مێژووی چین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
History of China
دێرین
Neolithic ٨٥٠٠ تا ٢٠٧٠ی پێش زاین BC
سیا c. 2070 – c. 1600 BC
شانگ c. ١٦٠٠ تا ١٠٤٦ی پێش زاین BC
ژۆو c. 1046 – 256 BC
 ڕۆژھەڵاتی ژۆو
 ڕۆژاوای ژۆو
   سەردەمی بەھار و پایز
   سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان
شاھانە
چین 221–207 BC
ھان 202 BC – 220 AD
  رۆژاوای ھان
  سین
  ڕۆژھەڵاتی ھان
سێ شانشینەکە 220–280
  وێی, شو and وو
جین 266–420
  رۆژاوای جین
  ڕۆژھەڵاتی جین شانزە شانشینەکە
Northern and Southern dynasties
420–589
سوی 581–618
تانگ 618–907
  (Wu Zhou 690–705)
پێنج ئیمپراتۆریەتەکە
و پێنج شانشینەکە

907–979
لیاۆ 916–1125
سۆنگ 960–1279
  Northern Song ڕۆژاوای سیا
  Southern Song جین Western Liao
یوان 1271–1368
مینگ 1368–1644
چینگ 1636–1912
جیھانی مۆدێرن
Republic of China on the mainland 1912–1949
People's Republic of China 1949–present
Republic of China in Taiwan 1949–present

مێژووی چین دەکاتە ماوەی ھەزاران ساڵی مێژووەکە. کە تۆمارکراوە لە کتێبە کۆن و مێژووییەکانی چین، سەرەتاترین تۆمار کە کرابێت لە ١٢٥٠ی پێش زایین بووە بەڵام تۆمارەکانی سەرەتای مێژووەکە شتێکی کەمیان لەسەر زانراوە و تۆمارکراوە، ھەرچۆنێک بێت مێژووی چین سەبارەت بە زۆر سەردەم ویلایەتەکان تۆماری ھەیە کە دابەش دەبێت بۆ:

پێش مێژوو[دەستکاری]

پێش مێژوو بە مانای ئەو کاتە دێت پێش ئەوەی ھیچ تۆمارێک بنووسرێتەوە و ھەڵبگیرێت. لەم حاڵەتانەدا زۆر ئەستەمە تا بتوانین پێناسەی ئەو شتانە بکەین کە لە پێش مێژووی چین دا ڕوویانداوە. مێژووناسان باوەڕبەچەن شتێک دەکەن کە لەم سەردەمەدا ڕوویانداوە. وەک ملیۆن ساڵی پێشوو مرۆڤی ھەستاو. کە سەرەتاترین جۆری مرۆڤە کە لە چین ژیا بێت. و دواتر ٦٥،٠٠٠ ساڵ دواتر مرۆڤی مۆدێرن گەیشتووە بە چین لە ئەفریقاوە. وە بۆ پەیداکردن و گەڕان بەدوای خواردن ڕاوی ئاژەڵی گەورەیان کردووە. وە ھەروەھا دەستیان بە کۆکردنەوەی میوەش کردووە. و ئەمەش وایکردووە چین لە ماوەی ٥٠٠٠ ھەزار ساڵ پێش زایین بتوانێت لەسەر کشتوکالی زانیاری پەیداب بکات. دواتر ھەستاون بە چاندنی برنج و بەرو بوومەکانی تر. وە دواتر و لەدوای ٢٥٠٠ ساڵ پێش زاین، سەردەمی برۆنز دەستی پێکردووە لە چین کە سەردەیم فەرمانڕەواییەتی و چینایەتی پاشاکان و شاژنەکان بووە لە کۆمەڵگاکەدا.

مێژووی دێرین[دەستکاری]

زنجیرە فەرمانڕەوایی سیا[دەستکاری]

ئیمپراتۆریەتی سیا ھەنێک لە زاناکان باوەڕیان وایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠٠٠ی پێش زاین، و زنجیرە فەرمانرەواییەکە فەرمانرەوایەتی چینی کردووە. یو (دا یو) یەکەم فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریەتەکە بووە، وە سەرچاوەیەکی کەم ھەیە لەسەر ئەم فەرمانرەوایە (بە ئەفسانە ناسراوە)،وە ھەروەھا بەھەمان شێوەی فەرمانرەواییەکانی دوای خۆی.

