موعەمەر قەزافی
موعەمەر قەزافی | |
|---|---|
موعەمەر قەزافی لە کۆبوونەوەی ئەدیس ئەبابا لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٩ | |
| لەدایکبوون | ٧ی حوزەیرانی ١٩٤٢ سرت، لیبیای ئیتالی |
| مەرگ | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ (٦٩ ساڵ ژیاوە) سرت، |
| ھۆکاری مەرگ | کوشتن بە چەقۆ |
| شوێنی گۆڕ | بیابانی لیبیا |
| نەتەوە | عەرەب |
| پیشە | سەرۆکی پێشووی وڵاتی لیبیا نووسەر |
| حیزبی سیاسی | یەکێتیی ئیشتراکی عەرەبی (١٩٧١–١٩٧٧) سەربەخۆ (١٩٧٧–٢٠١١) |
| ئایین | ئیسلام |
| تۆمەتی تاوانباری | سەرکوتی سیاسی |
| مناڵ(ەکان) | ١٠ (٨ کوڕ) (٢ کچ) |
| باوان |
|
| واژوو | |
موعەمەر ئەبوومنیار قەزافی (ماوەی ژیان: لەدایکبوونی ٧ی حوزەیرانی ١٩٤٢ تاوەکوو ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) سەرۆکی وڵاتی لیبیا بوو. قەزافی لە «شگیب الکراعییە» لە ناوچەی جارف لە پارێزگای سرتی وڵاتی لیبیا لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦٩ەوە تاکوو ٢٠١١ سەرۆکی وڵاتی لیبیا بوو. قەزافی لە مانگی شوباتی ٢٠٠٩ بوو بە سەرۆکی نۆرەیی یەکێتی ئەفریقیا.
ئەگەرچی قەزافی ھیچ ناو یان نازناوێکی ڕەسمی نییە بەڵام وەکوو سەرۆکی مەجلسی شوورای شۆڕشی لیبی لە قەڵەم ئەدرێت. قەزافی بەھۆی لێدوانەکانییەوە پاڵپشتی کوردی دەکرد بەتایبەتی پێشمەرگەی باشووری کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە بەھاری ساڵی ٢٠١١ خەڵکی لیبیا شۆڕشێکی چەکداری و خوێناویان ئەنجامدا دژی حووکمەکەی قەزافی و کەتیبەکانی. سەرەنجام لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ لەلایەن بەرھەڵستیکارانی لیبی کوژرا.
بیروبۆچوونەکان قەزافی
[دەستکاری]قەزافی لەسەرەتادا حەزێکی نەتەوەیی عەرەبیی ھەبوو و بۆ ئەوەش ڕوویکردە چەندین دەوڵەت بۆ ڕاگەیاندنی یەکێتی عەرەبی بەڵام سەرجەم ھەوڵەکانی لەو بارەیەوە شکستیان ھێناو ئەوەندی پێنەچوو کە پرۆژەکەی کرد بە پرۆژەیەکی ئەفریقی و ناوی خۆی نا شاھنشای ئەفریقیا. بیروبۆچوونە سەیرو سەمەرەکانی سەرۆکی لیبیا چەندین کێشەو مشتومڕی لەلایەن زۆرێک لەناوەوەو دەرەوەی لیبیادا دروست کردووە بەتایبەت کە خودی خۆی بەتەنھا لەوڵاتدا ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە حوکمدەکات و خۆی و بنەماڵەکەشەی بەچەندین تۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی وڵات و داپڵۆسینی ئازادایییە گشتییەکان، تۆمەتباردەکرێن ھەرچەندە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بیرۆکەیەکی جەماوەری ھەیە لەبەشداریکردن لەدەسەڵاتدا.
