین و خەلیفەی یەکەمی موسڵمانان بڕیار لەوە دەدات کە سنوری قەڵمڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی فراوانتر بکات ئاینی ئیسلام بە ناوچەکانی دیکەش بگەیەنێت بۆ ئەو مەبەستەش ناوچەی شام و عێراق بریاری فەتحکردنیان درا سەبارەت بە شام کە لەژێر دەستی بێزەنتینییەکان بوو وە لوبنانیش بەشێک بوو لە سنوورەکەی ھێزێک بە سەرکردایەتی خالیدی کوری وەلید نێردرا لە شەڕێک دا کە بە جەنگی یەرمووک ناسراوە لە ساڵی ٦٣٦ ی زاینی توانیان لە شکری بێزەنتینی بشکێنن و پاشەکشەیان پێ بکەن بۆ ھەمیشە دەسەڵاتیان لەو ناوچەیە کۆتایی پێ بھێنن شام کەوتە ژێر دەستیان پاشان موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان بووە والی شام بەم شێوەیە لوبنان بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر دەستی سەردەمە جیاوازەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بوو وە لە ساڵی ١٥١٦ دەوڵەتی عوسمانی توانی دەست بگرێت بەسەر ئەم ناوچەیە تا دوای جەنگی جیھانیی یەکەم کە ئەم دەوڵەتە ھەڵوەشایەوە.

ڕێکەوتنامەی سایکس بیکۆ[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە جەنگی جیھانی یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی شکستی ھێنا وڵاتانی ڕووسیا و فەڕەنسا و بەریتانیا ڕێکەوتنامەیەکیان مۆرکرد بۆ دابەشکردنی ناوچەکانی عێراق و سوریا بە سەر خۆیاندا ئەوە بوو سوریا و لوبنان کە بەشێک بوون لە ویلایەتی شام کەوتە ژێر ئینتیدابی فەڕەنسییەکان

ئینتیدابی فەڕەنسییەکان ١٩٢٠–١٩٤٦[دەستکاری]

سەربەخۆی لوبنان[دەستکاری]

مێژووی لوبنان لە ١٩٤٣ بۆ ٢٠٠٠[دەستکاری]

مێژووی لوبنان لە ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٢٠[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]