بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ع. ح. ب
محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی

لەدایکبوون١٩٢٣
بەرزنجە، سلێمانی
مەرگ٦ی کانوونی ٢٠٠٠
سلێمانی
شوێنی گۆڕگردی سەیوان
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر


محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی شاعیرێکی کورد بوو. بە شیعری نوێی کوردی دەستی پێ کرد، ھەر بە ئەویش کۆتایی پێ ھێنا. سێ پیتی ناوی برا شەھیدەکەی ع. ح. ب (عەلی حسێن بەرزنجی) کردبووە نازناوی شیعری خۆی.

لە ساڵی ١٩٢٣ لە ناحیەی بەرزنجە لە سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتای خوێندنی لای شێخ ئەمینی باپیری (باوکی دایکی) بووە. ساڵی ١٩٣٢ بەماڵەوە چوونەتە شاری سلێمانی و لەوێ قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٤٦ بە مووچەخۆری میری دامەزراوە تا ساڵی ١٩٦٣ لەم کارەیدا ماوەتەوە. دوای کودەتاکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ وەکوو زۆر لە مووچەخۆرانی کورد لە کار دوورخرایەوە. لە ساڵی ١٩٦٨ وەکوو زۆربەی خەڵکی دیکە گەڕاوەتەوە کارەکەی پێشووی خۆی.

ع. ح. ب لە ڕۆژی ٦ی کانوونی ٢٠٠٠ لە سلێمانی کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی گردی سەیوان نێژراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٤٦٥ تا ٤٧٦، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
  • «محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی - ع.ح. ب». kurdipedia.org.
  • «ع.ح. ب». khaktv.net.