کودەتا
[دەستکاری]سەرۆکی لیبیایەو وەک خۆی ناویشی ناوە سەرکردەی شۆڕشی وڵاتەکەیەتی، لە ساڵی ١٩٦٩ شەوە پۆستی فەرماندەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست و ھەر لەو ساڵەوە تا ١٩٧٧ سەۆکی ئەنجومەنی سەرکرداتییەتی شۆڕش بووە. لەوەتەی لیبیا بووەتە ولایەتێکی عوسمانی لە ساڵی ١٥٥١ ەوە قەزافی بە خاوەنی زۆرترین ماوەی حوکمڕانی لە لیبیا دادەنرێت و ئێستاش کۆنترین فەرمانڕەوای سەر زەوییە. قەزافی لە ساڵی ١٩٦٩ دا پاش کودەتایەکی سپی کە ڕێکخەرانی، خۆیان ناو ناوبوو ئەفسەرانی ئازادی خواز، ھاتە سەر حوکم و توانییان حکوومەتی پاشایەتی ئیدریس سنوسی لەناو بەرن. لەماوەی ٤٢ ساڵی ڕابردووی حکومی قەزافیدا، خانەوادەکەی بەشێوەیەکی گشتی لەگۆڕەپانی سیاسیدا چالاک بوون بەشێوەیەک زۆربەی لیبییەکان و چاودێران بەشێوەیەکی گشتی پێیان وایە کە قەزافی ئامادەسازیی دەکات بۆ ئەوەی سەیفولئیسلامی کوڕی جێی بگرێتەوە کە بەبەراورد لەگەڵ کوڕەکانی تریدا زیاتر جومجۆڵی سیاسی ھەیە. بروسکەیەکی ساڵی ٢٠٠٩ ی جین کریتز باڵًیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەتەرابلوس، بەم شێوەیە باس لەکەسایەتی قەزافی دەکات: کەسێکی جیوەیی و نامۆیە لەھەڵسوکەتدا، حەزی لەسەمای فلامینکۆی ئیسپانی و پێشبڕکێی ئەسپسوارییەو بەشێوەیەکی یەکسان دۆست و دوژمن بێزاردەکات، خۆنەویستانە لەبەرزایی دەترسێت و حەزی لەفڕین نییە بەسەر ئاودا.
بنەماڵەی قەزافی
[دەستکاری]موعەمەر قەزافی خاوەنی حەوت کوڕ و یەک کچە بە ناوەکانی محەممەد و سەیفولئیسلام و ساعدی و ھانیبال و موعتەسەم و سەیفولعەرەب و خەمیس و عایشە. ھەروەھا خەمیس لە یەکیک لە ڕووبەڕووبونەوەکانی شۆرشگێرەکان کوژرا لەدوای ئەویش سەیفولعەرەب بە بوردومانی ھێزەکانی ناتۆ بۆ سەر بابولعەزیزییە کە شوێنی نیشتەجێبوونی قەزافی بوو کوژرا. لەدوای ئەویش موعتەسەم لەگەڵ باوکی لە شاری سرت لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ دوای ئەوەی بەدیلی گیرا لەلایەن شورشگێرانەوە کوژرا. لەدوای ئەوانیش سەیفولئیسلام بەدیل گیرا و ئیستا چاوەڕوانی دادگاییکردنە.

وتارەکانی قەزافی
[دەستکاری]قەزافی بەوتاری دوورودرێژو قسەی سەیرو سەمەرەو بەکارھێنانی وتەی ناشرینیش ناسراوە، خاوەنی چەندین دانراوە لەوانە:
- آراء جدیدة فی السوق والتعبئة ومبادئ الحرب
- الکتاب الأخضر المرکز العالمی لدراسات وأبحاث الکتاب الأخضر.
- شروح الکتاب الأخضر المرکز العالمی لدراسات وأبحاث الکتاب الأخضر.
- القریة.. القریة، الأرض.. الأرض، وانتحار رائد الفضاء.[١]
- تحیا دولة الحقراء
- اسراطین الکتاب الأبیض.
- السجل القومی ویتضمن أحادیثە وخطبە وحواراتە ولقاءاتە السیاسیة والصحفیة صدر منە حتی الآن (٣٦ جزءاً) عن المرکز العالمی لدراسات وأبحاث الکتاب الأخضر.
- ملعونة عائلة یعقوب، ومبارکة أیتھا القافلة
- عشبة الخلعة والشجرة الملعونة.
قەزافی و سەرکردەکان
[دەستکاری]قەزافی لەلایەنی دیپلۆماتی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان پێشەنگ بوو ھەمیشە سەردانی سەرکردەکانی ڕۆژاوای دەکرد بەتایبەتی ڤلادمیر پوتین کە سەرۆک وەزیرانی ڕووسیایە و بەرلەسکۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و و حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا و جۆزێ لویز ڕۆدریگزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ القذافی کاتبا.. القسوة وتحقیر البشر 2020-04-11 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
کتێبنامە
[دەستکاری]- Bearman، Jonathan (١٩٨٦). Qadhafi's Libya. London: Zed Books. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٦٢٣٢-٤٣٤-٦.
- Bianco، Mirella (١٩٧٥). Gadafi: Voice from the Desert. لەلایەن Lyle، Margaret وەرگێڕدراوە. London: Longman. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٨٢-٧٨٠٦٢-٠.
- Blundy، David؛ Lycett، Andrew (١٩٨٧). Qaddafi and the Libyan Revolution. Boston: Little Brown & Co. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٦-١٠٠٤٢-٧.
- Boyd-Judson، Lyn (٢٠٠٥). «Strategic Moral Diplomacy: Mandela, Qaddafi, and the Lockerbie Negotiations». Foreign Policy Analysis. ١: ٧٣–٩٧. doi:١٠.١١١١/j.١٧٤٣-٨٥٩٤.٢٠٠٥.٠٠٠٠٤.x. ISSN ١٧٤٣-٨٥٨٦.
- Castro، Jose Esteban (٢٠١١). «Gaddafi and Latin America». Soc. ٤٨ (4): ٣٠٧–٣١١. doi:١٠.١٠٠٧/s١٢١١٥-٠١١-٩٤٤٢-٧.
- Cojean، Annick (٢٠١٣). Gaddafi's Harem: The Story of a Young Woman and the Abuses of Power in Libya. New York: Grove Press. ژپنک ٩٧٨-١-٦١١٨٥-٦١٠-١.
- Cooley، John K. (١٩٨٣). Libyan Sandstorm. London: Sidgwick & Jackson. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٨٣-٩٨٩٤٤-٥.
- Davis، J. (١٩٨٢). «Qaddafi's Theory and Practice of Non-Representative Government». Government and Opposition. ١٧ (1): ٦١–٧٩. doi:١٠.١١١١/j.١٤٧٧-٧٠٥٣.١٩٨٢.tb٠٠٦٧٩.x. JSTOR ٤٤٤٨٣٤٠٤. S2CID ١٤٤٨٣١٥٩٩.
- El-Khawas، Mohamed (١٩٨٤). «The New Society in Qaddafi's Libya: Can It Endure?». Africa Today. ٣١ (3): ١٧–٤٤. JSTOR ٤١٨٦٢٤٣.
- First، Ruth (١٩٧٤). Libya: The Elusive Revolution. Harmondsworth: Penguin. ژپنک ٩٧٨-٠-١٤-٠٤١٠٤٠-٢.
- Gardell، Matthias (٢٠٠٣). Gods of the Blood: The Pagan Revival and White Separatism. Durham and London: Duke University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٢٢٣-٣٠٧١-٤.
- Hajjar، Sami G. (١٩٨٢). «The Marxist Origins of Qadhafi's Economic Thought». The Journal of Modern African Studies. ٢٠ (3): ٣٦١–٣٧٥. doi:١٠.١٠١٧/s٠٠٢٢٢٧٨x٠٠٠٥٦٨٧١. JSTOR ١٦٠٥٢٢. S2CID ١٥٤٩٠٣٣٩٩.
- Harris، Lillian Craig (١٩٨٦). Libya: Qadhafi's Revolution and the Modern State. Boulder, Colorado: Westview Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٣٣-٠٠٧٥-٧.
- Haynes، Jeff (١٩٩٠). «Libyan Involvement in West Africa: Qadhaffi's 'Revolutionary' Foreign Policy». Paradigms. ٤ (1): ٥٨–٧٣. doi:١٠.١٠٨٠/١٣٦٠٠٨٢٩٠٠٨٤٤٢٩٨٧.
- Hinnebusch، Raymond A. (١٩٨٤). «Charisma, Revolution, and State Formation: Qaddafi and Libya». Third World Quarterly. ٦ (1): ٥٩–٧٣. doi:١٠.١٠٨٠/٠١٤٣٦٥٩٨٤٠٨٤١٩٧٥٥.
- Human Rights Watch (٢٠١٢). Death of a Dictator: Bloody Vengeance in Sirte. Human Rights Watch. ژپنک ٩٧٨-١-٥٦٤٣٢-٩٥٢-٣. لە ٣ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- Kamel، Amir M. (٢٠١٦). «Trade and Peace: The EU and Gaddafi's Final Decade» (PDF). International Affairs. ٩٢ (3): ٦٨٣–٧٠٢. doi:١٠.١١١١/١٤٦٨-٢٣٤٦.١٢٦٠٢. S2CID ١٥٦٥٢٩٩٤١. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- Karniel، Yuval؛ Lavie-Dinur، Amit؛ Azran، Tal (٢٠١٥). «Broadcast Coverage of Gaddafi's Final Hours in Images and Headlines: A Brutal Lynch or the Desired Death of a Terrorist?». The International Communication Gazette. ٧٧ (2): ١٧١–١٨٨. doi:١٠.١١٧٧/١٧٤٨٠٤٨٥١٤٥٦٢٦٨٦. S2CID ١٤٤٦٤٢٧٧٤.
- Kawczynski، Daniel (٢٠١١). Seeking Gaddafi: Libya, the West and the Arab Spring. London: Biteback. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٩٥٤-١٤٨-٠.
- Martin، Guy (٢٠٠٢). Africa in World Politics: A Pan-African Perspective. Trenton, NJ: Africa World Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٦٥٤٣-٨٥٨-٣.
- Pargeter، Alice (٢٠١٢). Libya: The Rise and Fall of Qaddafi. New Haven: Yale University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٠٠-١٣٩٣٢-٧.