زنجیرە فەرمانرەوایی شانگ[دەستکاری]

لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی شانگ، ھەنێک لە سەرچاوە و نووسین و تۆماری سەردەمە ئێستا بەردەستن، کە لەسەر ئێسکە پەیکەر تۆمار کراون و چەندین تۆماری لەم شێوەیە دۆزراونەتەوە. و زاناکان وا بیردەکەنەوە شاری ئەمرۆی ھێنان لە چین نۆیەم و دوا پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکە بووە.

زۆربەی مێژووناسە چینییەکان وا بیردەکەنەوە کە زنجیرە فەرمانرەواییەک دوای رووخان یان لاچوونی یەکێکی تر ھاتووە بەڵام ئەگەری ئەوەش ھەبووە دوو زنجیرەی فەرمانرەوایی لەھەمان کات و سەردەم فەرمانرەوایی چینیان کردبێت ئەویش لە بەش و خاکی جیاواز لە چین و سنووری تایبەتی خۆیان ھەبووبێت، بۆ نموونە ھەنێک لە زاناکان وا بیردەکەنەوە کە ئیمپراتۆریەتی سیا و شانگ لەوانەیە لە ھەمان کات فەرمانرەوایەتیی چینیان کردبێت، بەڵام لە شوێن و ناوچەی جیاواز تایبەت بەخۆیان.

زنجیرە فەرمانرەواییەتی ژۆو[دەستکاری]

بە نزیکەی ١٠٤٦ی پێش زایین، ئیمپراتۆریەتی ژۆو کە دواین پاشای ئیمپراتۆریەتی شانگی بەزاند توانی ئیمپراتۆریەتی تایبەتی خۆی دابمەزرێنێت. و پایتەختی لە ھێنان بۆ شوێنێک گۆڕی کە لە جیھانی مۆدێرنی ئەمڕۆ دەکەوێتە نزیک ڕووباری زەرد لە چین. ژۆو توانی تیۆری و بیرۆکەی نوێ بھێنێتە چین (بڕوانە: دەستووری ئاسمان) کە دواتر لە زۆربەی زنجیرە فەرمانرەواکانی چین درێژەی پێدراو بەردەوام بوو. پاشاکانی ئەم ئیمپراتۆریەتە بۆ یەکەمجار لە مێژووی چین زۆر ناوچەیان ھێنایە ژێر سەرپەرشتی خۆیان، و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لە ناوچەیەک گوازرانەوە بۆ ناوچەیەکی تر بۆ نیشتەجێبوون.

سەردەمی بەھار و پاییز[دەستکاری]

سەردەمی بەھار و پاییز لە نێوانی سەدەی ھەشتەمی پێش زایین بوو. وە ئیمپراتۆریەتی ژۆو درێژەی کێشا، بەڵام وەک جاران کاریگەر نەمابوو و لۆردەکانی ناو ئیمپراتۆریەتەکە دەسەڵاتیان گەورەتر بوو لە پاشا و شوێن فەرمانەکانی پاشاکە نەدەکەوتن و ڕێسا و یاسای تایبەتی خۆیان جێبەجێ دەکرد، ھەرچۆنێک بێت لەم سەردەمە پاشای زۆر دروست بوو لە زۆر شوێنی چین فەرمانرەواییان کرد و چین بووبە چەندین ویلایەتی پارچە پارچە، ھەر یەکێک لەوان لەلایەن پاشایەکی تایبەت بەخۆی فەرمانرەوایەتی دەکرا، لەھەنێک بارودۆخدا، پاشایەک فەرمانرەواییەتی گووندێکی بچووک و ناوچەیەکی سنوورداری دەکرد.

لەم سەردەمەدا بیرۆکە و بیروباوەری زۆر دروست بوو، ھەنێکیان بە گرنگی ماونەتەوە وەکوو: کۆنفووشیزم، تاویزم.

سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان[دەستکاری]

سەردەمی بەھار و پاییز درێژەی کێشا تا نزیکەی ٣٠٠ ساڵ. لە نزیکەی سەدەی ٥ی پێش زایین. تەنھا حەوت ویلایەتی سەرەکی لە چین مانەوە ویلایەتەکانی تر وەک ویلایەتە بچووکەکان خرابوونە ژێر ویلایەتە گەورە کانەوە. ئەم ویلایەتانە بەردەوام بوون لە جەنگان دژی یەکتر. مێژووناسان بەم سەردەمە دەڵێن سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان بەھۆی ئەم جەنگە بەردەوامانەی کە ئەم ویلایەتانە لە دژی یەکتر دەیان کرد. لە ٢٢١ی پێش زایین، یینگ ژێنگ، پاشای ویلایەتی چین، توانی حەوت ویلایەتە یەک بخاتەوە. و ویلایەتەکەی خۆی بکات بە ئیمپراتۆریەت و خۆی بکات بە ئیمپراتۆر.

