خۆپیشاندانەکانی بەردەرکی سەرا
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
خۆپیشاندانەکانی بەردەرکی سەرا لە سلێمانی، لە ١٧/٢/٢٠١١ زایینی دەستیپێکرد لە سەرای سلێمانی و تا ١٩/٤/٢٠١١ی خایاند، لە مێژووی شاری سلێمانی و ھەرێمی کوردستاندا بە درێژترین و بەردەوامترین خۆپیشاندان ھەژمار دەکرێت. بەیەکەمین خۆپشاندانی گشتگیری شاری سلێمانی دادەنرێت بەرامبەر بە دەسەڵاتی کوردی. لە گرنگترین ھوتافەکانی ئەم خۆپیشاندانە نەمانی گەندەڵی کارگێڕی، سەروەری یاسا، نا دادپەروەری، گێرانەوەی موڵک و ماڵی داگیرکراوی خەڵک. لە ماوەی خۆپیشاندانەکەدا نزیکەی ١١ شەھید و زیاتر لە ٢٠٠ بریندار و سەدان گیراوی لێکەوتەوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |