عەلی عەبدوڵڵا ساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی عەبدوڵا ساڵح

لەدایکبوون٢١ مانگی ئازاری ١٩٤٢ز
گوندی بێت ئەحمەر، ناوچەی سەنحان، پارێزگای سەنعا، یەمەن
مەرگ٤ مانگی کانوونی یەکەم ٢٠١٧ز
لە خالێکی پشکنین دەوروبەری سەنعا، یەمەن[١]
نەتەوەیەمەنی
پیشەسەرۆک

عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ٢١ مانگی ئازاری ١٩٤٢ لە گوندی بێت ئەحمەری ناوچەی سەنحانی سەربە پارێزگای سەنعای پایتەخت لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بووە. دوای مردنی باوکی خێزانەکەی ڕوبەڕوی ھەژاری‌و نەبونیەکی زۆر بۆتەوە بۆ ماوەیەکی دورودرێژ کاری شوانی کردووەو سەرەتای خوێندنی لە گوندەکەی خۆی تەواو کردووە. دواتر گوندەکەی جێھێشتوەو لە ساڵی ١٩٥٨ کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵان بووە پەیوەندی کردووە بەڕیزەکانی سوپای وڵاتەکەیەوە. ھەرلەو ساڵەدا پەیوەندی کردووە بە ڕیزی پۆلی ئەفسەرانی ھێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە. لە ساڵی ١٩٦٣دا پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ ئەفسەری پلە دوو دواتر لە ساڵی ١٩٦٤دا چۆتە کەتیبەی زریپۆشی سوپاو پسپۆڕی لە جەنگی زریپۆشدا بەدەست ھێناوە. دواتر بۆتە فەرماندەی لیوای پارێزگای تەعزو لەوکاتەوە توانیویەتی پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ شێخ‌و سەرۆک ھۆزەکانی باکوری یەمەندا دروستبکات. دوای ئەوەی بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەمەن، لە ساڵی ١٩٧٨ دا بۆتە سەرۆک کۆماری یەمەن ‌وفەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان.

لە ٣٠ ئابی ١٩٨٢ بۆتە ئەمینداری گشتی پارتی کۆنگرەی گشتی گەلی دەسەڵاتداری یەمەن. لە ساڵی ١٩٨٣ جارێکی تر بۆتەوە بەسەرۆک کۆمارو فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان. لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ جاری سێیەم لەلایەن ئەنجومەنی شورای گەلەوە بۆتەوە بەسەرۆک کۆمار‌و فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکان. لە ساڵی ١٩٧٩ پلەی ماستەری فەخری لە زانستی سەربازیدا پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٩٠ بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی شورا پلەی فەریقی پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٩٤دا بۆ جاری چوارەم بۆتەوە بەسەرۆک کۆماری یەمەن. بەھۆی ئەوخزمەتانەی کە کردویەتی بە وڵاتەکەی لە ساڵی ١٩٩٧ دا پلەکەی بەرزکراوەتە بۆ موشیر. بۆ جاری پێنجەم ‌و لە یەکەم ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیەدا کەبەشێوەی ڕاستەوخۆ دەنگ بدرێت بۆ سەرۆک کۆمار لە ساڵی ١٩٩٩بۆ جاری پێنجەم پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرتۆتەوە. ماوەی سەرۆکایەتیەکەی لە ساڵی ١٩٧٨وە درێژ دەبێتەوە تا ٥ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١١ کاتێک بەھۆی بۆردومانی کۆشکی کۆماریەوە بریندار دەبێت‌و ڕەوانەی عەرەبستانی سعودیە دەکرێت بۆ چارەسەرکردن‌و پۆستەکەی بە جێگرەکەی دەسپێرێت.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

لە ٤ مانگی کانوونی یەکەم ٢٠١٧ز ,به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ به‌راييه‌كان، كه‌ لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح بڵاويان كردووه‌ته‌وه‌، پێش چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌ سه‌نعا، چه‌كداره‌ حووسييه‌كان به‌ڵێنيان پێداوه‌ به‌ سه‌لامه‌تى له‌ سه‌نعا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ڵام دواتر بۆسه‌يان بۆ داناوه‌ و له‌ ئاكامدا كوژراوه‌. چه‌كداره‌ حووسييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێيدا ته‌رمى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌ ناو به‌تانييه‌كدايه‌ و ده‌يانه‌وێت بيگوازنه‌وه‌. له‌ دوو رۆژى رابردوودا عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌ حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه‌ و داوايكرد خه‌ڵك له‌ دژيان راپه‌ڕێت. ناوبراو له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا داواشيكرد، لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ دراوسێكانى يه‌مه‌ن هه‌ڵبدرێته‌وه‌.[٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Hetherington, Hakim Almasmari, Tamara Qiblawi, Hilary Clarke and Ruth. "Yemen's former President Saleh killed in Sanaa". CNN.
  2. ^ "رێبه‌رى حووسييه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سعووديه‌ و ئيمارات ده‌كات". Kurdistan24.