- Ronen، Yehudit (١٩٨٦). «Libya». لە Shaked، Haim؛ Dishon، Daniel (eds.). Middle East Contemporary Survey. Volume VIII: 1983–84. Tel Aviv: Moshe Dayan Center for Middle Eastern and African Studies. لاپەڕە ٥٧٨–٦٠٣. ژپنک ٩٧٨-٩٦٥-٢٢٤-٠٠٦-٤.
- Ramutsindela، Maano (٢٠٠٩). «Gaddafi, Continentalism and Sovereignty in Africa». South African Geographical Journal. ٩١ (1): ١–٣. Bibcode:٢٠٠٩SAfGJ..٩١....١R. doi:١٠.١٠٨٠/٠٣٧٣٦٢٤٥.٢٠٠٩.٩٧٢٥٣٢٤. S2CID ١٥٣٦٠٩٥٦١.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - Sacerdoti، Giorgio؛ Acconci، Pia (٢٠١١). «The Security Council's Asset Freeze against Gaddafi's Libya and its Implementation in Libya». The Italian Yearbook of International Law Online. ٢١ (1): ٦١–٨٤. doi:١٠.١١٦٣/٢٢١١٦١٣٣-٩٠٠٠٠٢١٠.
- Simons، Geoff (١٩٩٦). Libya: The Struggle for Survival (چاپی second). Houndmills and London: Macmillan. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣٠-٣٨٠١١-٠.
- Simons، Geoff (٢٠٠٣). Libya and the West: From Independence to Lockerbie. Oxford: Centre for Libyan Studies. ژپنک ٩٧٨-١-٨٦٠٦٤-٩٨٨-٢.
- St. John، Ronald Bruce (١٩٨٣). «The Ideology of Muammar al-Qadhdhafi: Theory and Practice». International Journal of Middle East Studies. ١٥: ٤٧١–٤٩٠. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٢٠٧٤٣٨٠٠٠٥١٣٩٤. JSTOR ١٦٣٥٥٧. S2CID ١٤٥٦٩٢٩١٢.
- St. John، Ronald Bruce (١٩٨٧). Qaddafi's World Design: Libyan Foreign Policy, 1969–1987. London: Saqi Books. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٦٣٥٦-١٦١-٠.
- St. John، Ronald Bruce (٢٠٠٨). «Redefining the Libyan Revolution: The Changing Ideology of Muammar al-Qaddafi». The Journal of North African Studies. ١٣: ٩١–١٠٦. doi:١٠.١٠٨٠/١٣٦٢٩٣٨٠٧٠١٧٤٢٨١٩. S2CID ٢١٩٦٢٦٧٦٨.
- St. John، Ronald Bruce (٢٠١٢). Libya: From Colony to Revolution (چاپی rev.). Oxford: Oneworld. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥١٦٨-٩١٩-٤.
- Sykes، Alan (٢٠٠٥). The Radical Right in Britain: Social Imperialism to the BNP. Basingstoke and New York: Palgrave Macmillan. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٣٣-٥٩٩٢٤-٢.
- Tandon، Yash (٢٠١١). «Whose Dictator Is Qaddafi? The Empire and Its Neo-Colonies». Insight on Africa. ٣ (1): ١–٢١. doi:١٠.١١٧٧/٠٩٧٥٠٨٧٨١٤٤١١١٢٩. S2CID ١٥٥٨٢٣٠٨٠.
- Vandewalle، Dirk (٢٠٠٦). A History of Modern Libya. Cambridge: Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٦١٥٥٤-٩.
- Vandewalle، Dirk (2008a). «Libya in the New Millennium». لە Vandewalle، Dirk (ed.). Libya Since 1969: Qadhafi's Revolution Revisited. Basingstoke, England: Palgrave Macmillan. لاپەڕە ٢١٥–٢٣٧. doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-٠-٢٣٠-٦١٣٨٦-٧_١٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣٠-٣٣٧٥٠-٣.
- Vandewalle، Dirk (2008b). «Libya's Revolution in Perspective 1969–2000». لە Vandewalle، Dirk (ed.). Libya Since 1969: Qadhafi's Revolution Revisited. Basingstoke, England: Palgrave Macmillan. لاپەڕە ٩–٥٣. doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-٠-٢٣٠-٦١٣٨٦-٧_٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣٠-٣٣٧٥٠-٣.
- Zoubir، Yahia H. (٢٠٠٩). «Libya and Europe: Economic Realism at the Rescue of the Qaddafi Authoritarian Regime». Journal of Contemporary European Studies. ١٧ (3): ٤٠١–٤١٥. doi:١٠.١٠٨٠/١٤٧٨٢٨٠٠٩٠٣٣٣٩٣٥٤. S2CID ١٥٣٦٢٥١٣٤.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی لیبیا
- دەروازەی ئەفریقا
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی شەڕی سارد
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی فەلسەفە