مێژووی ئوردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی ئوردن باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئوردن کە تێیدا باس لە ڕوودا و پێشھاتەکانی ڕابردووی ئەم وڵاتە دەکات ھۆکارێکە بۆ ئەوەی نەوەی ئێستا ئاشنای ڕابردووی ئەم وڵاتە بن لەم وڵاتە چەندین زلھێز حکومڕانییان کردووە و کردوویانە بە بەشێک لە خاکەکەی خۆیان وەک ئیمپراتۆری ڕۆم و بێزەنتی و دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ماوەیەکیش لەژێر دەستی بەریتانییەکان بوو

نەخشەی ئوردن کاتێک بەشێ بوو لە دەوڵەتی عوسمانی

.

مێژووی کۆن و ناوەڕاست[دەستکاری]

لە سەدەی سێیەمی پێش زاین ویلایەتی ئوردن لە ڕۆژھەڵات دامەزرا لە سەدەی چوارەمی پێش زاین قیبتییەکان کە بەزمانی عەرەبی ئەدوان ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئوردنیان داگیرکردن. دوای ئەوان ڕۆمەکان ھاتن و داگیریان کرد تا ھاتنی ھێزی ئیسلامی و کۆتای ھێنان بەدەسەڵاتیان لەم ناوچەیە.

سەردەمی بیزەنتی و ڕۆمی[دەستکاری]

سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی[دەستکاری]

مێژووی نوێ و ھاوچەرخ[دەستکاری]

ئینتیدابی بەریتانیا[دەستکاری]

ئوردن لەدوای جەنگی یەکەمەوە تا ساڵی ١٩٤٦ لە ژیر چاودێری بریتانیا مایەوە و لەو ساڵەدا بنەماڵەی ھاشمی سەربەخۆیی ئوردنیان ڕاگەیاندو لەوەو بەدواش بە شانشینی ئوردنی ھاشمی ناسرا.

دامەزراندنی شانشینی ئوردن[دەستکاری]

شا عەبدوڵای یەکەم

ساڵی ١٩٢٦ بەریتانییە دەسەڵاتی ئینتیدابی لەسەر ئوردن ھەڵگرت ئەمەش بەھۆی ئەوەی لە ماوەی جەنگی جیھانیی یەکەم پشتیوانی بەریتانیا بوون ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ئەوەی شانشینی ئوردن دروست بکرێت سەرەتا ناوی ئیماڕەتی ئوردنی بوو دواتر لە ساڵی ١٩٤٥ ناوەکەی بۆ شانشینی ئوردن گۆڕا شا عەبدوڵای یەکەم یەکەم پاشای ئەم شانشینە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، شا عەبدوڵای یەکەم بووە فەرمانڕەوای ئەم وڵاتە و دوای تیرۆرکردنی شا عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٥١ دا لە شاری ئورشەلیم، تەلال بن عەبدوڵڵا بۆ ماوەیەکی کورت بووە پادشای ئوردن. گەورەترین سەرکەوتنی شا تەلال پەسەندکردنی دەستوور بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٢ دا لەبەر نەخۆشی ئێسکیزۆ فڕنی، لە دەسەڵات لابرا. لەبەر ئەوەی حسێنی کوڕی لەو کاتەدا تەمەنی نەگەیشتبووە ١٨ ساڵ، لیژنەیەکی کاتی وڵاتی ئوردنی بەڕێوەبرد. شا حسێن لە ساڵی ١٩٥٣ لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا توانی دەسەڵات بگرێتە دەست و لە ماوەیەکی کورتدا پشتیوانی سوپا و عەرەبە ڕەسەن و عەرەبە فەلەستینییەکانی ئوردن بۆ خۆی مسۆگەر بکات. لە ساڵی ١٩٩١ کۆتایی بە ڕەوشی نائاسایی شانشینەکەی ھێنا و لە ساڵی ١٩٩٢ شدا بە پەسەندکردنی یاسایەک ڕێگەی بۆ دامەزراندنی پارتە سیاسییەکان خۆشکرد. دواجار لە ساڵەکانی ١٩٨٩ و ١٩٩٣ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لەو وڵاتە بەڕێوە چوون. گۆڕانکاری لە یاسای ھەڵبژاردندا ھەراوھۆریای زۆری لێکەوتەوە و لایەنە ئیسلامییەکان لە ھەڵبژاردنی ١٩٩٧ دا بەشداریان نەکرد. شا حسێن پاش ٤٦ ساڵ لە گرتنە دەستی دەسەڵات، لە ساڵی ١٩٩٩دا مرد و تەختی پادشایەتی بۆ شا عەبدوڵای دووەمی کوڕی بەجێھێشت. شا عەبدوڵڵای دووەم لە ساڵی ١٩٩٩ جێگەی باوکی گرتەوەو بە شێوەیەکی فەرمی ڕێکەوتننامەی ئاشتی لە گەڵ ئیسرائیل واژووکرد و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پتەوتر کرد و لە یەکەم ساڵی دەسەڵاتداریی خۆیدا چاکسازیی ئابووری خستە ئەولەوییەتی بەرنامەکانییەوە.

شا عەبدوڵڵای دووەم

پەیماننامەی ئاشتی[دەستکاری]

مەلیک حسێن لەگەڵ بیڵ کڵینتن و ئیسحاق ڕابین لە کاتی واژووکردنی پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئوردن ١٩٩٤

بەھاری عەرەبی لە ئوردن[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]