مەشعەل تەمۆ
مەشعەل تەمۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ۱۹۵٨ دێربیسی سوریا |
مەرگ | ۲۰۱۱ |
ھۆکاری مەرگ | تیرور کردن بە گوللە |
نەتەوە | سوری |
پەروەردە | بەکالوریوس |
پیشە | سیاسەتمەدار، نووسەر |
ڕێکخراو | ڕەوتی موستەقبەلی کوردی |
ئایین | ئیسلام |
مەشعەل تەمۆ، (بە کورمانجی:Mişel Temo)، سیاسەتمەدار و نووسەری کورد ساڵی ١٩٥٨ لە شاری دێربیسی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە. وتەبێژی ڕەوتی موستەقبەلی کورد لە سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا، ڕۆژی ھەینی لە میانەی خۆپیشاندانەکانی وڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ لە شاری قامشلۆ لە ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا.[١]
ژیان و چالاکییەکان
[دەستکاری]مەشعەل تەمۆ ساڵی ١٩٥٨ لە گوندێکی بچووکی شاری دێربیسی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە. پاشان بەدوای تەواوکردنی خوێندن و بەدەستھێنانی بەکالۆری، ڕووی لە زانکۆ کردووە و لەوێ بڕوانامەی ئەندازیاری لە بواری کشتوکاڵ بەدەستھێناوە. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٠٥ لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵەکانیدا، ڕەوتێکی سیاسی نوێیان لە سووریا بە ناوی ڕەوتی دواڕۆژی کورد دامەزراندووە. لەبەر ئەوەی لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەو پارتە نوێیەدا سەرۆک بوونی نەبوو، مەشعەل تەمۆ بووە وتەبێژی ڕەسمی ڕەوتەکە و وەک کەسی یەکەم ڕۆڵی دەگێڕا.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Killing of Opposition Leader in Syria Provokes Kurds, The New York Times, 10/8/11
- ^ «تیرۆركردنی تهمۆ وهك مهشخهڵی راپهڕینی كورد لهسوریا...ئهمریكا و فهرهنسا ئیدانهی تیرۆركردنی مشعهل تهمۆ دهكهن» (بە کوردی). knnc.net. لە ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)