سەردەمی شاھانەیی چین[دەستکاری]

زنجیرە فەرمانرەواییی چین[دەستکاری]

ئیمپراتۆریەتی چین زنجیرە فەرمانرەواییەکی زۆر گرنگ بوو لە مێژووی چین. شوێن فەلسەفەی یاسایی کەوتن (کە فەلسەفەکە دەڵێت ھەموو خەڵک بەشێوەییەکی سروشتی خراپن و پێویستە لەلایەن حکوومەتەوە کۆنتڕۆل بکرێن) پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکە سیانیانگ بوو. لەم سەردەمەدا چین بووە وڵاتێکی زۆر بەھێز و زۆر وە بۆ یەکەمجار شتی نوێ جێبەجێ کران. نموونە سیستمێکی یاسایی توند بەڕێوە چوو. و زمان گەشەی سەند. و بنیادنانی شورای مەزنی چین دەستی پێکرد.

زنجیرە فەرمانرەواییەتیی ھان[دەستکاری]

دوای ڕووخان و ھەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی چین، ئیمپراتۆریەتی ھان لەلایەن لیو بانگ دامەزرا. لە سەردەمی ھان ناوچەکانی چین گەشەی سەند، وە زۆر پێشکەوتن لە زانست و تەکنۆلۆژیا دەستی پێکرد. وە وەک سەردەمی زێرینی چین سەیر دەکرێت.

سێ شانشینەکە[دەستکاری]

سەردەمی سێ شانشینەکە سەردەمێکە کە تیایدا چین دابەشبوو بەسەر سێ ویلایەت وەکوو: چاوۆ وێی، شو ھان، ڕۆژھەڵاتی وو. لەو سەردەمەدا ڕۆژھەڵاتی ھان تەواوی دەسەڵاتەکانی لەدەست دا. وە ھەنگاو بە ھەنگاو ئیمپراتۆری ھان وازی ھێنا لە فەرمانرەوایی.

زنجیرە فەرمانرەوایی جین[دەستکاری]

ئیمپراتۆریەتی جین لە ٤٢٠ی پێش زایین لەلایەن سیما یانەوە دامەزرا. ھەرچۆنێک بێت ئیمپراتۆریەتەکە لاواز بوو ئەوکاتەی شازادەکانی ئیمپراتۆرییەتەکە خەریکی شەڕکردن بوون لەگەڵ یەک ئەمە وایکرد ئیمپراتۆریەتەکە بەرەی باکووری لەدەست بدات کاتێک کوودەتاییەک ڕوویدا و کودەتاکە لوۆیانگ و چانگانیان گرت لە ٣١٧.

ئیمپراتۆریەتی جین بەردەوام بوو و بەشی باکووریشی لەلایەن چەن پاشاییەکی سەربەخۆوە بەڕێوە دەبردران کە زۆربەشیان لەلایەن خەڵکانی شانگنو، سیانبێی، چیانگەوە فەرمانرەوایی دەکران.

زنجیرە فەرمانرەوایی سوی[دەستکاری]

ئیمپراتۆریەتی سوی لەلایەن ئیمپراتۆر وێنەوە دامەزرا. پایتەختەکەی چانگان بوو، زنجیرە فەرمانرەواییەکە بۆیە گرنگ بوو چونکە بەرەی باشوور و باکووری چینی یەکخستەوە.

زنجیرە فەرمانرەوایی تانگ[دەستکاری]

ئیمپراتۆریەتی تانگ لەلایەن خێزانی لی دامەزرا کاتێک ئیمپراتۆریەتی سوی ھەڵوەشایەوە. وە بۆ ماوەیەکی کورت ئیمپراتۆریەتەکە وەستا کاتێک بۆ دووەم جار ئیمپراتۆریەتی ژۆو دامەزرایەوە (١٦ی تشرینی یەکەمی ٦٩٠ تا ٣ی ئازاری ٧٠٥) ئەمەش کاتێک ئیمپراتۆر وو زێتیان توانی بچێتە سەر تەخت و بووە یەکەم و تەنھا ژنە فەرمانرەوا لە مێژووی چین.

