مێژووی ڤیێتنام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی ڤێتنام باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ڤێتنام و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە لە ساڵانی ١١١ پێش زاین بۆ ٩٣٩ زاینی لەژێر دەستی چینییەکان بوو لە سەدەی یانزەھەم ڤێتنام یەکی گرت و بوونە یەک پارچە بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵی١٩٤١ ئەو یەکگرتنە تێکشا و لە دوای سەدەی نۆزدەھەم فەڕەنسییەکان دەسەڵاتیان لەم ناوچەیە توند کرد بە تایبەت لە ساڵی ١٨٨٤ کە ئەم وڵاتەی دابەشی سێ ناوچەی سەرەکی کرد. لە ساڵی ١٨٧٨ بووە بەشێک لە یەکێتی ھیندی چینی. فەڕەنسا و کەمبۆدیاو لاوسیش گرتە خۆی. لە ساڵی ١٩٣٠ کەسایەتییەک بەناوی ھۆچی مین کە کەسێکی شیوعی بووە ھەوڵەکانی بۆ سەربەخۆی ڤێتنام دەستی پێکرد بەڵام لە ساڵی ١٩٤٠ ژاپۆن دەسەڵاتی بەسەر ڤێتنام سەپاند تا دوای جەنگی جیھانی دووەم مایەوە پاش جەنگ لەو وڵاتە دەرکرا ئەمەش دەرفەتی بۆ ھۆچی مین ڕەخساند کە ھەوڵەکانی بۆ سەربەخۆی زیاتر بکات لە ٢ی مانگی ٩ی ١٩٤٥ ڤێتنام سەربەخۆی ڕاگەیاند لە ساڵانی دواتر بەھۆی ململانێ و ناکۆکی ئەم وڵاتە بەتایبەت ھەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ کۆنتڕۆل کردنەوەی ڤێتانم بووە دووبەش بەپێی ئەو کۆبوونەوەی لە جنێف ئەنجامدرا سەبارەت بەم وڵاتە لە باکووری وڵات شیوعییەکان دەسەڵات دار بوون لە باشووریش لەلایەن ئەمریکاوەو پشتیوانیان لێ دەکرا.

شەڕی ڤێتنام[دەستکاری]

دیمەنێک لە جەنگی ڤێتنام

ساڵی ١٩٥٤ز و، شکستی سەربازی فەڕانسە لە شەڕی ھیندۆچینی (١٩٤٦–١٩٥٤) بۆ گێرانەوەی ڤیەتنام، زلھێزەکان لە جنێڤ لەگەڵ نوێنەرانی ھەریەک لە ڤیێتنام و لاوس و کەمبۆدیا کۆبوونەوە بۆ وتوێژکرن بۆ کۆتایی ھێنان بەم ململانێیە. لە ناو بەندەکانی تردا، ڕێکەوتنامەکە کە بە ڕێکەتننامەی جنێڤ ناسرا دابەشبوونێکی کاتی ڤیێتنام بۆ دوو بەشی باکوور و باشوور دابین دەکات: لەبەشی باکوری دا ڤیت مین کە گروپیێکی کۆمۆنیستی بوون و داوای سەربەخۆیی ڤیێتنامیان دەکرد ھەبوون و لەبەشی باشوریشیدا فەڕانسییەکان و ڤیێتنامی یە لایەنگرەکانیانی تێدابوون. بۆ ڕێگەگرتن لە دابەشبوونی ھەمیشەیی ئەو وڵاتە ڕێکەوتنەکە پێشنیازی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی نیشتمانی دەکرد لە ساڵی ١٩٥٩ز بە مەبەستی یەکخستنەوەی وڵاتەکە. کاتێکیش ڤیێتنامییەکانی باشوور ئەنجامدانی وەھا ھەڵبژاردنێکیان ڕەتکردەوە چونکە ھەر لەسەرەتاوە دەزانرا کە گروپی ڤیت مینە ئەیباتەوە، ڤیێتنامییەکانی باکوور دەستیان کرد بە لە کارخستنی ڤیێتنامی باشوور. ساڵی ١٩٥٩ز جەنگی ڤیێتنام، ڤیێتنامی باکووری کۆمۆنیست و بەرەی ڕزگاریخوازی ڤیێتنامی -کە گروپێکی ناسیۆنالیستی بوون و بنکەکەیان لە باشوری ڤیێتنام بوو-خستە یەکبەرەوە دژبە ڤیێتنامی باشوور. ساڵی ١٩٦٥ز ئەمریکا ھێزی سەربازی ڕەوانەی ڤیێتنام کرد بۆ یارمەتیدانی باشوورە ڤیێتنامی باشوور. ململانێیەکی درێژ خایەن و خوێناوی کە بە جەنگی ڤیێتنام ناسرا ڕوویدا و تا ساڵی ١٩٧٥ی خایاند. پێش کۆتایی ھاتنی بە وڵاتانی دراوسێ (لاوس و کەمبۆجیا) دا بڵاو بووەوە و تا درەنگانێک دوای ١٩٧٥ز درێژەی کێشا. لە کەمبۆدیا جەنگەکە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ناسراو بە «خمێر ڕۆگ» بە سەرکردایەتی پۆل پۆتی گەیاندە دەسەڵات کە ڕژێمەکەی ڕەشە کوژی (جینۆساید)ێکی بەسەر گەلەکەی ھێنا. لەم کاتانەدا، لەناوەڕاستی شەستەکان جیھانی کۆمۆنیزم دووبارە خۆی بەشێوەیەکی کاریگەر تەشکیلە کردەوە لە ئەنجامی دابەشبوونی تاڵ و ئاشکرای بەرەو زیادچووی نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و چین.

نەخشەی ڤێتنامی باشوور-ناوچە سەربازییەکان لە ١٩٦٧ز دا

مێژووی ڤێتنام لە ١٩٧٦ بۆ ٢٠٠٠[دەستکاری]

لە دوای جەنگ ھەردوو بەشی ڤێتنام یەکگرتنەوەی خۆیان ڕاگەیاندن و لە ساڵی ١٩٧٧ ئەمریکا و ڤێتنام دەستیان کرد بە گفتوگۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٨٨ ڤێتنام ھێزەکانی خۆی لە کەمبۆدیا و لاوس کشاوە لە ساڵی ١٩٩٥ ئەمریکا گەمارۆی لەسەر ڤێتنام ھەڵگرت و کە بۆ ماوەی ١٩ ساڵ چەندین گەمارۆی خستبووە سەری ساڵی ١٩٩٥ ئەمریکا دانی نا بە ڤێتنام و دەستیان کرد بە پەیوەندی دیپلۆماسی و ھەروەھا گەڕانەوەی سەربازە کوژراوەکانی ئەمریکا کە لە ماوەکانی جەنگ دا کوژرا بوون لە ساڵی ٢٠٠٠ بیل کلینتۆن کە سەرۆکی ئەمریکا بوو سەردانی ڤێتنامی کرد و داوای لێبوردنی کرد سەبارەت بەو جەنگەی کە لە نێوانیان ڕوویاندا ھەر لەو سەردانەدا چەندین ڕێکەوتنی ئابووری لە نێوانیان ئەنجام درا کە ئەمەش دەست پێکی قۆناغێکی نوێ بوو لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە دووژمنایەتی یەک گۆرا بۆ دۆستایەتی لە دوای جەنگ

مێژووی ڤێتنام لە ٢٠٠١ تا ئێستا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]