پایتەختی تانگ چانگان بوو، گەورەترین شاری جیھان بوو لەو سەردەمە، زۆرێک لە مێژووناسان تانگ وەک شارستانییەتێکی پێشکەوتوو دەبینن لە چین و بە سەردەمێکی زێڕینی فرە کلتوری دەبینن.

پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە[دەستکاری]

لەم سەردەمەدا ململانێ و ناکۆکی سیاسی لەنێوان تانگ و سۆنگ ھەبوو و سەردەمەکە لە ٩٠٧ تا ٩٦٠ی زایینی درێژەی کێشا.  لەم سەردەمەدا چین وەک فرە-سیستمی دانی پێدەنرێت. پێنج رێژێمەکە کە ناویان لێنراوە (دواتر) وەکوو تانگی دواتر، ژۆوی دواتر، جینی دواتر، ھانی دواتر، کە بەردەوام لە ململانێ و جەنگ دابوون و بۆ کۆنترۆل کردنی ناوچەکانی یەکتری.

زنجیرە فەرمانرەوایەتیی یوان[دەستکاری]

ئیمپراتۆرییەتەکە یەکەمجار لەلایەن جەنگیزخانەوە فەرمانرەواییەتی کرا کە سەرکردەیەکی مەغۆل بوو دەستی بەسەر ئیمپراتۆریەتی سۆنگ گرتبوو. وەک کەسێکی توند و تیژ وەسف کرابوو. کوڕەکەی کوبلای خان یەکێک بوو لە بەناوبانگترین فەرمانرەواکانی ئیمپراتۆریەتەکە چینی بۆ چەندین کلتووری جیا جیا کردەوە و بەشێوەیەکی زۆر باش ژیانی بۆ چینییەکان خۆشکرد و بەرەوپێشی برد.

زنجیرە فەرمانرەوایی مینگ[دەستکاری]

لە ١٣٦٨، کوودەتاییەک ئیمپراتۆریەتی یوانی ھەڵوەشاندەوە و ئیمپراتۆریەتی مینگ دامەزرا لە نینجینگ کە پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکە بوو تا سەردەمی ئیمپراتۆر یۆنگل کە پایتەختەکەی گۆڕی بۆ پەکین. لە سەدەی ١٥یەمدا، کەسێک بەناوی چینگ خا زۆربەی ھێزی دەریایی مینگی بەکارھێنا بۆ ئەوەی بگەڕێت بەناو ئۆقیانووسی ھیند، بەمەش سامان و ھێزێکی زۆری بۆ ئیمپراتۆریەتەکە کۆکردەوە. ئیمپراتۆریەتەکە سەرکەوتنی بەخۆوە بینی تا ١٤٤٩ کاتێک جەنگ دەستی پێکردوو و مەغۆلەکانی پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆری یوانی پێشوو دەستیان بەسەر ئیمپراتۆریەتەکە گرت و چواردەورەی پایتەختیان گرت. دوای جەنگان لەگەڵ مەغۆلەکان ئیمپراتۆریەتی مینگ دەستی بە ھەڵوەشانەوە کرد، لەم ساتە، ئیمپراتۆرییەتەکە دوو جەنگی لەپێش بوو یەک لەگەڵ ژاپۆنییەکان ( یەکەمجار لەگەڵ چەتە ژاپۆنییەکان کە لە ڕۆژھەڵاتی باشووری چین بووون، دووەم لەگەڵ سووپای ژاپۆنی تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی کە دەستی بەسەر کۆریا گرتبوو) و جەنگێکیش لەگەڵ پورتوگالییەکانی ماکاو. ئەم جەنگانە ئیمپراتۆریەتی مینگیان لاواز کرد تا ھەڵوەشانەوە لە ١٦١٦، کوودەتایەک لە مەنچوڕیا و شانسی سەری ھەڵجا. دوای ٢٨ ساڵ مەنچوورییەکان لە دیواری چین پەڕینەوە و دەستیان بەسەر پایتەخت گرت.

زنجیرە فەرمانرەوایی چینگ[دەستکاری]

سەردەمی مۆدێرن[دەستکاری]

کۆماری چین[دەستکاری]

کۆماری گەلی چین[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]